فێرگەی زمانی سویدی

بۆ فێربوونی زمانی سویدی

فێرگەی زمانی سویدی

بۆ فێربوونی زمانی سویدی

وانەی (٤٣) ئاوه‌ڵکردار‏ (١)


ئاوه‌ڵکردار‏ (١)


ئاوه‌ڵکردار‏ وشەیەکە کە ڕودانی کاری ڕستە دەربارەی (کات، شوێن، چۆنیەتی، چەندێتی، حاڵەت و ...) تەواو دەکات و لەم ڕووەوە سنورێک بۆ تەواوکردنی واتاکەی دادەنێت و دەبێتە تەواوکەری کار.

بە گشتی ئاوەڵکردار پاش یەکەمین فرمان (کردار) لە رستە دا دێت.


لەم وانەیە بەشێک لە گرنگترین ئاوڵکردارەکان بە نموونەوە باس دەکەین، لە وانەکانی داهاتوو زیاتر لە سەری دەدوێین.


نموونە لە رستەدا

ئاوەڵکردار

adverb

من هه‌رگیز ناچم بۆ سینه‌ما‏

jag går aldrig på bio.

هه‌رگیز‏  

aldrig

من هه‌میشه‌ له‌ سه‌گ ترساوم

jag har alltid varit rädd för hundar.

هه‌میشه

alltid

لانی که‌م ئێمه‌ ساڵی یه‌ک جار یه‌کتر ده‌بینین

vi träffas åtminstone en gång om året.

لانیکه‌م‏ 

åtminstone

من ته‌نیا یه‌ک کرۆنم پێ ماوه‌‏

jag har bara en krona kvar

ته‌نیا

bara

به‌خۆشییه‌وه‌ دێم‏

jag kommer gärna 

به‌خۆشییه‌وه

gärna

ئاگره‌که‌ به‌ هاسانیی ده‌کوژێته‌وه‌ کاتێک داره‌کان ته‌ڕبن

elden slocknar gärna när veden är sur – 

به‌هاسانی

gärna

ڕه‌نگه‌ گرینگ نه‌بێت‏

det spelar kanske ingen roll 

له‌وانه‌یه

kanske

من به‌ ئاسته‌م بڕوا ده‌که‌م

jag tror knappast det 

به‌ئاسته‌م

knappast

 ‏ئەو ڕه‌نگه‌ دووا که‌وتبێت‏

han har möjligen blivit försenad 

ڕە‌نگه‌‏  

möjligen

من به‌زۆریی له‌ فه‌رهه‌نگدا له‌ وشه‌ ده‌گه‌ڕێم

jag slår ofta upp ord i lexikon 

به‌زۆری

ofta

– ‏ئێمه‌ پێشتر‌ ده‌ستمان پێ کردووه

vi har redan börjat 

زووتر، پێشتر

redan 

چاره‌یه‌کی ئاوا به‌دڵنیاییه‌وه باشترینە.‌

en sådan lösning är säkert den bästa 

به‌دڵنیاییه‌وه‌‏  

säkert

به‌ڕاستی هیوادارم که‌ بتوانیت بێیت

jag hoppas verkligen att du kan komma

به‌ڕاستی

verkligen


نظرات 0 + ارسال نظر
برای نمایش آواتار خود در این وبلاگ در سایت Gravatar.com ثبت نام کنید. (راهنما)
ایمیل شما بعد از ثبت نمایش داده نخواهد شد