فێرگەی زمانی سویدی

فێرگەی زمانی سویدی

بۆ فێربوونی زمانی سویدی
فێرگەی زمانی سویدی

فێرگەی زمانی سویدی

بۆ فێربوونی زمانی سویدی

وانەی (٥٩) پارتیسپ:

پارتیسپ:

Presens Particip  و Perfekt particip ئەو دوو دەستە واژەیە بە کۆمەڵێک وشە دەوترێن کە بە هۆی پاشگر لە سەر فرمان دەبن بە ئاوەڵناو (صفت).


تێبینی:

پێش ئەوەی بچنە سەر ئەو باسە، وا باشە کە وانەکانی ناو و ئاوەڵناو و فرمان دووبارە کەنەوە. بە تایبەت وانەی ٥٨ کە کورتکراوەی ئەو سێ وانەیەیە.


١- Presens Particip:

A: بۆ فرمانی گرووپی ٣ و گرووپی ٤ (فرمانە شازەکان) کە یەک بڕگە(سیلاب)ین، ende دەلکێنین بە چاوگەوە:

دووراوە

syende

sy

گرووپی ٣

باوه‌ڕمەند

troende

tro

            ‏پیاده‌ڕۆ‏

gående

گرووپی ٤ یەک بڕگەیی

بینایی

seende

se

 

B : لە هەموو فرمانەکانی دیکە nde دەلکێنین بە چاوگەوە:

وەسوەسەئەنگێز

frestande

fresta

گرووپی 1

درەوشاو

strålande

stråla

دووکەڵاو

rökande

röka

گرووپی 2

ئازار

värkande

värka

ونبوو

försvinnande

försvinna

گرووپی4

چەند بڕگەیی

قیژە

skrikande

skrika

 

ئەم وشانە زیاتر وەک ئاوەڵناو کاریان پێدەکرێت، بەڵام گەردان(صرف)یان بۆ ناکرێت و لە هەر سێ گرووپی ئاوەڵناو وەک یەک بەکار دەبرێن:

ڕۆژێکی درەوشاو

دوو ڕۆژێکی درەوشاو

ڕۆژی درەوشاو

ڕۆژە درەوشاوەکان

en strålande dag

två strålande dagar

den strålande dagen

de strålande dagarna

ئەو بەردەوام خۆراکی وەسوەسەئەنگێز ئامادە دەکات.

Hon lagar alltid frestande mat.

قیژەی مناڵەکە لە سەر مێشکم ڕۆیشت.

Det skrikande barnet gick mig på nerverna.

ئاهـ ئازاری سەرم!

Å, mina värkande fötter.

 

هەندێک جار وەک ناو بەکار دەبرێن:

سه‌فه‌رکارێکی بازرگانیی

en handelsresande

باوەڕمەندێک

en troende

ونبوویەک

ett försvinnande

کرانەوەی پاڕڵمانی سوید

riksdagens öppnande

 

پێرفێکت پارتیسیپ - Perfekt particip

پێرفێکت پارتیسیپ ئاوەڵناوێکە کە لە فرمان وەردەگیرێ و وەسفی پێگەی شت یان کەسێک دەکات کە کارەکە لە سەر ئەو رووی دابێت، ئەم ئاوەڵناوانەش وەک ئاوەڵناو ٣ فۆرمیان هەیە و گەردانیان بۆ دەکرێت بۆ  گرووپی en و ett و کۆ و ناسراو. ئەم ئاوەڵناوانەش چونکە لە فرمان سەرچاوە دەگرن وەک فرمان لە ٤ گرووپی فرمان ئەو ٣ فۆرمەیان گەردانی بۆ دەکرێت و یەکێک لە پیتەکانی d/t/dd/en/de/da/ta/dda/et/tt/na دەلکێت بە سەر داخوازی (بێجگە گرووپی ٤)دا.

Plural/ bestämd

ett ord

en ord

گرووپی فرمان

de

t

d

١

förlovade

förlovat

förlovad

da

t

d

٢a

 

2b

fyllda

fyllt

fylld

ta

t

t

köpta

köpt

köpt

dda

tt

dd

٣

bebodda

bebott

bebodd

na

et

en

٤

skrivena

skrivet

skriven

 

١- گرووپی 1: förlova دیاری کردن

ئەو دەستگیرانە لەگەڵ ئەو.

