فێرگەی زمانی سویدی

فێرگەی زمانی سویدی

بۆ فێربوونی زمانی سویدی
فێرگەی زمانی سویدی

فێرگەی زمانی سویدی

بۆ فێربوونی زمانی سویدی

تێکستی١٨

 

ماریا دۆسته‌ژنێکی هەیە کە ناوی ئێڤایە.

Maria har en väninna, som heter Eva.

ئەو ڕۆژنامەوانە و کار دەکات لە گۆڤارێک.

Hon är journalist och arbetar på en veckotidning.

ئەو سەبارەت بە خۆراک، جلوبەرگ و سەفەر و مرۆڤ(تاکەکان) دەنووسێ.

 

 

Hon skriver om mat, kläder, resor och människor.

ئەو زۆر سەفەر دەکات و هەمیشە کارت دەنێرێت بۆ ماریا و ئۆکێ، کاتێک ئەو لە دەرەوەی وڵاتە.

Hon reser mycket och skickar alltid kort till Maria och Åke, när hon är utomlands.

ماریا ئەلبۆمێکی وێنەی تەواوی هەیە لە پۆستکارتی فینلاند، ئینگلیس، فەرانسا، یۆنان، نەمسا و زۆر شوێنی دیکە.

Maria har ett helt fotoalbum med vykort från Finland, England, Frankrike, Grekland, Österrike och många andra platser.

ماریا، هەندێک جار بیردەکاتەوە کە پیشەی ئێڤا زۆر سەرنجراکێش، شوورئه‌نگیز و بە حەقدەستی باشی هەیە.

Maria tänker ibland att Evas jobb är intressant, spännande och bra betalt.

و ماریاش هەروەک دەزانین حەزی لە نووسینە.

Och Maria tycker ju om att skriva.

کەواتە بۆ نابی بە ڕۆژنامەوان؟

Så varför inte bli journalist?

بەڵام ئێڤا دەڵێت:

ئێمەی ڕۆژنامەوان ساعەتکاری ناڕێکوپێکمان هەیە، و هەمیشە زەختی زۆرمان لە سەرە.

Men Eva säger:

 Vi journalister har så ojämna arbetstider, och det är alltid så mycket stress.

مەبە بە ڕۆژنامەنووس.

Bli inte journalist!

من تا ڕادەیەک پەیوەندی هاوسەریم بەستووە لە گەڵ ڕۆژنامە.

بەڵام هەروەک دەزانین تۆ ئۆکێت هەیە.

Jag är nästan gift med min tidning.

Men du har ju Åke!

 

وشەی نوێ:

هەژدەهەم

Artonde

ڕۆژنامه‌وان‏

en journalist, -en

دۆسته‌ژن‏

en väninna, -n 1

نووسین‏

skriva, -er IV

سەبارەت

om

جلوبه‌رگ

kläder

سه‌فه‌ر‏

en resa, -n 1

مرۆڤ،تاک

en människa, -n 1

‏سه‌فر کردن

resa, -er II

ناردن

skicka, -ar I

هه‌میشه‌

alltid

له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات

utomlands

‏ته‌واو

hel, helt

ئەلبۆمی وێنە

ett fotoalbum, -et 5

وێنە

ett foto, -t 4

ئەلبۆم

ett album, -et 5

‏پۆستکارت

ett vykort, -et

فەرانسە

Frankrike

یۆنان

Grekland

نەمسا، ئۆتریش

Österrike

زۆر

många

‏شوێن

en plats, -en 3

‏بیرکردنه‌وه‌

tänka, -er II

پیشە

ett jobb, -et

‏حەقدەست،پاره‌دراو

betald, betalt

بوون‏ 

bli, blir IV*

‏گوتن‏

säga, -er*

ناڕێکوپێک ‏

ojämn, -t

ڕێکوپێک

jämn, -t

‏کاتی کار‏

en arbetstid, -en 3

‏کات‏

en tid, -en

سترێس، زەخت

stress, -en,

تا ڕاده‌یک

nästan


 

 

 

شیکردنەوەی تێکست:

١

Kläder

ناوی تاکی نییە و هەر بە کۆ دێت.

٢

resor

människor

ناوی کۆن کە لە وانەی ٣٠و وانەی ٣٢ باسی لێکراوە  لە خوارەوەش کورتکراوەکەی دادەنێین:

٣

skickar

människor

sk ئەگەر پێش پیتە دەنگدارە نەرمەکان (E I Y Ä Ö) بێت، بە دوو شێوەی "ش"  یان "خ ی نزیک بە ه " دەخوێندرێتەوە. ئێوە بە "خ" بیخوێننەوە. ئەگەر sk لە سیلاب (بڕگە)ی دووهەمیش بێت زەخت لە سەر ئەو بڕگە بێت هەر دیسان بە خ دەخوێندرێتەوە، وەک  människor کە پێش o هاتووە بەڵام پیتی دەنگداری نەرم نییە و هەر بە خ دەخوێندرێتەوە.

٤

Kort

زۆربەی ئەوە ناوانەی ett  و یەک بڕگەیین، دەچنە گرووپی ٥ و ناوی نەناسڕاوی تاک و کۆیان وەک یەکە، چەند نمونەی تر rum و år  و barn

٥

ojämn, -t

ئاوەڵناوە و بە لکاندنی o بە سەر ئاوەڵناو پێجەوانە ئەو ئاوەڵناوە دروست دەبێت:

ڕیکوپێک

jämn

ناڕیکوپێک

ojämn

 ڕاهێنان 

فایلەکەی بە وۆردە لێرەوە دەتوانن دایبگرن:

داگرتن 

نظرات 0 + ارسال نظر
برای نمایش آواتار خود در این وبلاگ در سایت Gravatar.com ثبت نام کنید. (راهنما)
ایمیل شما بعد از ثبت نمایش داده نخواهد شد