زەمانی ڕانەبردووی سادە (حال حاضر)
بە پێچەوانەی زمانی ئینگلیزی چاوگ (مصدر) و فرمان (فعل) هاوشێوە نین. بۆ نموونە:
|
زەمانی ئێستا |
چاوگ (مصدر) |
سویدی |
Du talar |
Att tala |
ئینگلیزی |
You speak |
To speak |
کوردی |
تۆ قسەدەکەی |
قسە کردن |
چاوگ (مصدر):
زۆربەی چاوگەکانی زمانی سویدی بە a کۆتاییان دێت، و هەندێکیان بە پیتە دەنگدارەکانی تر. هێمای چاوگ (Att)
ە بۆ نممونە: Att tala
زۆربەی فرمانەکانی زمانی سویدی لە زەمانی ڕانەبردووی سادە بە _r کۆتاییان دێت، بێجگە لە هەندێک لە فرمانە یاریدەدەرەکان(افعال کمکی).
زەمانی ڕانەبردووی سادە لەم حاڵەتانە بەکار دەبردرێت:
|
سویدی |
کوردی |
ئینگلیزی |
- بۆ دەربڕینی کارێک کە ئێستا خەریکە روو دەدات. |
Jag äter nu
|
من ئێستا دەخۆم |
I'm eating now |
-بۆ ئەو کارانەی بەردەوام دوپات دەبنەوە |
jag äter smörgasar till lunch
|
من بۆ خواردنی نیوەرۆ ساندویج دەخۆم |
I eat sandwiches for lunch |
-هەندێک جار بۆ کارێک لە داهاتوو. |
Han kommer imorgon |
ئەو بەیانی دێت. |
he's coming tomorrow |
.
فرمانە یاریدەدەرەکان (افعال کمکی)
بەشێک لە فرمانە یارمەتییەکان بە _r تەواو نابن وەک: ska / vill / kan /
دۆخی توانین |
تۆ دەتوانی لە سویدی حاڵی بیت. |
you can understand Swedish. |
du kan förstå svenska. |
دۆخی داهاتوو |
تۆ دەتوانی سویدی قسە بکەی. |
you are going to speak Swedish. |
du ska tala svenska. |
دۆخی ویست |
تۆ دەتهەوێ یارمەتی من بکەی |
you want to help me. |
du vill hjälpa mig. |
رستەیەکی سادە لە زمانی سویدی پێک دێت لە (بکەر + پێکهاتەکانی فرمان+ ...)
تۆ سویدی قسە دەکەی. |
Du talar svenska. |
گرێتا دەڕوات بۆ باڵوێزخانە. |
Greta går till ambassaden. |
فرمان (فعل) لە زمانی سویدی بۆ هەموو بکەر (فاعل)کان وەک یەک بە کار دەبردرێت:
من سویدی قسە دەکەم. |
Jag talar svenska. |
تۆ سویدی قسە دەکەی. |
Du talar svenska. |
ئەو سویدی قسە دەکات. |
Hon talar svenska. |
ئەو سویدی قسە دەکات. |
Hen talar svenska. |
گرێتا سویدی قسە دەکات. |
Greta talar svenska. |
ئێمە سویدی قسە دەکەین. |
Vi talar svenska. |
ئێوە سویدی قسە دەکەن. |
Ni talar svenska. |
ئەوان سویدی قسە دەکەن. |
De talar svenska. |
حاڵەتی پرسیاری:
بۆ ئەوەی لە زمانی سویدی رستەیەک بکەی بە حاڵەتی پرسیاری تەنیا جێی بکەر و فرمان دەگۆڕیت.
ئایا تۆ بە سویدی قسە دەکەی؟ |
Talar du svenska? |
ئایا گرێت بۆ باڵوێزخانە دەڕوات؟ |
Går Greta till ambassaden? |