فێرگەی زمانی سویدی

فێرگەی زمانی سویدی

بۆ فێربوونی زمانی سویدی
فێرگەی زمانی سویدی

فێرگەی زمانی سویدی

بۆ فێربوونی زمانی سویدی

تێکستی ٢٨

 

ئێریک!

Erik!

Greta

ممم

Mmm

Erik

خەوتووی؟

Sover du?

Greta

چییە؟

Va?

Erik

هەرئێستا هەستە! کات درەنگە.

Vakna nu! Klockan är mycket.

Greta

ئۆف، من زۆر ماندووم.

لەخەوم هەستێنە لەماوەی چارەکێک.

Usch, jag är så trött!

Väck mig om en kvart!

Erik

نا، تۆ دەبێ پەلە بکەی!

Nej, du måste skynda dig!

Greta

خواردن ئامادەیە؟

Är maten färdig?

Erik

بەڵێ، ئامادەیە.

Ja, det är den.

Greta

باشە، کەواتە من نان دەخۆم، پێش ئەوەی خۆم بشۆرم.

Bra. Då äter jag, innan jag tvättar mig.

Erik

ئێریک رۆبەکەی لەبەر دەکات و دەچێتە چێشتخانەکە.

(Erik tar på sig sin morgonrock och går ut i köket.)

ئەوە چییە؟ ئەوە سوسیسە؟

Vad är det här? Är det korv?

Erik

بەڵێ، ئەوە سوسیسە.

Ja, det är det!

Greta

 پەنیرمان هەیە؟

Finns det ingen ost?

Erik

نا، تەواو بووە.

Nej, den är slut.

Greta

باشە، قاوەکە لە کوێیە؟

Jaha. Var är kaffet?

Erik

فنجانێک لە پەناتە.

Det står en kopp bredvid dig.

Greta

بەڵێ بەڵێ، هەروەها دەتوانی کەمێ شەکرم پێ بدەی؟ و کەوچکێک!

ئاه! ئێستا هەست دەکەم باشترم!

 

حەمام بەتاڵە؟

Javisst, ja! Kan du ge mig lite socker också? Och en sked!

 - Aah! Nu känner jag mig bättre!

Är badrummet ledigt?

Erik

هەڵبەت. کارین و یوهان هێشتا خەوتوون.

Javisst. Karin och Johan sover ännu.

Greta

ئایا پێویستە ئەمڕۆ ریشم بتاشم؟

Behöver jag raka mig idag?

Erik

بەڵێ، من پێم وایە.

Ja, det tycker jag.

Greta

ئیریک دەچێت بۆ حمام. خۆی دەشۆرێ و ڕیشی دەتاشێ. پاشان دەڕواتە ژووری خەو و جل لەبەر دەکات.

(Erik går ut i badrummet. Han tvättar sig och rakar sig. Sedan går han till sovrummet och klär på sig.)

ساعەت چەندە؟

Hur mycket är klockan?

Erik

شەش و نیو.

Halv sju.

Greta

ئۆی، کەواتە من دەبێ پەلە بکەم، پاسەکە ٢ خولەکی دی دەڕوات.

Oj! Då måste jag skynda mig! Bussen går om två minuter.

Erik

مالاوا، کەی دەیتەوە ماڵ؟

Hejdå. När kommer du hem?

Greta

لە دەوروبەری شەش. ماڵاوا!

Vid sextiden. Hej, hej!

Erik

 

وشەی نوێ:

من، خۆم، لە دۆخی بەرکاردا

mig

لە، لە ناو، لە ماوەی

om

په‌له‌ کردن‏

skynda, -ar I sig

خۆت،   تۆ لە دۆخی بەرکاردا

dig

خۆ شۆردن

tvätta, -ar I sig

لەبەر کردن

ta, -r IV* på sig

ڕۆب

en morgonrock, -en 2

کۆت، پاڵتۆ

en rock, -en

دان

ge, -r*

شەکر

 socker, sockret, -

کەوچک

 en sked, -en 2

هه‌ستکردن

känna, -er II sig

هێشتا‏

 ännu

ڕیش تاشین‏

raka, -ar I sig

جل له‌به‌ر کردن‏

klä, -r III på sig

ئۆه

oj

دوور ده‌که‌وێته‌وه‌

gå, går*

خوله‌ک

en minut, -en 3


شیکردنەوەی تێکست:

١

Sover du? Vakna nu! Klockan är mycket.

