بەکارهێنانی ساعەت لە زمانی سویدی:
لە رستەیەکدا بۆ وتنی ساعەت پاش klockan یان کورتکراوەکەی (kl.) ژمارەی ساعەت دێت:
من ببینە لە ساعەت ٧. |
Möt mig klockan sju. |
ئەو هەموو ڕۆژێ ساعەت ٩ لە خەو هەڵدەستێ. |
Han stiger upp kl.( 9 ) varje morgon. |
پرسیاری ساعەت بە Vad är klockan? دەکرێ و واتاکەی سەعات چەندە؟ و لە وڵامدا دەوترێت: Klockan är tre. ساعەت سێیە:
Klockan är tre. |
Vad är klockan? |
بۆ وتنی سەعات دەتوانی وەک کوردی بڵێی بۆ نموونە ( ساعت٦ و ٥ دەقە) و دەبێ لەم حاڵەتە دا بڵێی ٥ دەقە لە ٦ تێپەڕ بووە: fem (minuter) över sex.
یان بۆ ٣:٥٥ دەوترێت ٥ دەقەی ماوە بە ٤ ،واتە: fem i fyra
لە زۆربەی جار وەک کوردی بۆ نموونە ناوترێت( ١١ و نیو) بەڵکوو دەوترێت نیو ساعەتی ماوە بە ١٢ (halv tolv) و یان ساعەت ١٢ و ٢٥ دەقە دەوترێت ٥ دەقەی ماوە بە ساعەت نیوساعەت بە ١.
لە زمانی سوئێدیش چارەک هەیە کە بەمشێوە دەوترێت: kvart över fyra. یانی چارەکێک لە چوار تێپەڕ بووە.
٦:٠٥ |
fem (minuter) över sex. |
٣:٥٥ |
fem i fyra |
11:30 |
halv tolv |
12:25 |
fem (minuter) i halv ett. |
٤:١٥ |
kvart över fyra. |
ئەمەش چەند نموونە بە وێنە:
سڵاق بهڕێزم ئهم ههڵهیه له شوێن نوسراوه تکایه چاکیکهن با بهسهرتانا تێنهپهڕێت
٣:٥٥
tjugo i fyra
ڕاستییهکهی
fem i fyra
سپاس دەست خۆش.