جێناوی خۆیی (انعکاسی) reflexiva pronomen:
لە زمانی سویدی بێجگە لە سێیەم کەس، جێناوی خۆیی هەر وەک جێناوی بەرکارە:
واتا |
جێناوی خۆیی |
جێناوی کەسی/ بەرکار |
جێناوی کەسی/ بکەر |
من |
mig |
mig |
jag |
تۆ |
dig |
dig |
du |
ئەو(نێر) |
sig |
honom |
han |
ئەو(مێ) |
sig |
henne |
hon |
ئەو (en ord) |
sig |
den |
den |
ئەو (ett ord) |
sig |
det |
det |
له بری کهس |
sig |
en |
man |
ئێمە |
oss |
oss |
vi |
ئێوە |
er |
er |
ni |
ئەوان |
sig |
dem |
de |
١-کاتێک بەکار دەبرێت کە بکەر (فاعل)ی ڕستەیەک بگەڕیتەوە سەر بەرکار(مفعول) ی فرمانێک، کە بەم حاڵەتە دەڵیێن "کاری خۆیی یان گهڕاوهیی":
من خۆم دەشۆرم. |
Jag tvättar mig |
تۆ ڕیشی خۆت دەتاشی. |
Du rakar dig. |
ئەو خۆی دەشۆرێ. |
Han tvättar sig. |
ئەو خۆی زمانی سویدی (بە خۆی) فێردەکات. |
Hon lär sig svenska. |
ئێمە خۆمان دەشۆرین. |
Ni tvättar er. |
٢- کاتێک بەکار دەبرێت کە بکەر (فاعل)ی ڕستەیەک بگەڕیتەوە سەر بەرکاری ناڕاستەوخۆ (متمم)
ئەو جانتاکەی لە بەردەم خۆی دانا. |
Han ställde väskan framför sig. |
ئەمە جیاوازە لە گەڵ ئەم ڕستەیە:
ئەو جانتاکەی لە بەردەم ئەو دانا. |
Han ställde väskan framför honom. |
جێاوازی هەیە لە نێوان جێناوی خۆیی و ئاوەڵناوی själva:
من خۆم دەشۆرم. |
Jag tvättar mig |
من جلەکانی خۆم دەشۆرم. |
Jag tvättar kläderna själv. |
Sin, sitt , sina
ئاوەڵناوی گەڕاویی بۆ خاوەنداریەتی:
بۆیە پێی دەوترێت ئاوەڵناو چون لە پێش ناوێکەوە دێت. وەک هەر ئاوەڵناوێک بۆ ناوی گشتی و ناوی نیوترۆم و ناوی کۆ گەردانی بۆ دەکرێت:
کۆ plural |
ناوی نیوترۆم Ett-ord |
ناوی گشتی En-ord |
sina |
sitt |
sin |
ئەو هاوسەرەکەی خۆی خۆشدەوێ. |
Han älskar sin fru. |
ئەو ماڵەکەی خۆی ڕەنگ کردوە. |
hon har målat sitt hus |
پاتریک دەچێت بهشوێن منداڵەکانی خۆیدا. |
Patrik ska hämta sina barn. |
ئەم دوو ڕستەیەی خوارەوە جیاوازی واتاین هەیە.
ئەو هاوسەرەکەی خۆی خۆشدەوێ. |
Han älskar sin fru. |
ئەو هاوسەرەکەی (ئەوی) خۆشدەوێ. |
Han älskar hans fru. |
سوپاس