فێرگەی زمانی سویدی

فێرگەی زمانی سویدی

بۆ فێربوونی زمانی سویدی
فێرگەی زمانی سویدی

فێرگەی زمانی سویدی

بۆ فێربوونی زمانی سویدی

تێکستی ٢٦

 

 

ئان و ماتس خانوویەکی سێ ژووریان هەیە لە لە ‏باڵه‌خانه‌یەکی کرێیی نوێ لە سۆلێنتونا.

Ann och Mats har en trea i ett nytt hyreshus i Sollentuna.

لە نهۆمی دووەمدایە- و ئەوان خۆششانسن، چونکە زۆربەی جار ئاسانسۆڕەکە خراپە.

Den ligger på andra våningen - och det är tur, för hissen är ofta trasig.

رووبەری خانووەکە ٨٥ میتری دووجایە: ژوورێکی دانیشتن، دوو ژووری خەو، چێشتخانە و حەمام و ساڵۆنێکی بچووک.

De har 85 m2 (åttiofem kvadratmeters) bostadsyta: ett vardagsrum, två sovrum, kök, badrum och en liten hall.

ژووری دانیشتنەکەیان گەورە و ڕوناکە و یەک باڵکۆنی ڕوو بە باشوویان هەیە.

Vardagsrummet är stort och ljust och har en balkong mot söder.

چێشتخانەکە کەمێک تاریکە، چونکە ڕوو لە باکوورە.

بەڵام ئان ئەوەی پێخۆشە.

Köket är litet mörkt, för det ligger mot norr.

 Men Ann tycker om det.

هەموو شتێک ئەمڕۆییە، یەخچاڵ، ، گاز، فرێزێر و قاپشۆر.

Allting är modernt: kylskåpet, spisen, frysen och diskmaskinen.

پیاوانی مۆدێرن، راهاتوون (عادەتیان گرتووە) بە چێشتلێنان وقاپشۆردن، بەڵام ماتس هەندێک کۆنەپارێزە.

Moderna män brukar laga mat och diska, men Mats är ganska konservativ.

ئان ناچارە تاڕادەیەک هەموو کاری ناوماڵ ئەنجام بدات، کەواتە ئەوە زۆر باشە کە ئاشپەزخانەیەکی بەکەڵکی هەیە.

Ann får göra nästan allt hushållsarbete, och då är det bra att ha ett praktiskt kök.

ژوورەکانی خەو دیوار بەدیوارن.

Sovrummen ligger vägg i vägg.

پاتریک ژوورێکی خۆی هەیە. بەڵام تاڕادەیەک هەرگیز لەوێ نییە.

Patrik har ett eget rum, men där är han nästan aldrig.

ئەو لە ژووری دانشتن یاری دەکات و زۆربەی جار لە لای ئان و ماتس دەخەوێ.

Han leker i vardagsrummet och sover ofta hos Ann och Mats.

ژووری خەوەکانیان کاخەزدیواری سەوز و موبلمانی سپی هەیە،

Deras sovrum har gröna tapeter och vita möbler.

کاخەزدیواری پاتریک زەردن و موبلەکانی سوورن.

Tapeterna i Patriks rum är gula, och möblerna är röda.

ماتس حەزی لە شێوەکردن و دارتاشییە لە کاتە ئازادەکانیدا،  و مۆبلمانەکەی بەتەواوی لەو نهۆمەدایە، بۆ نموونە:

پێخەفی پان لە ژووری خەو، میزی گەورە لە ژووری دانشتن، و کورسی شین لە ئاشپەزخانە.

 

Mats tycker om att måla och snickra på sin fritid, och hans möbler finns över hela våningen, t.ex. den breda sängen i sovrummet, det stora bordet i vardagsrummet och de blåa stolarna i köket.

لە ژێرزەمین سۆنا و ژووری تنیس و ژووری جلشۆردن هەیە.

I källaren finns det bastu och bordtennisrum och tvättstuga.

مناڵخانەی پاتریک لە هەمان گەرەکدایە و تەنیا سەد میترە تا سوپێرمارکێت .

Patriks daghem ligger i samma kvarter, och det är bara hundra meter till snabbköpet.

تۆ دەتوانی لەوە باشتر ژیان بکەی؟

Kan man bo bättre?

