فێرگەی زمانی سویدی

فێرگەی زمانی سویدی

بۆ فێربوونی زمانی سویدی
فێرگەی زمانی سویدی

فێرگەی زمانی سویدی

بۆ فێربوونی زمانی سویدی

تێکستی ٢

تێکستی ٢

Text två            

دووەمین تێکست

Andra texten

ئەوە کێیە؟

Vem är det?

ئەمە کێیە؟

Vem är det?

En man

ئەمە بەڕێز ئۆلسۆنە.

Det är herr Olsson.

mats

وە ئەمە کێیە؟

Och vem är det?

En man

ئەمە خانمی ئۆلسۆنە.

Det är fru olsson?

mats

ئەوان لە کوێ دەژین؟

Var bor de?

En man

ئەوان لە تەبی دەژین.

De bor i Täby.

mats

ئایا ئەوان منداڵیان هەیە؟

Har de barn?

En man

بەڵێ، ئەوان دوو مناڵیان هەیە - کوڕێک و کچێک.

Ja, de har två barn- en pojke och en flicka.

mats

ماتس و ئان! ئایا ئێوە منداڵتان هەیە؟

Mats och Ann! Har ni barn?

En man

بەڵێ، هەمانە. ئێمە کوڕێکی بچووکمان هەیە، کە پاتریکی ناوە.

Ja, det har vi. Vi har en liten pojke, som heter Partrik.

Ann

ئەو چەند ساڵە؟

Hur gammal är han?

En man

ئەو حەوت ساڵە.

Han är sju år.

Ann

ئایا ئێوە لە ڤیلایەک دەژین؟

Bor ni i en villa?

En man

نا، ئێمە  نهۆومێکمان، هەیە بە سێ ژوورەوە.

Nej, vi har en våning på tre rum.

mats


 


 

وشەی نوێ:

دوو

två

دووەم

andra

کێ؟

vem?

ئەو

det

پیاوماقووڵ

en herre, heren O2

‏به‌ڕێز

herr

خانم، ژنی مێردار

en fru, frun O2

خانم

fru

ئێمە

vi

ئێوە

ni

ئەوان

de

‏هه‌بوون

ha, har_ V

منداڵ

ett barn, barnet_ O5

بەڵێ

ja

کوڕ

en pojke, pojken _O2

کچ

en flicka, flickan_ O1

بچووک

Liten, litet_ A

کە

Som

چۆن

hur?

کۆن

gammal, gammalt A

حەوت

sju

ساڵ

ett år, året

ڤیلا

en villa, villan O1

نا

nej

نهۆم، قات

en våning, våningen_O2

لە

سێ

tre

ژوور

ett rum, rummet_ O5

 

لەم وانەیەوە بۆ کورتکردنی شیکردنەوەی تێکستەکان چەند هێمایەک بەکار دەبەین بەم شێوەیە:

١-هەر وەک دەزانن ناو لە زمانی سویدی  یان لە دەستەی ناوی en ord ە یانord  ett ، کە لە وانەکانی تایبەت بە ناو باسی لێکراوە و لە وانەی ٥٨ خشتەکەی هاتووە و ناو لە ٥ گرووپ گەردان(صرف)ی بۆ کراوە و دەستەیەک ناویش هەیە کە شازن و یاسایان نییە. ئەو ٥ گرووپە بەم شێوەیە دیاری دەکرێن (O1 (O2 (O3 (O4(O5) و گرووپی شاز بەO  

٢-بۆ فرمان(فعل) هەروەها هەر وەک لە وانەکانی تایبەت بە فرمان باسمان کرد و لە وانەی ٥٨ خشتەکەی هاتووە لە چوار گرووپدا دابەش دەکرێت بە (V1), (V2a), (V2b), (V3) , (V4) , (V)  کە  (V)   ئەو فرمانانە کە شازن و (V4) ئەو فرمانانەن کە گەردانی بەهێزیان بۆ دەکرێت. V کورتکراوەی Verb

 

٣-بۆ ئاوەڵناو (صفت) هەروەها هەر وەک لە وانەکانی تایبەت بە ئاوەڵناو باسمان کرد ٣ گرووپن بەڵام هەندێکیان شازن، شازەکان بە هێمای (A)   دیاری دەکەین.

٤- ئێوە دەتوانن بۆ هەر وشەیەک کە تازە فێری دەبین وشەنامەی سویدی لێکسین، کەڵک وەرگرن و گەردانی هەموو وشەکانی تێدایە چ هی فەرمان و چ هی ناو و ئاوەڵناو.

