فێرگەی زمانی سویدی

فێرگەی زمانی سویدی

بۆ فێربوونی زمانی سویدی
فێرگەی زمانی سویدی

فێرگەی زمانی سویدی

بۆ فێربوونی زمانی سویدی

وانەی (٦١) جێناو و فرمانی هاوبەش:

جێناوی هاوبەش:

بەو جێناوە دەوترێ، کە هاوبەشی لە نێوان چەند کەس یان چەند شت دروست دەکات.

لە زمانی سویدی varandra جێناوی هاوبەشە و واتاکەی "یه‌کتر"ە.

ئەوان له‌گه‌ڵ یه‌کتر قسه‌یان کرد.

De talade med varandra.

کچەکان هەموو ڕۆژێ یەکتر دەبینن.

Flickorna träffar varandra varje dag.

 

فرمانی هاوبەش:

ئەگەر لە ڕستەیەک دا varandra (جێناوی هاوبەش) بکەوێت و بە لکاندنی –s بە فرمان،  فرمانی هاوبەش دروست دەبێت:

ئەوان هەموو ڕۆژێ یەکتر دەبینن.

De träffas varje dag.

ئێمە هەموو بەیانییەک ساعت ٧ چاومان بەیەکتر دەکەوێت.

Vi ses i morgon kl.7.

ئەوان هەرگیز پێشتر یەکتریان نەبینیبوو.

De har aldrig träffats förr.

وانەی (٥٩) پارتیسپ:

پارتیسپ:

Presens Particip  و Perfekt particip ئەو دوو دەستە واژەیە بە کۆمەڵێک وشە دەوترێن کە بە هۆی پاشگر لە سەر فرمان دەبن بە ئاوەڵناو (صفت).


تێبینی:

پێش ئەوەی بچنە سەر ئەو باسە، وا باشە کە وانەکانی ناو و ئاوەڵناو و فرمان دووبارە کەنەوە. بە تایبەت وانەی ٥٨ کە کورتکراوەی ئەو سێ وانەیەیە.


١- Presens Particip:

A: بۆ فرمانی گرووپی ٣ و گرووپی ٤ (فرمانە شازەکان) کە یەک بڕگە(سیلاب)ین، ende دەلکێنین بە چاوگەوە:

دووراوە

syende

sy

گرووپی ٣

باوه‌ڕمەند

troende

tro

            ‏پیاده‌ڕۆ‏

gående

گرووپی ٤ یەک بڕگەیی

بینایی

seende

se

 

B : لە هەموو فرمانەکانی دیکە nde دەلکێنین بە چاوگەوە:

وەسوەسەئەنگێز

frestande

fresta

گرووپی 1

درەوشاو

strålande

stråla

دووکەڵاو

rökande

röka

گرووپی 2

ئازار

värkande

värka

ونبوو

försvinnande

försvinna

گرووپی4

چەند بڕگەیی

قیژە

skrikande

skrika

 

ئەم وشانە زیاتر وەک ئاوەڵناو کاریان پێدەکرێت، بەڵام گەردان(صرف)یان بۆ ناکرێت و لە هەر سێ گرووپی ئاوەڵناو وەک یەک بەکار دەبرێن:

ڕۆژێکی درەوشاو

دوو ڕۆژێکی درەوشاو

ڕۆژی درەوشاو

ڕۆژە درەوشاوەکان

en strålande dag

två strålande dagar

den strålande dagen

de strålande dagarna

ئەو بەردەوام خۆراکی وەسوەسەئەنگێز ئامادە دەکات.

Hon lagar alltid frestande mat.

قیژەی مناڵەکە لە سەر مێشکم ڕۆیشت.

Det skrikande barnet gick mig på nerverna.

ئاهـ ئازاری سەرم!

Å, mina värkande fötter.