 

وشەی نوێ:

سێ ژووری

en trea, -n 1

باڵاخانەی کرێ

ett hyreshus, -et 5

نهۆم، قات

en våning, -en 2

شانس، خۆششانس

tur, -en, -

ئەوە خۆششانسە

det är tur

‏ئاسانسۆر‏

en hiss, -en 2

شکاو

trasig, -t, -a

میتری دووجا

m2 = en kvadratmeter

ڕووبه‌ر‏ی خانوو

en bostadsyta, -n 1

خانووبەرە

bostad

‏ ڕووبه‌ر‏

en yta, -n 1

ژووری خەو

ett sovrum, -met 5

حەمام

ett badrum, -met 5

وان، شۆرگە

ett bad, -et 5

سالۆن

en hall, -en 2

‏ڕووناک، لامپ،  ‏گڵۆپ ‏

ljus, -t, -a

باڵکۆن،  به‌رهه‌یوان

en balkong, -en 3

باشوور

söder, -n

روو بە باشوور

mot söder

تاریک

mörk, -t, -a

باکوور

norr, -

هەموو شتێک

allting

مۆدێڕن

modern, -t, -a

یەخچاڵ، سەلاجە

ett kylskåp, -et 5

ساردکردن

kyla, -er II

دۆڵاب

ett skåp, -et 5

تەباخ، گاز،  ‏کوانوو

en spis, -en 2

فرێزه‌ر‏

en frys, -en 2

قاپشۆر

en diskmaskin, -en 3

‏قاپ شۆردن

diska, -ar I to

کۆنسه‌رڤاتیڤ‏   ، ‏کۆنه‌پارێز‏

konservativ, -t, -a

کاری ناوماڵ

ett hushållsarbete, -t 4

‏بنه‌ماڵه‌، خێزان

ett hushåll, -et 5

دیوار

en vägg, -en 2

دیوار بە دیوار

vägg i vägg

خۆی

egen, eget, egna

یاریکردن

leka, -er II

سەوز

grön, -t, -a

کاخه‌زدیواریی

en tapet, -en 3

سپی

vit, vitt, vita

زەرد

gul, -t, -a

سوور

röd, rött, röda

ڕە‌نگ کردن‏، نیگارکێشان

måla, -ar I to

دارتاشین‏

snickra, -ar I to

ئازاد، بەتاڵ

fritid, -en, -

کاتی ئازاد‏

fri, -tt, -a

‏هەبوون

finnas, finns IV

لە سەر

över

هەموو،  ‏ته‌واو

hela

بۆ نموونە

Lex. = till exempel

نموونە

ett exempel, exemplet 5

‏ئامرازی ناساندن: که‌، ـ ـه‌که‌

den, det, de

‏پان‏، بەرین

bred, brett, breda

‏شین

 blå, blått, blåa

کورسی‏، ‏سه‌نده‌لی‏

en stol, -en 2

ژێرزه‌مین‏

en källare, -n 5

‏سۆنا، باستۆی فینلاندی

en bastu, -n 3

ژووری تێنیس

ett bordtennisrum, -met 5

‏پینگپۆنگ، تێنیس

bordtennis, -en 3

‏شووشتنگا

en tvättstuga, -n 1

هەمان

samma

میتر

en meter, -n 5

کەس، تۆ

man

باشتر

bättre



شیکردنەوەی تێکست:

١

Ann och Mats har en trea i ett nytt hyreshus i Sollentuna.

ئان و ماتس خانوویەکی سێ ژووریان هەیە لە لە ‏باڵه‌خانه‌یەکی کرێیی نوێ لە سۆلێنتونا.

en trea= سێ ژووری

ئەم شێوە ژمارەیە بە ژیاد کردنی a  لە کۆتایی ژمارەی ئاسایی دروست دەبێت، هەر وەک لە وانەکانی تایبەت بە ناو وتمان هەر ناوێک بە a کۆتایی بێت دەچێتە گرووپی ١ی ناوەوە لێرەشدا هەر بەمشێووەیە ئەو ژمارانە دەچنە گرووپی یەک و وەک ئەم گرووپە گەردانی بۆ دەکرێت:

