تێکستی شەش | Text sex |
تێکستی شەشەم(شەشەمین تێکست) | Sjätte texten |
ڕۆگێر، مۆزیکژەن | Roger, musiker |
ماتس برایێکی هەیە، کە ناوی ڕوگێرە. |
Mats har en bror, som heter Roger. |
ڕۆگێر لە نیبرۆ لە سمۆلاند دەژی. |
Roger bor i Nybro i Småland. |
ئەو موزیکژەنە و گیتار لێدەدا لە ئۆرکێسترایەکی بچووکدا. |
Han är musiker och spelar gitarr i en liten orkester. |
هەموو شەممە و یەکشەممەیەک ئەو موزیک دەژەنێ لە هۆتێلشاری نیبرۆ. |
Varje lördag och söndag spelar han på Nybros Stadshotell. |
هەموو ئێوارەی چوارشەممە، ئەو دەڕواتە کاڵمار و موزیک دەژەنێ. |
Varje onsdag kväll åker han till Kalmar och spelar. |
ڕۆژانی دووشممە و سێشەممە کاردەکات وەک مامۆستای موزیک لە قوتابخانەیەک لە نیبرۆ. |
På måndag och tisdag arbetar han som musiklärare i en skola i Nybro. |
ئۆرکێستراکەی ئەو، هەموو سێشەممەیەک تەمرین دەکات. |
Hans orkester övar varje torsdag. |
ئەو چ کاتێکی بەتاڵی هەیە؟ |
När är han ledig? |
ڕەنگە هەندێک هەینی. |
Kanske någon fredag. |
بەڵام تەلەفۆن مەکە! |
Men ring inte! |
ئەو دەخەوێ کەواتە. |
Han sover då. |
وشەی نوێ: | |
شەش | sex |
شەشەم، شەشەمین | Sjätte |
موزیکژەن (O5) | en musiker |
برا، (O∗) | en bror |
موزیک لێدان، (O1) | spelar |
گیتار (O3) | en gitarr |
ئۆرکێسترا ، (O2) | en orkester |
هەر، هەموو | Varje |
رۆژێک،(O2) | en dag |
دووشهممه ،(O2) | en måndag |
سێشهممه ،(O2) | en tisdag |
چوارشهممه ،(O2) | en onsdag |
پێنجشهممه ،(O2) | en torsdag |
هەینی ،(O2) | en fredag |
شهممه ،(O2) | en lördag |
یەکشهممه ،(O2) | en söndag |
هۆتێلی شار | Stadshotell |
هۆتێل،(O5) | ett hotell |
بهسواری ڕۆیشتن،(V2b) | åker |
وەک، کە | som |
مامۆستای موزیک (O5) | en musiklärare |
موزیک | musik,musiken |
مامۆستا(O5) | en lärare |
هی ئەو، ئاوەڵناوی خاوەنداریەتی | hans |
ڕاهێنان، تهمرین کردن (V1), | övar |
کەی؟ | När |
بهتاڵ، ئازاد | ledig |
لهوانهیه، ڕەنگە | Kanske |
کهسێک، ههندێک | någon |
خهوتن, (V4) | sover |
شیکردنەوەی تێکست
تێکستی ٦ |
Text sex |
تێکستی شەسەم |
Sjätte texten |
لە زمانی سویدی کاتێک دەمانهەوێت، پیشەی کەسێک وەسف کەین بۆ ناوی نەناسڕاو وەک پێشە پێویست بە en یان ett ناکات. ڕۆگێر، مۆزیکژەن |
Roger, musiker |
ماتس برایەکەی هەیە، کە ناوی روگێرە. |
Mats har en bror, som heter Roger. |
ڕۆگێر لە نیبرۆ لە سمۆلاند دەژی. |
Roger bor i Nybro i Småland. |
هەر وەک دەبینن لێرەش دا پێش لە musiker هێمای نەناسڕاوی en یان ett بە کار نەبراوە، بە هۆی ئەوەی کە musiker پیشەیە و لێرەدا پیشەی Rogerە. هەروەها بۆ gitarrکە ناوی ناسراوی دەبێتە gitarrenبەکار نەبراوە. ئەو موزیکژەنە و گیتار لێدەدا لە ئۆرکێسترایەکی بچووکدا. |
Ham år musiker och spelar gitarr i en liten orkester. |
ئەم ڕستەیە و دوو ڕستەکەی دواتر بە پێی ڕێنووسی گشتی زمانی سویدی درووست نیین، دەبوو بەمشێوە بایە: Han spelar Varje lördag och söndag på Nybros Stadshotell. بەڵام هیچ شتێک لە واتاکەی ناگۆڕێت و بۆ جهخت کردن لە سەر بەشێک لە ڕستە ئەم کارە دەکرێت، لێرەدا جەخت لە سەر ڕۆژەکانی ژەنیینی ڕۆگێر کراوە. شوێنی ئاوەڵفرمان و بکەر دەگۆڕێت بەڵام فرمان هەمیشە دووهەم وشەیە لە زمانی سویدی. Nybros Stadshotell. لێرەدا s بۆ خاوەندارییەتییە. لە زمانی سوید ئەگەر بمانهەوێت خاوەنداریەتی کەسێک بۆ شتێک نیشاندەین -s لە کۆتایی خاوەنەکە دێنین و ئاوڵناوەکە لە پاش ناوەکە دێت. وانەی ٤٥زۆر شەممە و یەکشەممەیەک ئەو موزیک دەژەنێ لە هۆتێلشاری نیبرۆ. |
Varje lördag och söndag spelar han på Nybros Stadshotell. |
هەموو ئێوارەی چوارشەممە، ئەو (بهسواری) دەڕوات بۆ کاڵمار و موزیک دەژەنێ. |
Varje onsdag kväll åker han till Kalmar och spelar. |
som= وەک ڕۆژانی دووشممە و سێشەممە ئەو کاردەکات وەک مامۆستای موزیک لە قوتابخانەیەک لە نیبرۆ. |
På måndag och tisdag arbetar han som musiklärare i en skola i Nybro. |
Hans = هی ئەو، ئاوەڵناوی خاوەنداریەتی . وانەی ٤٥ ئۆرکێستراکەی ئەو، هەموو سێشەممەیەک تەمرین دەکات. |
Hans orkester övar varje torsdag. |
ئەو چ کاتێکی بەتاڵی هەیە؟ |
När är han ledig? |
ڕەنگە هەندێک هەینی. |
Kanske någon fredag. |
ring= فرمانی داخوازی بەڵام تەلەفۆن مەکە! |
Men ring inte! |
ئەو دەخەوێ ئهو کاته. |
Han sover då. |
ڕاهێنان (دەمی –شفاهی):
ڕاهێنان (نوسین):
Kurdi