فرمان لە زمانی سویدی:
لە وانەی ٤٠ باسمانکرد کە چۆن فرمان بۆ زەمانەکان دروست دەکەین، بەڵام باسمان لەوە نەکرد کە ئەم یاسایانە بەشێکی دیکە لە فرمانەکان ناگرێتەوە، لەم وانەیە باسی ئەو فرمانانە دەکەین.
فرمان لە زمانی سویدی بە چوار یاسا ورد(صرف)دەکرێت. سێ گرووپیان لە یاسای دیاری کراو پەیرەو دەکەن و چوارەمین گرووپ فرمانە بێ یاساکانن.
فرمان لە زمانی سویدی ٥ فۆرمی چاوگ، ئەمر، تەواو، ڕابردوو و ڕانەبردوو لە خۆ دەگرێت لە ٥ گرووپدا گەردان (صرف)ی بۆ دەکرێت.
بۆ نموونە:
واتا |
چاوگ Infinitive |
ئەمر Imperative |
تەواو Supine |
ڕابردوو Past |
ڕانەبردوو Present |
|
کارکردن |
arbeta |
arbeta |
arbetat |
arbetade |
arbetar |
١ |
کێشان |
väga |
väg |
vägt |
vägde |
väger |
٢ |
کڕین |
köpa |
köp |
köpt |
köpte |
köper |
|
لێژیان |
bo |
bo |
bott |
bodde |
bor |
٣ |
به پێ ڕۆیین |
gå |
gå |
gått |
gick |
går |
٤ |
چەندین رێگە هەیە بۆ فێر بوونی ئەم ٥ فۆرمە بەڵام سادەترین رێگە بۆ صرفی فرمانەکان کەڵک وەرگرتن لە حاڵەتی ئەمری (imperative)ە.
گروپی ١ :
ئەو فرمانانەی کە ئەمرەکەیان بە a کۆتایی دێت:
|
یاسا |
فرمان |
ئەمر |
ڕانەبردوو |
rبە کۆتایی ئەمری زیاد دەکەین. |
arbetar |
arbeta |
ڕابردوو |
deبە کۆتایی ئەمری زیاد دەکەین. |
arbetade |
|
تەواو |
tبە کۆتایی ئەمری زیاد دەکەین. |
arbetat |
نموونە بۆ گرووپی ١
کار کردن قسهکردن گوێگرتن یاری کردن قسە کردن کردنهوه پرسیارکردن چاوپێکەوتن ناساندن تێچوون گواستنەوە چاوەڕێ کردن گێڕانەوە دۆزینەوە گۆڕین |
arbetar, arbetade, arbetat, arbeta, arbeta pratar, pratade, pratat, prata, prata lyssnar, lyssnade, lyssnat, lyssna, lyssna spelar, spelade, spelat, spela, spela talar, talade, talat, tala, tala öppnar, öppnade, öppnat, öppna, öppna frågar, frågade, frågat, fråga träffar, träffade, träffat, träffa, träffa presenterar, presenterade, presenterat, presentera, presentera kostar, kostade, kostat, kosta, kosta flyttar, flyttade, flyttat, flytta, flytta väntar, väntade, väntat, vänta , vänta berättar, berättade, berättat, berätta, berätta hittar, hittade, hittat, hitta, hitta växlar, växlade, växlat, växla, växla |
خۆتان تاقی بکەنەوە:
گروپی ٢ :
ئەو فرمانانەی کە ئەمرەکەیان بە پیتە بێدەنگەکان کۆتایی دێت:
گرووپی ٢ خۆی دوو بەشە:
A: کاتێک کۆتایی فرمانی ئەمر s,k,p,t نەبێت:
|
یاسا |
فرمان |
ئەمر |
ڕانەبردوو |
erبە کۆتایی ئەمری زیاد دەکەین. |
väger |
väg |
ڕابردوو |
deبە کۆتایی ئەمری زیاد دەکەین. |
vägde |
|
تەواو |
tبە کۆتایی ئەمری زیاد دەکەین. |
vägt |
نموونە بۆ گرووپی ٢A
کێشان زەنگ لێدان دوا کهوتن داخستن دروست کردن |
väger, vägde, vägt, väg, väga ringer, ringde, ringt, ring, ringa följer, följde, följt, följ, följa stänger, stängde, stängt, stäng, stänga bygger, byggde, byggt, bygg, bygga |
B : کاتێک کۆتایی فرمانی ئەمر s,k,p,t بێت:
|
یاسا |
فرمان |
ئەمر |
ڕانەبردوو |
erبە کۆتایی ئەمری زیاد دەکەین. |
köper |
köp |
ڕابردوو |
teبە کۆتایی ئەمری زیاد دەکەین. |
köpte |
|
تەواو |
tبە کۆتایی ئەمری زیاد دەکەین. |
köpt |
نموونە بۆ گرووپی ٢B
کڕین گەڕان خوێندنهوه بیرکردنەوە جگەرە کێشان |
köper, köpte, köpt, köp, köpa söker, sökte, sökt, sök, söka läser, läste, läst, läs, läsa tänker, tänkte, tänkt, tänk, tänka röker, rökte, rökt, rök, röka |
گروپی ٣ :
ئەو فرمانانەی کە ئەمرەکەیان بە پیتی دەنگدار کۆتایی دێت بێجگە لە a :
|
یاسا |
فرمان |
ئەمر |
ڕانەبردوو |
rبە کۆتایی ئەمری زیاد دەکەین. |
bor |
bo |
ڕابردوو |
dde یان te بە کۆتایی ئەمری زیاد دەکەین. |
bodde |
|
تەواو |
ttبە کۆتایی ئەمر زیاد دەکەین. |
bott |
نموونە بۆ گرووپی ٣
لێژیان پێ وا بوون ڕوودان درووین دهست پێگهیین چۆن بوون جل لهبهر کردن |
bor, bodde, bott, bo, bo tror, trodde, trott, tro, tro sker, skedde, skett, ske, ske syr, sydde, sytt, sy,sy når, nådde, nått, nå, nå mår, mådde, mått, må, må klär, klädde, klätt, klä, klä |
گرووپی ٤ :
بەڵام گروپی ٤ خۆی دوو دەستەیە، ١- گەردانی بەهێز و٢- گەردانی ناڕێکوپێک
|
یاسا |
فرمان |
ئەمر |
ڕانەبردوو |
نییە |
går |
gå |
ڕابردوو |
نییە |
gick |
|
تەواو |
نییە |
gått |
نموونە بۆ گرووپی ٤
سوتان خواردنەوە دۆزینەوە شیرجەرۆیشتن هەبوون فڕین |
brinner, brann, brunnit, brinn, brinna dricker, drack, druckit, drick, dricka finner, fann, funnit, finn, finna dyker, dök , dykt, dyk, dyka finns, fanns, funnits, finnas, finnas flyger, flög, flugit, flyg, flyga |