Han är förlovad med henn.

جووتەکە دەستگیرانن.

Paret är förlovat.

ئەوان دەستگیرانن.

De är förlovade.

ئەو جووتە دەستگیرانە بە زوویی زەماوەند دەکەن.

Det förlovade paret ska gifta sig snart.

 

٢-گرووپی 2 a : fylla پڕ کردن

فنجانەکە پڕکراو بوو تا ‏لێوارەکەی.

koppen var fylld till brädden.

لیوانەکە پڕکراو بوو تا ‏لێوارەکەی.

Glaset var fyllt till brädden.

لیوانەکان پڕکراو بوون تا ‏لێوارەکەی.

Glasen var fyllda till brädden.

 

٢- گرووپی 2 b : köpa  کڕین‏

ئایا ‏کێکەکە کڕاوە، یان تۆ ئەوت دروستت کردوە.

Är kakan köpt, eller bakade du den själv?

ئایا ‏نانەکە کڕاوە، یان تۆ ئەوت دروستت کردوە.

Är brödet köpt, eller bakade du det själv?

ئایا ‏کێکەکان کڕاون، یان تۆ ئەوانت دروستت کردوە.

Är kakorna köpta, eller bakade du dem själv?

من پێم وانییە، ئەو کێکانە کڕابن.

Jag tycket inte om de käpta kakorna.

 

٣- گرووپی ٣ bebo لێ ژیان، تیادا نیشته‌جێبوون

ئایا دوڕگەکە ئاوەدانە؟

Är ön bebodd?

ئایا خانووەکە ئاوەدانە؟

Är hus bebott?

ئایا دوڕگەکان ئاوەدانن؟

Är öarna bebodda?

دوڕگە ئاوەدانەکان خۆشترن لە نائاوەدانەکان.

De bebodda öarna är vackrare än de obebodda.

ön,, öar, öarna ) , En ö (:دووڕگە، جەزیرە


٤- لەم گرووپەدا it لە سوپنیۆم Supinumدەکەوێت و en,et,na ی پێوە دەلکێت.

بۆ نموونە: it لە skrivit لادەبەین کە دەبێتە skriv و en,et,na پێوە دەلکێنیین:

‏شیعر‏ەکە نووسرابوو بە زمانی فینلاندی.

Dikten var skrinen på finska.

نامەکە نووسراوە لە سەر کاغەزی سوور.

Brevet är skrivet på rött papper.

نامەکان نووسرابوون بە زمای سویدی.

Breven var skrivna på svenska.

 

Perfekt particip بەکار دەبرێت لەم حاڵەتانە:

١-وەک ئاوەڵناو کە لە سەرەوە باسی لێکرا

٢-وەک ناو: anställa  دامەزرداندن/ anställda دامەزراو

دامەزراوەکان داوای مووچەی زیاتریان کرد

De anställda ville ha högre lön.

 

٣- ئەم ئاوەڵناوانەوە دەتوانن لەگەڵ پێشگر بێن و ناوێکی تازە دروستکەن:

جگەرەیەکی نیوەکێشراو

En halvrökt cigarr

کێشراو

vrökt

نیوە

halv

سێوێکی نیوەخوراو

Ett halvätet äpple

خوراو

ätet

نیوە

halv

میوانێکی داوەتنەکراو

En objuden gäst

داوەتکراو

bjuden

نا‏

o

کراسێکی دەستدووراو

En handsydd klänning

دووراو

sydd

دەست

hand

فڕوجێکی ئامادەسازکراو

En färdiglagad kyckling

سازکراو

lagad

‏ئاماده‌‏

färdig

خانوویەکی تازەرەنگکراو

Ett nymålat hus

رەنگکراو

målat

نوێ

ny

 

٤- داوی bil  بۆ سازکردنی کاری نادیار(مجهول): passiv

کە لە وانەی داهاتوو باسی دەکەین:

نظرات 0 + ارسال نظر
برای نمایش آواتار خود در این وبلاگ در سایت Gravatar.com ثبت نام کنید. (راهنما)
ایمیل شما بعد از ثبت نمایش داده نخواهد شد