ناوی کۆ (اسم جمع)
لە وانەی ٢٦ باسی ناوی تاک ( مفرد) مان لە دوو گروپی خونسا و گشتی کرد و وتمان هەندێک لە ناوە نەناسراوەکان(نکرە) بە ett و هەندێکیان بە en لە سەرەتای ناوەکادا جیادەکرێنەوە.
بۆ حاڵەتی ناسرویش (معرفە) بۆ ناوە گشتییەکان en یانn و بۆ ناوە خونساکان et یانt وەک پاشگر(پسوند) بە کۆتایی ناوەکەوە دەنووسێت.
لەم وانەیە باسی ناوی کۆ (اسم جمع) بۆ گروپی خونسا واتە گروپی ett دەکەین.
لە زمانی کوردی و فارسی ناوی کۆی ناسراو و نەناسراو (معرفە و نکرە) بە هیچ هێمایەکی تایبەت جیا ناکرێنەوە و تەنیا لەروی واتا و ئاوڵناوی نیشانە (صفت اشارە) جیا دەبنەوە، بەڵام لە زمانی سویدی هێمامان هەیە بۆ جیاکردنەوەی.
بۆ ناوی کۆی نەناسراو:
١- ئەگەر کۆتایی ناوەکە پیتێکی دەنگدار بێت، n لە کۆتایی ناوەکە دێت:
سێو |
äpplen |
Ett äpple |
حیساب |
konton |
Ett konto |
تەمر |
frimärken |
Ett frimärke |
٢- ئەگەر کۆتایی ناوەکە پیتێکی بیدەنگ بێت، هیچ ناگرێت.
مناڵ |
barn |
Ett barn |
ساڵ |
år |
Et år |
بەر |
bär |
Ett bär |
لیوان |
glas |
Ett glas |
٣- هەندێک ناو هەیە کە ئەم یاسایانەی سەرەوە ناین گرێتەوە. هەندێکیان er دەگرن کە زۆر کەمن:
شەراب |
viner |
ett vin |
٤- تەنیا یەک ناوش هەیە کە کۆتاییەکەی ar ە ئەویش:
پەنجە |
fingrar |
Ett finger |
.
بۆ ناوی کۆی ناسراو:
١- ئەگەر کۆتایی ناوەکە پیتێکی دەنگدار بێت، na لە کۆتایی ناوەکە دێت:
سێو |
äpplena |
äpplen |
Ett äpple |
حیساب |
kontona |
konton |
Ett konto |
تەمر |
frimärkena |
frimärken |
Ett frimärke |
٢- ئەگەر کۆتایی ناوەکە پیتێکی بیدەنگ بێت، en لە کۆتایی ناوکە دێت.
مناڵ |
barnen |
barn |
Ett barn |
ساڵ |
åren |
år |
Et år |
بەر |
bären |
bär |
Ett bär |
لیوان |
glasen |
glas |
Ett glas |