فێرگەی زمانی سویدی

فێرگەی زمانی سویدی

بۆ فێربوونی زمانی سویدی
فێرگەی زمانی سویدی

فێرگەی زمانی سویدی

بۆ فێربوونی زمانی سویدی

وانەی (١٢) پیتە بێدەنگەکان:

پیتە بێدەنگەکان لە زمانی سۆئێدی:

پیتە بێدەنگەکان لە زمانی سۆئێدی وەک زمانی ئینگلیسی وایە بە هەندێک جیاوازییەوە. کە لێرە باسی دەکەین.

ئەو پیتانە هەر وەک زمانی ئینگلیسی دێن بریتین لە:

 

B   C   D    F    H   K   L   M   N    P    R   S   T   V




تێبینی: 

·       ئەگەر پیتێکی دەنگدار پێش دوو دەنگداری وەک یەک (دووپاتە) بێت ئەو دەنگدارە کورت دەبێتەوە. هەر وەها لە بەر ئەوەی دەبڵ kk  لە زمانی سٶئێدی نییە بە شێوەی ck  دێت ئەویش هەر ئەم یاسایە دەیگرێتەوە و هەروەها  mn .

·       لە زمانی سۆئێدی پیتە بێدەنگەکان ئەگەر پاش پیتە دەنگدارە کورتەکان بێن درێژ دەبنەوە.

·       J  وەک J ئینگلیسی  تەلەفوز ناکرێت وەک Y ئینگلیسی یان  "ی" کوردی تەلەفوز دەکرێت، بێجگە لەو وشانەی کە لە زمانی فەرەنسیەوە هاتوەتە زمانی سویدی.

·       L  لە زمانی سویدی وەک L  ی ئینگلیسی نییە و زۆر نزیکە لە "ل" ی کوردی نەک "ڵ" وەک وشەی "کل"

·       R  لە زمانی سویدی حاڵەتێکی ئاهەنگینی هەیە.

·       Q   هەر وەک K  تەلەفوز دەکرێت و بۆ هەندێک ناوی تایبەت بەکار دەبرێ کە لە زمانی سویدی نییە و لە زمانەکانی تر هاتوەتە ئەم زمانە و لە زمانی مۆدێرنی سوید بە جێی KV دێت.

·       W   هەر وەک V  تەلەفوز دەکرێت و بۆ هەندێک ناوی تایبەت بەکار دەبرێ کە لە زمانی سویدی نییە و لە زمانەکانی تر هاتوەتە سوید.

·       پیتی Z  وەک S  تەلەفوز دەکرێت و پیتێک وەک "ز" ی کوردی لەم زمانەدا بوونی نییە.

·       K  و G   ئەگەر پێش پیتە دەنگدارە نەرمەکان (E I Y Ä Ö) بێن بە شێوەی k= شێ   G= یێ دەخوێندرێنەوە.

·       هەندێک پیتی تەرکیبی هەن وەک GN/ SK/KN/GN/ GJ/ DJ/ HJ/ LJ/RN/RT/RD/RSH/SH/ SKJ/ SJ/ STJ/ SCH/ sion/ tian/ TJ/ KJ/  هەریەک بە شێوەیەک تەلەفوز دەکرێن کە لە وانەکانی داهاتوو هەریەک لەوانە باسی لێ دەکرێت.

 

هەریەک لەو تێبینییانەی سەرەوە لە وانەکانی داهاتوو بە نموونەوە باسیان لێ دەکرێت.


نظرات 0 + ارسال نظر
برای نمایش آواتار خود در این وبلاگ در سایت Gravatar.com ثبت نام کنید. (راهنما)
ایمیل شما بعد از ثبت نمایش داده نخواهد شد