کاری نادیار(مجهول): passiv
کاری دیار: کردارێ کە بکەرەکەی دیار بێ، وەک: نووسی، بردم، خوێندمان . بکەر: (ئەو) ، (من) و (ئێمە(
کاری نادیار: کارێ کە بکەرەکەی نادیار بێ، وەک: خوردرا، کێشرا، نووسرا
لە زمانی سویدی دوو ڕێگە هەیە بۆ دروست کردنی فۆڕمی کاری نادیار.
١- بە لکاندنی –s بە سەر فرمان و پاشان بکەر (فاعل) لە سەرەتای رستە دەبەینە کۆتایی ڕستە بە دوای پێشبەنەدی av ( ئەگەر پێویست بێت بکەر لە کۆتایی ڕستە بێت)
ئەو ماشینەکەی شۆرد. |
Han tvättade bilen. |
ماشینەکەی ئەو شۆراوە بە دەستی ئەو. |
Bilen tvättades av honom. |
پیاوێکی دەوڵەمەند خانەوکەی کڕی. |
En rik man köpte huset. |
خانوەکە کڕا لە لایەن پیاوێکی دەوڵەمەندەوە. |
Huset köptes av en rik man. |
ماریا جلێکی دووریوە. |
Maria har sytt en klänning. |
جلێک دوورا لە لایەن ماریاوە. |
En klänning har sytts av Maria. |
ئەوان جادەیەکی نوێ لە نێوان ستکهۆڵم و ئۆبرۆ ساز دەکەن. |
De ska bygga en ny väg mellan stockholm och Örebro. |
جادەیەکی نوێ ساز دەکرێت لە نێوان ستکهۆڵم و ئۆبرۆ. ( لەم ڕستەیە de (بکەر) کەوتووە) |
en ny väg byggas mellan stockholm och Örebro. |
بۆ فرمانی ئێستە(ڕانەبردوو) پیتی –r لە فرمان دەکەوێت و –s لە کۆتایی فرمان دەلکێت هەروەها لە گرووپی ٢ و ٤ ی فرمان، زۆربەی جار پیتی e یش دەکەوێت( بۆ زانیاری زیاتر لە سەر فرمان بڕوانە وانەی ٤١):
ئەو ماشینەکەی دەشوات. |
Han tvättar bilen. |
ماشینەکەی ئەو دەشۆرێت بە دەستی ئەو. |
Bilen tvättas av honom. |
پیاوێکی دەوڵەمەند خانەوکە دەکڕێت. |
En rik man köper huset. |
خانوەکە دەکڕدرێت لە لایەن پیاوێکی دەوڵەمەندەوە. |
Huset köp(e)s av en rik man. |
ماریا جلێک دەدوورێ. |
Maria syr en klänning. |
جلێک دەدووردرێت لە لایەن ماریاوە. |
En klänning sys av Maria. |
سوێدییەکان زۆر قاوە دەخۆنەوە. |
Sevenskarna dricker mycket kaffe. |
زۆر قاوە دەخۆرێتەوە لە لایەن سوێدییەکانەوە. |
Mycket kaffe drick(e)s av Sevenskarna. |
٢-بەکار هێنانی bil لەگەڵ Perfekt particip :
گەردانی bli دەبێتە ( blir, blev, blivit, bli , bli!)
هەوەها دەبێ پێرفێکت پارتیسیپ بە پێی رەگەز و ژمارەی بکەری فرمانەکە بەکاربەرین (وانەی ٥٩)
ماشێنەکە دەشۆرێت. |
Bilen blir tvättad. |
پەنجەرەکە شۆراوە. |
Fönstret blev tvättat. |
ماشینەکان شۆراون. |
Bilarna har blivit tvättade. |
پەنجەرەکان دەشۆرێن. |
Fönstren ska bli tvättade. |