ئاوەڵناو لە رووی پلەوە (صفت تفضیلی و عالی):
لە زمانی سویدی وەک هەموو زمانێکی تر ئاوەڵناوی پلەی بەراورد (صفت برتر) لە نێوان دوو کەس یان دوو شت دەکرێت و ئاوەڵناوی پلەی باڵا (صفت عالی) لە نێوان کەس یان شتێک لە گەڵ چەندین کەس یان شت دەکرێت:
فۆڕمی ئاوەڵناو لەم دوو حاڵەتە لە زمانی سویدی چوار شێوازی هەیە:
١- are بۆ پلەی بەراورد و ast بۆ پلەی باڵا لە کۆتایی فۆرمی گشتی ئاوەڵناو زیاد دەکەین:
ساردترین |
kallast |
ساردتر |
kallare |
سارد |
kall |
گەرمترین |
varmast |
گەرمتر |
varmare |
گەرم |
varm |
ئەگەر کۆتایی ئاوەڵناوەکە el/en/er بێت e دەکەوێت:
سادەترین |
enklast |
سادەتر |
enklare |
سادە |
enkel |
گەییوترین |
mognast |
گەییوتر |
mognare |
گەییو (کامل) |
mogen |
جوانترین |
vakrast |
جوانتر |
vakrare |
جوان |
vaker |
٢- re بۆ پلەی بەراورد و st بۆ پلەی باڵا لە کۆتایی فۆرمی گشتی ئاوەڵناو زیاد دەکەین و لەم حاڵەتە دەنگداری ئاوەڵناوەکە دەگۆڕێت: ( ئەم گرووپە زۆر کەمن)
نزمترین |
lägst |
نزمتر |
lägre |
نزم |
låg |
درێژترین |
längst |
درێژتر |
längre |
درێژ |
lång |
تەسکترین |
trängst |
تەسکتر |
Trän8gre |
تەسک |
trång |
قورسترین |
tyngst |
قورستر |
tyngre |
قورس |
tung |
لاوترین |
yngst |
لاوتر |
yngre |
لاو |
ung |
گەورەترین |
störst |
گەورەتر |
större |
گەورە |
stor |
بەڵام لە hög دەنگدار ناگۆڕێت: |
|||||
بەرزترین |
högst |
بەرزتر |
högre |
بەرز |
hög |
٣- گرووپی٣ شازن (بێ یاسان) هەرچەند re بۆ پلەی بەراورد و st بۆ پلەی باڵا لە کۆتایی ئاوەڵناوەکە دێت بەڵام فۆرمی بنچیەییی ئاوەڵناوەکە لە گەڵ فۆرمی گشتی ئاوەڵناو جیاوازە:
خراپترین |
sämst |
خراپتر |
sämre |
خراپ |
dålig |
کۆنترین |
äldst |
کۆنتر |
äldre |
کۆن |
gammal |
باشترین |
bäst |
باشتر |
bättre |
باش |
god |
بچووکترین |
minst |
بچووکتر |
mindre |
بچووک |
liten |
زۆرترین |
flest |
زۆرتر |
fler(a) |
زۆر |
många |
٤-چوارەمین گرووپ هیچ شتێک بە کۆتایی ئاوەڵناو نالکێت بەڵام mer(a) بۆ پلەی بەراورد و mest بۆ پلەی باڵا لە پێش ئاوەڵناوەکە دێت:
ئەویش سێ بەشە:
ا-ئەو ئاوەڵناوانەی کۆتاییان"isk"ە:
نموونهییترین |
mest typisk |
نموونهییتر |
mera typisk |
نموونهیی |
typisk |
خۆویستترین |
mest självisk |
خۆویستتر |
mera självisk |
خۆویست |
självisk |
ب- ئەو ئاوەڵناوەی ریشەی چاوگیان هەیە و کۆتاییان ande یە: (لە وانەکانی داهاتوو باس لەم ئاوەڵناوانە دەکرێت)
سهرنجڕاکێشترین |
mest spännande |
سهرنجڕاکێشتر |
mera spännande |
سهرنجڕاکێش |
spännande |
ماندووترین |
mest |
ماندووتر |
mera |
ماندوو |
tröttande |
ج- ئەو ئاوەڵناوەی ریشەی چاوگیان هەیە و کۆتاییان d/t/de/en/et/… یە: (لە وانەکانی داهاتوو باس لەم ئاوەڵناوانە دەکرێت)
سووتاوترین |
mest brand |
سووتاوتر |
mera brand |
سووتاو |
brand |
بەئەزموونترین |
mest erfaren |
بەئەزموونتر |
mera erfaren |
بەئەزموون |
erfaren |