تۆ خەوتووی؟ ئێستە هەستە! کات درەنگە.

٢

Usch, jag är så trött!

ئۆف، من زۆر ماندووم.

Usch,= ئۆف تەلەفوز دەکرێت، دەربڕینێکە بۆ حەزلێنەکردن و بێزاری.

٣

Väck mig om en kvart!

 لەناو(لەماوەی) چارەکێکدا هەڵمسێنە!

ئەگەر om لە گەڵ کات بێت واتای "لەماوە، بە، لە ناو" دەدات:

بیربکەوە، ئێمە بە یەک ڕۆژ لەوێین.

Tänk, om en dag är vi där!

ئێمە دەتوانیین لەماوەی یەک ساعەتدا یەکتر ببینیین.

Vi kan träffas om en timme.

٤

Nej, du måste skynda dig!

نا، تۆ دەبێ پەلە بکەی!

dig بە dej تەلەفوز دەکرێت.

لە زمانی سویدی هەندێک فرمان هەیە کە بە فرمانی گەڕاوەیی ناودەبرێن ئەو فرمانانە دەبێ لە گەڵ جێناوی گەڕاوەیی (خۆیی) تایبەت بە خۆیان بەکار بهێنرێن وەک:

sig  skyndar و ta på sig 

بەڵام هەندێک فرمانی تر وەک tvätta دەتوانی هەم گەڕاوەیی بێت و هەم نەبێت.

جێناوی خۆیی یان گەڕاوە: وانەی ٥٦

من پەلە دەکەم.

jag skyndar mig.

تۆ پەلە دەکەی.

du skyndar dig.

ئەو پەلە دەکات.

han skyndar sig.

ئەو پەلە دەکات.

hon skyndar sig.

ئێمە پەلە دەکەین.

vi skyndar oss.

ئێوە پەلە دەکەن.

ni skyndar er.

ئەوان پەلە دەکەن.

de skyndar sig.

٥

Bra. Då äter jag, innan jag tvättar mig.

باش. کەواتە من نان دەخۆم، پێش ئەوەی خۆم بشۆرم.

mig = هەم واتای خۆم و هەم واتای "من" لە کاتی بەرکاردابوون دەدات.

 هەروەها dig و oss و er   کە ئەم چوارە هەم جێناوی گەڕاوەیین و هەم جێناوی بەرکار لە باری ئەرکەوە. وانەی ٥٦

٦

Finns det ingen ost?

هیچ پەنیرێک نییە؟

Finns = بوون، لە تێکستی ٢٦ باسکراوە.

٧

Det står en kopp bredvid dig.

 فینجانێک هەیە لە پەنای تۆ.

لێرەدا دەکرا بەجێی:

Det står en kopp bredvid dig.

 بڵێی:

En kopp står bredvid dig.

نموونەی زیاتر:

En man sitter i Åkes bil.

پیاوێک دانیشتووە لە ماشێنی ئۆکێ.

Det sitter en man i Åkes bil.

ئەوە دانیشتووە پیاوێک لە ماشێنی ئۆکێ.

٨

Kan du ge mig lite socker också?

هەروەها دەتوانی کەمێک شەکرم پێ بدەی؟

lite= کەمێک، شێوازێکی تری litet

٩

Aah! Nu känner jag mig bättre!

ئاخ، ئێستا هەست دەکەم باشترم!

känna sig= هەست کردن فرمانی گەڕاوەیی بەڵام ئەگەر لە گەڵ جێناوی گەڕاویی نەیەت واتای ناسین دەدات:

Känner du min morfar?

باپیرەم دەناسی؟

١٠

Hur mycket är klockan?

ساعەت چەندە؟ (کاتژمێر چەند نیشان دەدات)

شێوازێک بۆ پرسی ساعەت.

یان : Vad är klockan?

١١

Oj! Då måste jag skynda mig! Bussen går om två minuter.

ئۆی، کەواتە من دەبێ پەلە بکەم، پاس ٢ خولەکی دی دەڕوات.

Oj!: وشەی سه‌رسوڕمان

 


نظرات 2 + ارسال نظر
Nadim 1394/02/20 ساعت 14:22 http://hej

Hej hur mår du

muna 1394/07/24 ساعت 15:38

hej

برای نمایش آواتار خود در این وبلاگ در سایت Gravatar.com ثبت نام کنید. (راهنما)
ایمیل شما بعد از ثبت نمایش داده نخواهد شد