فێرگەی زمانی سویدی

فێرگەی زمانی سویدی

بۆ فێربوونی زمانی سویدی
فێرگەی زمانی سویدی

فێرگەی زمانی سویدی

بۆ فێربوونی زمانی سویدی

وانەی (٥٦) جێناوی خۆیی:

جێناوی خۆیی (انعکاسی‌) ‏ reflexiva pronomen:

لە زمانی سویدی بێجگە لە سێیەم کەس، جێناوی خۆیی هەر وەک جێناوی بەرکارە:

واتا

جێناوی خۆیی

جێناوی کەسی/ بەرکار

جێناوی کەسی/ بکەر

من

mig

mig

jag

تۆ

dig

dig

du

ئەو(نێر)

sig

honom

han

ئەو(مێ)

sig

henne

hon

ئەو (en ord)

sig

den

den

ئەو (ett ord)

sig

det

det

له‌ بری که‌س

sig

en

man

ئێمە

oss

oss

vi

ئێوە

er

er

ni

ئەوان

sig

dem

de

 

١-کاتێک بەکار دەبرێت کە بکەر (فاعل)ی ڕستەیەک بگەڕیتەوە سەر بەرکار(مفعول) ی فرمانێک، کە بەم حاڵەتە دەڵیێن "کاری خۆیی یان گه‌ڕاوه‌یی":

من خۆم دەشۆرم.

Jag tvättar mig

تۆ ڕیشی خۆت دەتاشی.

Du rakar dig.

ئەو خۆی دەشۆرێ.

Han tvättar sig.

ئەو خۆی زمانی سویدی (بە خۆی) فێردەکات.

Hon lär sig svenska.

ئێمە خۆمان دەشۆرین.

Ni tvättar er.

 

٢- کاتێک بەکار دەبرێت کە بکەر (فاعل)ی ڕستەیەک بگەڕیتەوە سەر بەرکاری ناڕاستەوخۆ (متمم)

ئەو جانتاکەی لە بەردەم خۆی دانا.

Han ställde väskan framför sig.

 

ئەمە جیاوازە لە گەڵ ئەم ڕستەیە:

ئەو جانتاکەی لە بەردەم ئەو دانا.

Han ställde väskan framför honom.

 

جێاوازی هەیە لە نێوان جێناوی خۆیی و ئاوەڵناوی själva:

 

من خۆم دەشۆرم.

Jag tvättar mig

من جلەکانی خۆم دەشۆرم.

Jag tvättar kläderna själv.


Sin, sitt , sina

ئاوەڵناوی گەڕاویی بۆ خاوەنداریەتی:

بۆیە پێی دەوترێت ئاوەڵناو چون لە پێش ناوێکەوە دێت. وەک هەر ئاوەڵناوێک بۆ ناوی گشتی و ناوی نیوترۆم و ناوی کۆ گەردانی بۆ دەکرێت:

 

کۆ

plural

ناوی نیوترۆم

Ett-ord

ناوی گشتی

En-ord

sina

sitt

sin

 

 ئەو هاوسەرەکەی خۆی خۆشدەوێ.

Han älskar sin fru.

ئەو ماڵەکەی خۆی ڕەنگ کردوە.

hon har målat sitt hus

پاتریک دەچێت به‌شوێن منداڵەکانی خۆیدا.

Patrik ska hämta sina barn.

 

ئەم دوو ڕستەیەی خوارەوە جیاوازی واتاین هەیە.

ئەو هاوسەرەکەی خۆی خۆشدەوێ.

Han älskar sin fru.

ئەو هاوسەرەکەی (ئەوی) خۆشدەوێ.

Han älskar hans fru.


نظرات 1 + ارسال نظر
Rojvan 1396/02/20 ساعت 11:45

سوپاس

برای نمایش آواتار خود در این وبلاگ در سایت Gravatar.com ثبت نام کنید. (راهنما)
ایمیل شما بعد از ثبت نمایش داده نخواهد شد