 

هەندێک جار وەک ناو بەکار دەبرێن:

سه‌فه‌رکارێکی بازرگانیی

en handelsresande

باوەڕمەندێک

en troende

ونبوویەک

ett försvinnande

کرانەوەی پاڕڵمانی سوید

riksdagens öppnande

 

پێرفێکت پارتیسیپ - Perfekt particip

پێرفێکت پارتیسیپ ئاوەڵناوێکە کە لە فرمان وەردەگیرێ و وەسفی پێگەی شت یان کەسێک دەکات کە کارەکە لە سەر ئەو رووی دابێت، ئەم ئاوەڵناوانەش وەک ئاوەڵناو ٣ فۆرمیان هەیە و گەردانیان بۆ دەکرێت بۆ  گرووپی en و ett و کۆ و ناسراو. ئەم ئاوەڵناوانەش چونکە لە فرمان سەرچاوە دەگرن وەک فرمان لە ٤ گرووپی فرمان ئەو ٣ فۆرمەیان گەردانی بۆ دەکرێت و یەکێک لە پیتەکانی d/t/dd/en/de/da/ta/dda/et/tt/na دەلکێت بە سەر داخوازی (بێجگە گرووپی ٤)دا.

Plural/ bestämd

ett ord

en ord

گرووپی فرمان

de

t

d

١

förlovade

förlovat

förlovad

da

t

d

٢a

 

2b

fyllda

fyllt

fylld

ta

t

t

köpta

köpt

köpt

dda

tt

dd

٣

bebodda

bebott

bebodd

na

et

en

٤

skrivena

skrivet

skriven

 

١- گرووپی 1: förlova دیاری کردن

ئەو دەستگیرانە لەگەڵ ئەو.

Han är förlovad med henn.

جووتەکە دەستگیرانن.

Paret är förlovat.

ئەوان دەستگیرانن.

De är förlovade.

ئەو جووتە دەستگیرانە بە زوویی زەماوەند دەکەن.

Det förlovade paret ska gifta sig snart.

 

٢-گرووپی 2 a : fylla پڕ کردن

فنجانەکە پڕکراو بوو تا ‏لێوارەکەی.

koppen var fylld till brädden.

لیوانەکە پڕکراو بوو تا ‏لێوارەکەی.

Glaset var fyllt till brädden.

لیوانەکان پڕکراو بوون تا ‏لێوارەکەی.

Glasen var fyllda till brädden.

 

٢- گرووپی 2 b : köpa  کڕین‏

ئایا ‏کێکەکە کڕاوە، یان تۆ ئەوت دروستت کردوە.

Är kakan köpt, eller bakade du den själv?

ئایا ‏نانەکە کڕاوە، یان تۆ ئەوت دروستت کردوە.

Är brödet köpt, eller bakade du det själv?

ئایا ‏کێکەکان کڕاون، یان تۆ ئەوانت دروستت کردوە.

Är kakorna köpta, eller bakade du dem själv?

من پێم وانییە، ئەو کێکانە کڕابن.

Jag tycket inte om de käpta kakorna.

 

٣- گرووپی ٣ bebo لێ ژیان، تیادا نیشته‌جێبوون

ئایا دوڕگەکە ئاوەدانە؟

Är ön bebodd?

ئایا خانووەکە ئاوەدانە؟

Är hus bebott?

ئایا دوڕگەکان ئاوەدانن؟

Är öarna bebodda?

دوڕگە ئاوەدانەکان خۆشترن لە نائاوەدانەکان.

De bebodda öarna är vackrare än de obebodda.

ön,, öar, öarna ) , En ö (:دووڕگە، جەزیرە


٤- لەم گرووپەدا it لە سوپنیۆم Supinumدەکەوێت و en,et,na ی پێوە دەلکێت.

بۆ نموونە: it لە skrivit لادەبەین کە دەبێتە skriv و en,et,na پێوە دەلکێنیین:

‏شیعر‏ەکە نووسرابوو بە زمانی فینلاندی.

Dikten var skrinen på finska.

نامەکە نووسراوە لە سەر کاغەزی سوور.

Brevet är skrivet på rött papper.

نامەکان نووسرابوون بە زمای سویدی.

