فێرگەی زمانی سویدی

فێرگەی زمانی سویدی

بۆ فێربوونی زمانی سویدی
فێرگەی زمانی سویدی

فێرگەی زمانی سویدی

بۆ فێربوونی زمانی سویدی

وانەی (٢٩) جێناوی پرسیاری:


جێناوی پرسیاری لە زمانی سویدی:

لە وانەی ٢٥ باسمان کرد کە چۆن رستەیەک دەکەی بە پرسیاری.

بۆ ئەوەی لە زمانی سویدی رستەیەک بکەی بە حاڵەتی پرسیاری تەنیا جێی بکەر و فرمان دەگۆڕیت.

 

ئایا تۆ بە سویدی قسە دەکەی؟

Talar du svenska?

ئایا گرێت بۆ باڵوێزخانە دەڕوات؟

Går Greta till ambassaden?

 

جێناوی پرسیاری:

ئەگەر بمانهەوێ جێناوی پرسیاری بەکار بەرین، جێناو لە سەرەتای رستەدا دێت و پاشان فرمان و ... .

کوردی

ئینگلیزی

سویدی

کێ

Who

vem

چ، چی

What

vad

بۆ

Why

varför

کەی

When

när

لە کوێ

Where

var

هی کێ

Whose

vems

کام

Which

vilken, vilket, vilka

بۆ کوێ

Where to

vart

لە کوێ

Where from

varifrån

چۆن

How

Hur

 

نموونە:

ئه‌و (مێ‌) کێیه‌؟

Vem är hon?

ناوت چییه‌؟‏

Vad heter du?

ماسییه‌که‌ بایی چه‌نده‌؟‏

Vad kostar fisken?

ساعەت چه‌نده‌؟

Vad är klockan?

بۆچی ده‌گر‌یت؟

Varför gråter du?

شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌که‌ که‌ی دێت؟

När kommer tåget?

له‌ کوێ ده‌ژیت؟

Var bor du?

ئه‌مه‌ کتێبی کێیه‌؟

Vems bok är detta?

تۆ له‌ کام پۆلیت؟‏

Vilken klass går du i?

ژماره‌ی ته‌له‌فۆنه‌که‌ت چه‌نده‌؟

Vilket telefonnummer har du?

بۆ کوێ سه‌فه‌ر ده‌که‌یت؟‏

Vart ska du åka?

له‌ کوێوه‌ هاتووی/خه‌ڵکی کوێی؟

Varifrån kommer du?

ئه‌تۆ چۆنیت؟

Hur mår du?

ئه‌مه‌ به‌ چه‌نده‌؟

Hur mycket kostar det?

سه‌عات چه‌نده‌؟

Hr mycket är klockan?

 

تێبینی:

١- بۆ ناوی گروپی en   لە vilken  و گروپی ett   لە vilket   و بۆ ناوی کۆ لە vilka کەڵک وەردەگرین.

٢- Vad är klockan?  و Hur mycket är klockan? یەک واتایان هەیە.


نظرات 0 + ارسال نظر
برای نمایش آواتار خود در این وبلاگ در سایت Gravatar.com ثبت نام کنید. (راهنما)
ایمیل شما بعد از ثبت نمایش داده نخواهد شد