زەمان لە زمانی سویدی:
لە زمانی سویدی چەمکی زەمان بەو شێوەیەی کە لە زمانی ئینگلیزی پۆلێنکراوە، نییە و زۆر جار بە ئاوەڵکردار (ئاوەڵفرمان) ی زەمان (قید زمان) دەتوانین دۆخ و کاتی رستەیەک دیاری کەین، بۆ نموونە دۆخی بەردەوامی (حالت استمراری) کردارێک ئەگەر پێویست بێت بە ئاوەڵکرداری زەمان (قید زمان) دیاری دەکرێت.
فرمان (فعل) لە زمانی سویدی بۆ هەموو بکەر (فاعل)کان وەک یەک بە کار دەبردرێت.
چاوگ (مصدر):
لە وانەی ٢٥ باسی چاوگ (مصدر)مان کرد. لێرەدا بە کورتی دووپاتی دەکەینەوە:
زۆربەیان بە a کۆتاییان دێت. هێمای چاوگ (att)ە.
فرمانی ئەمری یان داخوازی:
حاڵەتێک بۆ داواکردن شتێک یان ئەمر کردنی کارێک.
چۆنییەتی دروست کردنی فرمان(فعل)ی ئەمر:
زۆربەی فرمانە ئەمرەکان هەر وەک چاوگ دێن، بەڵام لە هەندێکیان aی کۆتایی چاوگ لادەبەین.
لەبەر کردنی چاوک بۆ وردکردنەوە(صرف)ی فرمانەکان زۆر گرینگە کە لە وانەکانی داهاتوو زیاتر باسی دەکەین.
لە کتیبخانە بمبینەوە! |
Träffa mig vid biblioteket! |
Att träffa |
شەڕابی زیاتر بکڕە! |
Köp mera vin! |
Att köpa |
ئێستا وەرە ماڵەوە! |
Gå hem nu! |
Att gå |
زەمانی ڕانەبردوو:
لە وانەی ٢٥ باس کراوە
بۆ دروست کردنی فرمان(فعل)ی زمانی ڕانەبردووr بە کۆتایی چاوگ زیاد دەکەین.
من کار دەکەم |
Jag arbetar |
Att arbeta |
ڕابردووی سادە:
بەکاردێنین بۆ کارێکی تەواو بوو لە ڕابردوودا واتە دۆخێک باس دەکات کە لە کاتی ڕابردوو کراوە و تەواو بووە.
بۆ دروست کردنی فرمان(فعل)ی ڕابردووی سادە de بە کۆتایی چاوگ زیاد دەکەین.
من کارم کرد. |
Jag arbetade. |
Att arbeta |
کاری تەواو perfekt:
کردارێک له ڕابردوودا ڕویداوه وه ئێستا ئهنجامێکی ههیه. کاتێک باسی ماوەیەک لە کات دەکەین کە لە ڕابردووەوە بەردەوامە تاوەکو ئێستا.
بۆ دروست کردنی فرمان(فعل)ی ڕانەبردووی تەواو t بە کۆتایی چاوگ زیاد دەکەین و پاش فرمانی یاریدەدەری har فرمانە دروستکراوەکە دادەنێین.
من کارم کردوە. |
Jag har arbetat. |
Att arbeta |
ڕابردووی تەواو:
بۆ کارێکی تەواو بوو لە ڕابردوویەکی دووردا بەکاردێت، واتە دۆخێک باس دەکات کە لە کاتی ڕابردووی دوور کراوە و تەواو بووە.
بۆ دروست کردنی فرمان(فعل)ی ڕابردووی تەواو t بە کۆتایی چاوگ زیاد دەکەین و پاش فرمانی یاریدەدەری hade فرمانە دروستکراوەکە دادەنێین.
من کارم کرد بوو. |
Jag hade arbetat. |
Att arbeta |
داهاتوو:
بۆ کارێک کە قەرارە لە داهاتوو ڕووبدات:
بە دوو شێوە دروست دەکرێت:
یەکەم: پاش فرمانی یاریدەدەری ska چاوگ دادەنێین.
من کار دەکەم(لە داهاتوودا). |
Jag ska arbeta. |
Att arbeta |
دووەم: پاش فرمانیkommer att چاوگ دادەنێین.
من کار دەکەم(لە داهاتوودا). |
Jag kommer att arbeta. |
Att arbeta |
ئەوەی باسمانکرد لەسەر یاسای فرمان بۆ زەمانەکان، بەشێکی دیکە لە فرمانەکان ناگرێتەوە، لە وانەکانی داهاتوو باسی فرمانە نایاسایی(شاز)ەکان دەکەین.
بۆ زانیاری زیاتر سەردانی ئەم سایتە بکەن