Breven var skrivna på svenska.

 

Perfekt particip بەکار دەبرێت لەم حاڵەتانە:

١-وەک ئاوەڵناو کە لە سەرەوە باسی لێکرا

٢-وەک ناو: anställa  دامەزرداندن/ anställda دامەزراو

دامەزراوەکان داوای مووچەی زیاتریان کرد

De anställda ville ha högre lön.

 

٣- ئەم ئاوەڵناوانەوە دەتوانن لەگەڵ پێشگر بێن و ناوێکی تازە دروستکەن:

جگەرەیەکی نیوەکێشراو

En halvrökt cigarr

کێشراو

vrökt

نیوە

halv

سێوێکی نیوەخوراو

Ett halvätet äpple

خوراو

ätet

نیوە

halv

میوانێکی داوەتنەکراو

En objuden gäst

داوەتکراو

bjuden

نا‏

o

کراسێکی دەستدووراو

En handsydd klänning

دووراو

sydd

دەست

hand

فڕوجێکی ئامادەسازکراو

En färdiglagad kyckling

سازکراو

lagad

‏ئاماده‌‏

färdig

خانوویەکی تازەرەنگکراو

Ett nymålat hus

رەنگکراو

målat

نوێ

ny

 

٤- داوی bil  بۆ سازکردنی کاری نادیار(مجهول): passiv

کە لە وانەی داهاتوو باسی دەکەین:

وانەی (٥٥) فرمان ٢

فرمان:

لە وانەی فرمان (فعل) گەردان(صرف)ی فرمانمان باس کرد: بەکورتی وەک ئەم خشتەیە:

 

چاوگ

Infinitiv

داخوازی

Imperativ

سوپنیۆم Supinum

ڕابردوو

Preteritum

ئێستە

Presens

پاشگر دەخرێتە سەر داخوازی

گرووپ

arbeta

arbeta

arbetat

arbetade

arbetar

r,de,t

١

väga

väg

vägt

vägde

väger

er,de,t

٢a

٢b

köpa

köp

köpt

köpte

köper

er,te,t

bo

bo

bott

bodde

bor

r,dde,tt

٣

gått

gick

går

?

٤

 

فرمان لە زمانی سویدی خۆی لە دوو دەستەدا گەردان(صرف)ی بۆ دەکرێت، گەردانی بەهێز و گەردانی لاواز، گرووپی ١ و٢ و٣ گەردانی لاواز و گروپی چوار گەردانی بەهێزی بۆ دەکرێ.

بەڵام گروپی ٤ خۆی لە دوو دەستەدا، گەردانی بەهێز و گەردانی ناڕێکوپێکی بۆ دەکرێت:

 

١-گەردانی به‌هێز starka:

گەردانی بەهێز بە 5 شێواز دەکرێت، لە چوار شێوازی پیتی دەنگداری فرمان لە حاڵەتی ئێستە و ڕابردوو و سوپنیۆم دەگۆڕێت بەمجۆرە:

 

١- i-a-u

 

چاوگ

Infinitiv

داخوازی

Imperativ

سوپنیۆم Supinum

ڕابردوو

Preteritum

ئێستە

Presens

خواردنه‌وه‌

drika

drick

druckit

drack

dricker

ون بوون‏

försvinna

 försvinn

försvunnit

försvann

försvinner

فریا که‌وتن

hinna

hinn

hunnit

hann

hinner

‏دانیشتن

sitta

sitt

suttit

satt

sitter

‏له‌کۆڵ خۆکردنه‌وه‌

slippa

slipp

sluppit

slapp

slipper

‏ڕا کردن‏

springa

spring

sprungit

sprang

springer

‏تێ کردن‏

sticka

stick

stuckit

stack

sticker

 

٢- i-e-i

 

