فێرگەی زمانی سویدی

فێرگەی زمانی سویدی

بۆ فێربوونی زمانی سویدی
فێرگەی زمانی سویدی

فێرگەی زمانی سویدی

بۆ فێربوونی زمانی سویدی

تێکستی٢٧

 

ئێریک دەبێ ساعەت ٦ی بەیانی لە خەو هەڵدەستێ، چونکە ساعەت ٧ دەست بەکار دەکات.

Erik måste stiga upp klockan sex på morgonen, för han börjar arbeta klockan sju.

پێویست نییە گرێتا زوو لە خەو هەستێ.

Greta behöver inte stiga upp så tidigt.

ئەو دەبێ ساعەت ٩ لە فرۆشگا بێ، نیو ساعەت پێش ئەوەی بکرێتەوە.

Hon ska vara på varuhuset klockan nio, en halvtimme innan det öppnar.

بەڵام ئەو کاری زۆرە بۆ ئەنجامدان، پێش ئەوەی بەڕوات بۆ سەر کار.

Men hon har mycket att göra, innan hon åker till arbetet.

یەکەم، دەبێ ئەو ئێریک لە خەو هەستێنێ، چونکە ئەو نابیستێ، کاتێک کاتژمێرە زەنگدارەکە زەنگ لێدەدات.

Först måste hon väcka Erik, för han hör inte, när väckarklockan ringer.

- من زۆر ماندووم، ئەو دەڵێت.

- Jag är så trött, säger han.

گرێتا دەبێ چەندین جار پێی بڵێ، بەر لەوەی ئەو لە پێخەفەکەی بێتەدەر.

Greta måste säga till honom flera gånger, innan han kommer upp ur sängen.

پاشان ئەو دەبێ پێخەڤەکانیان ئامادە و کەمێک رێکوپێک بکات و خۆراکی بایانی بۆ خۆی و هاوسەرەکەی ئامادە بکات.

Sedan ska hon bädda deras sängar, städa litet och laga frukost till sig och sin man.

 ئیریک یارمەتی ئەو ناکات.

Erik brukar inte hjälpa henne.

- من کاتم نییە، ئەو دەڵێت.

- Jag har inte tid, säger han.

کارین و یوهان ده‌وروبه‌ری ٧ لە خەوهەڵدەستن.

Karin och Johan vaknar vid sjutiden.

خوێندنگە ٨ و چارەک دەستپێدەکات.

 De börjar skolan kvart över åtta.

ئەوان پێخەڤی خۆیان، بەخۆیان چاکی دەکەن و خۆیان خواردنی بەیانی ئامادە دەکەن، پێش ئەوەی بە پاس بڕۆن بۆ خوێندنگە.

De brukar bädda sina sängar själva och laga sin frukost, innan de tar bussen till skolan.

 

وشەی نوێ:

زوو‏

tidigt

بوون

vara, är, var IV*

‏پێش ئەوە

 innan

‏یه‌که‌م

först

وه‌خه‌به‌رهێنان

väcka, -er II

کاتژمێری زەنگدار‏

en väckarklocka, -n 1

داوالێکردن، پێوتن فەرماندان،

 säga, -er* till

بۆ/لە (ئەو) جێناوی بەرکار

honom

لێرەدا لە پێخەف هاتنە دەر

komma, kommer, kom IV

پێخه‌ف ڕاخستن،

bädda, -ar I

خۆراکی به‌یانیان

en frukost, -en 2

خۆ

sig

‏یارمه‌تیدان

hjälpa, -er II

بۆ/لە (ئەو) جێناوی بەرکار

henne

ده‌وروبه‌ری، نزیکەی

vid

لە ٧:٠٠دا

vid sjutiden

چاره‌ک‏

en kvart, -en 3

خۆی‏

själv


شیکردنەوەی تێکست:

1

Hon ska vara på varuhuset klockan nio, en halvtimme innan det öppnar.

ئەو دەبێ ساعەت ٩ لە فرۆشگا بێ، نیو ساعەت پێش ئەوە دەکرێتەوە.

 هەندێک جار ska ناچاربوون و ئه‌رک دیار ده‌کات، لێرەدا پاش ska چاوگی vara "بوون" هاتووە:

Hon ska laga mat, innan hon går.