ناوی کۆی ناسراو

ناوی کۆی نەناسراو

ناوی ناسرا

نەناسراوی تاک

ژمارە

ettorna

ettor

ettan

en etta

ett

tvåorna

tvåor

Tvåan

en tvåa

två

Treorna

treor

Trean

en trea

tre

Fyrorna

Fyror

Fyran

en fyra

fyra

Femmorna

Femmor

Femman

en femma

fem

Sexorna

Sexor

Sexan

en sexa

sex

Sjuorna

Sjuor

Sjuan

en sjua

sju

Åttorna

Åttor

Åttan

en åtta

åtta

Niorna

Nior

Nian

en nia

nio

Tiorna

Tior

Tian

en tia

tio

Elvorna

Elvor

Elvan

en elva

elva

Tolvorna

Tolvor

Tolvan

en tolva

tolv

 

هەندێک لەم ژمارانە لە سوید وەک ناوی پارەی جێکەوتوون بۆ نموونە:

پێنج کرۆنی

En femma

دە کرۆنی

en tia

 هەندێک نممونەی دیکە:

سێ ژووری

en trea

på tre rum

تۆ دەتوانی بە پاسی ٧ بڕۆی.

Du kan ta sjuan

Du kan ta buss nummer sju

تۆ دەتوانی لێرە ٣ بنوسی.

 

Du kan skriva en trea där.

٢

Den ligger på andra våningen — och det är tur, för hissen är ofta trasig.

ئەو لە نهۆمی دووەمدایە- و ئەوان خۆششانسن، چونکە ئاسانسۆڕەکەیان زۆربەی جار خراپە.

شێوەی ژماردن نهۆم لە زمانی سویدی جیاوازە لە گەڵ زمانی ئینگلیسی و تەنانەت لە فارسی:

لێرەدا  ئەگەر بە زمانی ئینگلیسی وەرگێڕین دەبێ بڵێین نهۆمی یەکەم.

٣

Patrik har ett eget rum

پاش har پێویست ناکات ئاوەڵناوی خاوەنداریەتی بەکار بەرین بەڵام بۆ فرمانی دیکە پێویستە:

من ژوورێکی خۆم هەیە.

Jag har ett eget rum.

من لە ژوورەکەی خۆم دەخەوم.

Jag sover på mitt eget rum.

٤

Mats tycker om att måla och snickra på sin fritid, och hans möbler finns över hela våningen.

finns = هه‌بوون

Det finns mänga våningar i ett hyreshus.

زۆر نهۆم هەیە لە باڵاخانەی کرێ.

٥

den breda sängen i sovrummet, det stora bordet i vardagsrummet och de blåa stolarna i köket.

هەروەک دەبینن کۆتایی ئەم ئاوەڵناوانە a یە

بۆ ناوی ناسراوی تاک و ناوی کۆ a لە کۆتایی ئاوەڵناو دێت.  وانەی ٤٨ و وانەی ٤٧ 

لە کۆتایی ئەم وانەیە کەرتەی خشتەی ئاوەڵناو هاتووە.

٦

Patriks daghem ligger i samma kvarter,

 samma kvarter= هه‌مان گەڕەک

samma = هەمان

لە کاتی بەکارهێنانی samma پێویست ناکات لە den/det/de کەڵک وەرگرین، و ئەو ناوانەی پاش samma  دێن پێویست ناکات لە ناوی ناسراویان کەڵک وەرگرین هەروەک بە واتاکەی دە دیارە لە پێش هەر ناوێک بێت ئەو ناوە دەبێتە ناسراو لە واتادا:

 

ئێمە هەمان کتێب دەخوێنین

Vi läser samma bok.

ئەـە لە هەمان خانوو دەژیین.

Vi bor i samma hus.

 

 

٧

Kan man bo bättre?

Man= لێرەدا واتای تۆی هەیە،

 Man لە زمانی سویدی بێجگە لەوەی کە مانای مێرد وپیاو دەدات، دەکرێ لە هەندێک ڕستەدا کە دەیهەوێ پەیامێک بدا بەکاری بەرین و واتای "کەس" یان "تۆ"ی لێ وەرگریین:

تۆ دەتوانی لەوێ ڕۆژنامە بکڕی.

Man kan köpa tidningar där.

لە سوید کەس بۆی نییە لە پاسدا جگەرە بکێشێ.

Man får inte röka på bussar i Sverige.

 

 

 

 

نظرات 0 + ارسال نظر
برای نمایش آواتار خود در این وبلاگ در سایت Gravatar.com ثبت نام کنید. (راهنما)
ایمیل شما بعد از ثبت نمایش داده نخواهد شد