ناو لە باری گراماتیکەوە لە زمانی سویدی دوو گرووپە:
١- ناوی نیوترۆم neutrum
٢- ناوی گشتی utrum
زانینی ئەوەی کە ناوێک دەچێتە کام گرووپەوە هیچ یاسایەکی نییە و دەبێ لە بەر بکرێت.
ئەگەر بمناهەوێت ناوێک لە رستەیەک دا بەکار بەرین دەبێ بزانیین ئەو ناوە نیوترۆمە یان ناوی گشتی، هەرچەند ٧٥ لە سەدی ناوەکان دەچنە گرووپی ناوی گشتی، بەتایبەت زۆربەی هەرە زۆری گیانلەبەران.
ناو لە زمانی سویدی چوار فۆرمی هەیە:
١- ناوی نەناسراوی تاک (نکرە- مفرد)
٢- ناوی ناسراوی تاک (معرفە- مفرد)
٣- ناوی نەناسراوی کۆ (نکرە- جمع)
٤- ناوی ناسراوی کۆ (معرفە- جمع)
١- ناوی نەناسراوی تاک (نکرە- مفرد)
لە زمانی ئینگلیزی a یان an بەکار دەبردرێت بەڵام لە زمانی سویدی بۆ ناوە گشتییەکان en و بۆ ناوە نیوترۆمەکان ett لە پێش ناوەکە بەکار دەبەین.
بۆ نموونە:
en |
ett |
||
واتا |
وشە |
واتا |
وشە |
رێستۆرانێک |
en restaurang |
پۆستکارتێک |
ett vykort |
ئوتوبوسێک |
en buss |
لیوانێک |
ett glas |
کرۆنێک |
en krona |
جووتێک |
ett par |
ساندویجێک |
en smörgås |
ساڵێک |
ett år |
وێستگەیەک |
en hållplats |
ناوێک |
ett namn |
شارێک |
en stad |
ژوورێک |
ett rum |
ئادرەسێک |
en adress |
فڕۆکەیەک |
ett flyg |
٢- ناوی ناسراوی تاک (معرفە- مفرد)
لە زمانی ئینگلیزی the بەکار دەبردرێت لە پێش ناوەکە بەڵام لە زمانی سویدی بۆ ناوە گشتییەکان en یان n و بۆ ناوە نیوترۆمەکان et یان t وەک پاشگر(پسوند) بە کۆتایی ناوەکەوە دەنووسێت.
بۆ نموونە:
واتا |
ناسراو |
نەناسراو |
واتا |
ناسراو |
نەناسراو |
رێستۆرانەکە |
restaurangen |
en restaurang |
پۆستکارتەکە |
vykortet |
ett vykort |
ئوتوبوسەکە |
bussen |
en buss |
لیوانەکە |
glaset |
ett glas |
ماشێنەکە |
bilen |
en bil |
جووتەکە |
paret |
ett par |
ساندویجەکە |
smörgåsen |
en smörgås |
ساڵەکە |
året |
ett år |
وێستگەکە |
hållplatsen |
en hållplats |
ناوەکە |
namnet |
ett namn |
تێبینی:
١-ئەو ناوانەی کۆتییان پیتێکی دەنگدارە(بزوێنە) تەنیا t یان n ئەچێتە سەر ناوەکە.
واتا |
ناسراو |
نەناسراو |
واتا |
ناسراو |
نەناسراو |
شهقامەکە |
gatan |
en gata |
ستامپەکە |
frimärket |
Ett frimärke |
کاتژمێرەکە |
klockan |
en klocka |
پیانۆکە |
pianot |
Ett piano |
٢- بۆ ناوی گرووپی en ئەگەر کۆتایی ناوەکە el یان er بوو لەم حاڵەتەش دا تەنیا n دەچێتە سەر ناوەکە.
واتا |
ناسراو |
نەناسراو |
کلیلەکە |
nyckeln |
en nyckel |
کچەکە |
dottern |
En dotter |
٣- بۆ ناوی گرووپی en ئەگەر کۆتایی ناوەکە en بوو لەم حاڵەتەدا en دەچێتە سەر ناوەکە بەڵام eی کۆتایی ناوەکە دەکەوێت.
واتا |
ناسراو |
نەناسراو |
داستان |
sägnen |
en sägen |
٤-بۆ ناوی گرووپی ett ئەگەر کۆتایی ناوەکە en/el/er بوو لەم حاڵەتەدا ett دەچێتە سەر ناوەکە بەڵام eی کۆتایی ناوەکە دەکەوێت.
واتا |
ناسراو |
نەناسراو |
نموونەکە |
examplet |
Ett exampel |
ئاوەکە |
vattnet |
(ett) vatten |
پەنجەرەکە |
fönstret |
Ett fönster |
سڵاو برایان له حاڵهتی ناوی ناسراودا پێشنیار ئهکهم که ڕونکردنهوهی زیاتر بۆ فێرخواز بنوسن.
بۆ نمونه ١-ناوی گشتی : ئهو ناوانهی که کۆتاییان هاتوه به پیته بزوێنهکان وهک ،i, a وهک flicka لهکاتی ناساندنی ئهم ناوه تهنها پیتی n ئهچێته سهر flickan , taxi =taxin .... هتد
٢- ناوی خونساکان : ( که ئێوه ناوتان ناوه و من نازانم مهبهست له خونسا چییه ). ئهو ناوانه بۆچی ههندێکیان تهنها t ئهچێته سهر وه ههندێکی تریان et ئهچێته سهر ؟ بۆ فێرخوز ڕون بکرێتهوه لهکهڵ ناوه شازهکان ئهگهر ههیه که لهم یاسایه لا ئهیهن ،
تبنی ; ههوڵمدا زۆر به کورتی بۆ تان بنوسم و به هیوای قهبوڵکردنی پێشنیارهکهم سوپاس
براتان شێرکۆ
دەست خۆش بۆ تێبیینیەکەت، روونکردنەوەی پێویستی بۆ درا.
زۆر سپاس زۆر سوودم لی وەرگرت
Tack så hemst mycket