ئەو دەبێ خواردن دروست کات، پێش ئەوەی بڕوا.

2

Men hon har mycket att göra,

بەڵام ئەو کاری زۆرە بۆ ئەنجامدان.

Att نیشانەی چاوگە، زۆربەی جار ئەگەر لەگەڵ چاوگ بێت بە å تەلەفوز دەکرێت،

3

Först måste hon väcka Erik, för han hör inte, när väckarklockan ringer.

یەکەم، دەبێ ئەو ئێریک لە خەو هەستێنێ، چونکە ئەو نابیستێ، کاتێک کاتژمێرە زەنگدارەکە زەنگ لێدەدات.

kommer = لێرەدا لە پێخەف هاتنە دەر

4

Greta måste säga till honom flera gånger, innan han kommer upp ur sängen.

گرێتا دەبێ چەندین جار پێی بڵێ، بەر لەوەی ئەو لە پێخەفەکەی بێتەدەر.

Säga till= وتنێ بە کەسێک بە حاڵەتی ئەمری،

Hon säger alltid till honom, att han ska sluta röka.

ئەو هەمیشە پێی دەڵێ کە جگەرەکێشان تەواو کات(دەست هەڵگرێ) .

5

Sedan ska hon bädda deras sängar, städa litet och laga frukost till sig och sin man

پاشان ئەو دەبێ پێخەڤەکانیان ئامادە و کەمێک رێکوپێک دەکات و خۆراکی بایانی بۆ خۆی و هاوسەرەکەی ئامادە دەکات.

 sig = وەک sij تەلەفوز دەکرێت.

6

Erik brukar inte hjälpa henne.

زۆربەی جار ئیریک یارمەتی ئەو ناکات.

hjälp

لێرەدا hj بە j تەلەفوز دەکرێت: وانەی١٤

 

7

Karin och Johan vaknar vid sjutiden.

کارین و یوهان ده‌وروبه‌ری ٧ لە خەوهەڵدەستن.

Vid sjutiden

لە زمانی گفتوگۆدا دێت: دەورووبەری ٧

نموونەی دیکە:

ئێمە دەتوانین یەکترببینین لە دەوروبەری ١٢

Vi kan träffas vid tolvtiden.

من هەموو ڕۆژێ لە دەوروبەی ٣ قاوە دەخۆمەوە.

Jag dricker kaffe vid tretiden varje dag.

vaknar =لەخەو هەستان

väcker= لەخەو هەستاندن

ئەم دوو فرمانەتان لێ نەشوێت:

من ساعەت ٧ لە خەو هەڵدەستم.

Jag vaknar klockan sju.

من ساعەت ٧ ئەو لەخەو هەڵدەستێنم.

Jag väcker henne klockan sju.

 

 

8

De börjar skolan kvart över åtta.

خوێندنگە ٨ و چارەک دەستپێدەکات.

Över لە کاتی بەکار هێنانی کاتدا واتای تێپەڕبوو دەدات.

٨و چارەک: چارەکێک لە ٨ تێپەڕێ.

kvart över åtta

٥و ٥ چرکە: ٥ چرکە لە ٥ تێپەڕێ.

fem (minuter) över fem

9

De brukar bädda sina sängar själva och laga sin frukost, innan de tar bussen till skolan.

ئەوان پێخەڤی خۆیان، بەخۆیان چاکی دەکەن و خۆیان خواردنی بەیانی ئامادە دەکەن، پێش ئەوەی بە پاس بڕۆن بۆ خوێندنگە.

ئەوان پێخەڤەکانی خۆیان، چاک دەکەن.

(هەرکەس هی خۆی)

de brukar bädda sina sängar

ئەو پێخەڤەکانیان، چاک دەکەن.

(هی هەموویان)

hon brukar bädda deras sängar

جێاوازی هەیە لە نێوان جێناوی خۆیی sig و ئاوەڵناوی själva:

من خۆم دەشۆرم.

Jag tvättar mig

من جلەکانی خۆم دەشۆرم.

Jag tvättar kläderna själv.

وانەی (٥٦) جێناوی خۆیی

 

نظرات 0 + ارسال نظر
برای نمایش آواتار خود در این وبلاگ در سایت Gravatar.com ثبت نام کنید. (راهنما)
ایمیل شما بعد از ثبت نمایش داده نخواهد شد