فەرهەنگی لێکسین

 

شیکردنەوەی تێکست

Vem= کێ؟ جێناوی پرسیارییە.  وانەی ٢٩ 

det= ئەوە. بڕوانە  وانەی ٣٨t ی کۆتایی ناخوێندرێتەوە.

ئەوە کێیە؟

Vem är det?

En man

herr =به‌ڕێز‏ ، بۆ پیاو بەکار دەبردرێت.

herr, herrn, herrar, herrarna   (O2)

ئەمە بەڕێز ئۆلسۆنە.

Det är herr Olsson.

mats

وە ئەمە کێیە؟

Och vem är det?

En man

Fru = خانم ، بۆ ژنی مێردار بە کار دەبردرێت

fru, frun, fruar, fruarna (O2)

 ئەمە خانمی ئۆلسۆنە.

Det är fru olsson?

mats

De=  ئەوان جێناوی کەسی بکەرە و بە شێوەی dom  دەخوێندرێتەوە

ئەوان لە کوێ دەژین؟

Var bor de?

En man

ئەوان لە تەبی دەژین.

De bor i Täby.

mats

Har= هەبوون، زەمانی ئێستەی ha:

har, hade, haft, ha (V)   

barn= مناڵ

barn, barnet, barn, barnen (O5)

 هەروەک دەبینن مناڵ و مناڵەکان هەر دەبنە barn، زۆربەی ئەوە ناوانەی ett  و یەک بڕگەیین، دەچنە گرووپی ٥ و ناوی نەناسڕاوی تاک و کۆیان وەک یەکە، دوو نمونەی تر کە لەم وانەیەدا هاتوون rum و år  

ئایا ئەوان منداڵیان هەیە؟

Har de barn?

En man

Ja= بەڵێ

Pojke= کوڕ (O2)

flicka= کچ (O1)

بەڵێ، ئەوان دوو مناڵیان هەیە - کوڕێک و کچێک.

Ja, de har två barn- en pojke och en flicka.

mats

Ni= ئێوە، جێناوی کەسی بکەرە، بۆ ڕێزگرتن لە کەسێکی تاکش بە کار دەبرێت

ماتس و ئان! ئایا ئێوە منداڵتان هەیە؟

Mats och Ann! Har ni barn?

En man

Vi= ئێمە، جێناوی کەسی بکەرە

Liten = بچوک، ئاوڵناوی شازە

 (A) liten, litet, lilla, mindre, minst   بڕوانە وانەی ٥٨

som: کە، جێناوی پێوەندییە، دەگەڕێتەوە بۆ ناو یان شتێک کە پێشتر باسی لێ کرابێ. جێاوازە لە گەڵ vem کە جێناوی پرسیارییە.

وانەی (٤٢)

بەڵێ، هەمانە. ئێمە کوڕێکی بچووکمان هەیە، کە پاتریکی ناوە.

Ja, det har vi. Vi har en liten pojke, som heter Partrik.

Ann

Gammal=  تەمەن، ئاوەڵناوی شازە

gammal, gammalt, gamla, äldre, äldst(A)  

Är= ساڵ، (O5)

ئەو چەند ساڵە؟

Hur gammal är han?

En man

Sju = حەوت لە وانەی ٢٠  " وتمان  Sjبە شێوەی خ ی نزیک بە ه لە ناو قوڕگەوە بە نەرمی " تەلەفوز دەکرێت.

ئەو حەوت ساڵە.

Han är sju år.

Ann

Villa = خانوو، (O1)

ئایا ئێوە لە ڤیلایەک دەژین؟

Bor ni i en villa?

En man

Nej= نا

Våning = نهۆم (O2)

rum = ژوور (O5)

= لە، بە،  پێشبەند

نا، ئێمە نهۆمێکمان هەیە بە سێ ژووروە.

Nej, vi har en våning på tre rum.

mats


 

ڕاهێنان (دەمی –شفاهی):


وڵام:

ڕاهێنان (نوسین):وڵام:

نظرات 1 + ارسال نظر
muhamad rzgar 1394/11/03 ساعت 19:53

برای نمایش آواتار خود در این وبلاگ در سایت Gravatar.com ثبت نام کنید. (راهنما)
ایمیل شما بعد از ثبت نمایش داده نخواهد شد