هەینی دوانیوەڕۆیە. |
Det är fredag eftermiddag. |
ساعەت دوو و نیوە، و گرێتا ئۆلسۆن لە کارکردن تەواو بووە. |
Klockan är halv tre, och Greta Olsson slutar arbeta. |
ئەو فرۆشیارە لە فروشگایەکی گەورە لە ستۆکهۆڵم و بە شێوەی بەشکار(پارتتایم) کاردەکات. |
Hon är expedit på ett varuhus i Stockholm och arbetar på deltid. |
ئێستا ئەو پەلەیەی هەیە. |
Nu har hon bråttom. |
ماتس و ئان ساعەت ٦ و نیو دێن ، و ئەو دەبێت خۆراک بکڕێت بۆ شێو. |
Mats och Ann kommer klockan halv sju, och hon måste köpa mat till middagen. |
ئەو تا تێبی بە مێترۆ و قەتار دەڕواتەوە ماڵێ. |
Hon åker tunnelbana och tåg hem till Täby. |
سەفەرەکە نیو ساعەت دەخایێنێ. |
Resan tar en halvtimme. |
قەتار گەرمە و گرێتا سەرئێشەی هەیە. |
Det är varmt på tåget, och Greta har ont i huvudet. |
ئەو دەبێ چی بکڕێ؟ |
Vad ska hon köpa? |
ئەو هیچ شیر و هیچ کەرە و هیچ سەوزەی لە ماڵدا نییە. |
Hon har ingen mjölk hemma och inget smör och inga grönsaker. |
و ئەوان دەبێ چییان هەبێ بۆ شێو؟ |
Och vad ska de ha till middag? |
گۆشت یان شیر؟ |
Kött eller fisk? |
ئەو لە قەتار دادەبەزێت لە ناوەندیی تێبی و دەچێت بۆ دووکان، ئەو شوێنەی کە هەمیشە کڕین و فرۆشیی لێ دەکات. |
Hon stiger av tåget i Täby centrum och går till en affär, där hon brukar handla. |
وشەی نوێ:
٢٠ |
tjugo |
بیستەم |
tjugonde |
دواینیوەڕۆ |
en eftermiddag, -en |
دووکانی گهورهی شتومهک |
ett varuhus, -et 5 |
شتومهک |
en vara, -n 1 |
کارکردن به بهش کار |
arbeta på deltid |
بهش |
en del, -en 2 |
پهلهههبوون |
ha, har* bråttom |
میترۆ |
en tunnelbana, -n 1 |
قهتار |
ett tåg, -et 5 |
نیوساعەت |
en halvtimme, -n 2 |
سهعات |
en timme, -n 2 |
ئێش |
ont |
سهر |
ett huvud, -et 5 |
سەرئێشە |
ont i huvudet |
شیر |
mjölk, -en, - |
کهره |
smör, -et, |
سهوزه |
en grönsak, -en 3 |
گۆشت |
kött, -et, |
ماسی |
en fisk, -en |
دابهزین |
stiga, -er IV av |
هەنگاوهەڵێنان |
stiga, -er IV |
هەمیشە بەکارهێنان وەک عادەت |
bruka, -ar I |
شیکردنەوەی تێکست:
١ |
Klockan är halv tre, och Greta Olsson slutar arbeta.arbeta= کارکردن، چاوگە و بەداوی فرمانی slutar "تەواوکردن" هاتووە، بەڵام هێمای چاوگ "att"ی نەگرتووە، پاش زۆربەی فرمانە یارمەتیدەرەکان و هەندێک فرمانی دیکە وەک slutar وbrukar فرمانی دووەم بێهێمای فرمان واتە att دێن. |
٢ |
Hon har ingen mjölk hemma och inget smör och inga grönsaker. ingen, inget, inga = واتاکەی "هیچ "ە، بە پێی رەگەزی ناو هەر یەک لەم جێناوانە بەکار دێنیین. وانەی ٥٧ |
٣ |
Hon stiger av tåget i Täby centrum och går till en affär, där hon brukar handla. brukar= فرمانە و واتاکەی" هەمیشە بەکارهێنان وەک عادەت"ە بەڵام لە کاتی وەڕگێران دەتوانیین بڵێن "هەمیشە" |
ڕاهێنان
فایلەکەی بە وۆردە لێرەوە دەتوانن دایبگرن: