فرمانی یاریدەدەر (فعل کمکی)
رستەیەکی سادە لە زمانی سویدی بەمشێوەیەیە لە چەپ بۆ راست: ( بەرکار +فرمان+ بکەر ).
ئەگەر ئێمە فرمانێکی یاریدەدەر بەکار بێنین هەر بەمشێوەیە دەبێت بەڵام فرمان دووەم پاش فەرمانی یەکەم بە شێوەی چاوگ(مصدر) بەکار دینین. بەم شێوەیە لە چەپ بۆ راست:
( بەرکار + فرمانی دووەم =چاوگ +فرمانی یاریدەدەر+ بکەر ).
تۆ دەتوانی لە سویدی حاڵی بیت. |
du kan förstå svenska. |
| |
تۆ دەتهەوێ یارمەتی من بکەی |
du vill hjälpa mig. |
گرنگترین فرمانە یاردەدەرەکان:
واتە |
فرمانی یارمەتی |
|
واتە |
فرمانی یارمەتی |
بۆ سازکردنی دۆخی داهاتوو |
ska |
ڕێگەدان |
låter |
|
توانین |
kan |
وێران |
törs |
|
ویستن |
Vill |
مل نەدان |
vägrar |
|
دەبێت |
Måste |
دهست پێ کردن |
börjar |
|
ڕاهاتن |
brukar |
بهردهوام بوون |
fortsätta |
|
پێویست بوون |
Behöver |
دهستلێبهردان |
sluta |
|
جێی خۆ بوون |
bör |
بیر کردنهوه |
tänker |
|
بۆی ههبوون |
får |
ههوڵ دان |
försöker |
|
توانا ههبوون |
orkar |
هیوادار بوون |
hoppas |
|
وێران |
vågar |
نواندن |
låtsas |
|
فریاکهوتن |
hinner |
خۆزگه |
må |
|
بهڕێکهوت بوون |
råkar |
گوایه |
Lär |
|
لهکۆڵ خۆکردنهوه |
slipper |
واتە |
|
لەم وانەیە باسی ska /kan/ Vill / Måste/ brukar دەکەین و لە وانەکانی داهاتوو لە سەر فرمانەکانی دیکە دەدوێین.
Ska:
زۆربەی جار بۆ سازکردنی دۆخی داهاتوو بەکار دەبردرێت.
من دەچم بۆ قوتابخانە. |
Jag ska till skolan. |
هەندێک جار بۆ حاڵەت پێویست بوون بە کار دەبردرێت:
تۆ دەبێت پێش خەوتن (چونە ناو پێخەف) مسواک لە ددانەکانت بدەی. |
Du ska borsta tänderna innan du går och lägger dig |
kan:
بۆ دۆخی توانین بەکار دەبردرێت:
من دەتوانم بە عەرەبی قسە بکەم. |
Jag kan prata arabiska |
Vill:
بۆ حاڵەتی ویستن بەکار دەبردرێت:
من دەمهەوێت ئینگلیزی بخوێنم |
Jag vill studera engleska |
Måste:
بۆ حاڵەتی پێویست بوون و ناچار بوون بە کار دەبردرێت:
ئێمه پێویسته تا سبهینێ چاوهڕوان بکهین. |
vi måste vänta till i morgon. |
Brukar:
بۆ حاڵەتێکی بەردەوامی
من راهاتووم هەموو رۆژێ ساعەت ٦ لە خەو هەستم. |
Jag brukar vakna klockan 6:00 varrje morgon. |