چاوگ

Infinitiv

داخوازی

Imperativ

سوپنیۆم Supinum

ڕابردوو

Preteritum

ئێستە

Presens

تێ گه‌یشتن

begripa

begrip

begripit

begrep

begriper

فیکه‌ لێدان

pipa

pip

pipit

pep

piper

دڕاندن

riva

riv

rivit

rev

river

‏هاوار کردن

skrika

skrik

skrikit

skrek

skriker

نووسین

skriva

skriv

skrivit

skrev

skriver

ده‌رچوون

stiga

stig

stigit

steg

stiger

 

٣-u-ö-u

 

چاوگ

Infinitiv

داخوازی

Imperativ

سوپنیۆم Supinum

ڕابردوو

Preteritum

ئێستە

Presens

‏داوه‌ت کردن

bjuda

bjud

bjudit

bjöd

bjuder

‏ئاواز خوێندن‏

sjunga

sjung

sjungit

sjöng

sjunger

‏نقوم بوون

sjunka

sjunk

sjunkit

sjönk

sjunker

گولله‌ ته‌قاندن

skjuta

skjut

skjutit

sköt

skjuter

 

٤-y-ö-u

 

چاوگ

Infinitiv

داخوازی

Imperativ

سوپنیۆم Supinum

ڕابردوو

Preteritum

ئێستە

Presens

فڕین‏

flyga

flyg

flugit

flög

flyger

خشان‏

smyga

smyg

smugit

smög

smyger

 

٥- هەرچەند ئەم بەشە ناچنە دەستەی ناڕێکوپێک بەڵام شێوازێکی تایبەتییان نییە.

‏ ‏

چاوگ

Infinitiv

داخوازی

Imperativ

سوپنیۆم Supinum

ڕابردوو

Preteritum

ئێستە

Presens

‏ڕا گرتن‏

behålla

behåll

behållit

behöll

behåller

            ‏به‌خشین‏

förlåta

förlåt

förlåtit

förlät

förlåter

گرتن

hålla

håll

hållit

höll

håller

هاتن

komma

kom

kommit

kom

kommer

ده‌نگلێهاتن

låta

låt

låtit

lät

läter

خه‌وتن

sova

sov

sovit

sov

sover

خواردن‏

äta

ät

ätit

åt

äter

 

ناڕێکوپێک  Oregelbunden:

‏ ‏

چاوگ

Infinitiv

داخوازی

Imperativ

سوپنیۆم Supinum

ڕابردوو

Preteritum

ئێستە

Presens

 

be

 

bett

bad

ber

‏وه‌ڕێ که‌وتن

 

bege

begett

begav

beger sig

‏بوون

bliva

bliv

blivit

blev

blir

به‌شداری کردن‏ 

deltaga

deltag

deltagit

deltog

deltar

خه‌ون بینین

drömma

dröm

drömt

drömde

drömmer

مردن

dött

dog

dör

به‌رده‌وام بوو

fortsätt

fortsätt

fortsatt

fortsatte

fortsätter

پێشنیاز کردن

föreslå

föreslå

föreslagit

föreslog

föreslår

‏نێزیک بوونه‌وه‌ە

förestå

förestå

förestått

förestod

förestår

دان

ge

ge

gett 

gav

ger

‏کردن‏، ئاماده‌کرد

göra

gör

gjort

gjorde

gör

به‌ پێ ڕۆیین

gått

gick

går

هه‌بوون

ha

ha

haft

hade

har

ناوهه‌بوون

heta

heta

hetat

hette

heter

‏ناسین‏

känna

känn

känt

kände

känner

‏زه‌رده‌خه‌نه‌گرتن‏

le

e

lett

log

ler

جێگرتن

ligga

ligg

legat

låg

ligger

دانان

lägga

lägg

lagt

lade

lägger

بیرهاتن

minnas

minns

  mints

mindes

minns

بینین‏ 

se

se

sett

såg

ser

چاوپێکەوتن

ses

ses

setts

sågs

ses

تاریک داهاتن‏

skymma

skym

skymt

skymde

skymmer

لێدان

slå

slå

slagit

slog

slår

وه‌ستان

stå

stå

stått

stod

står

گوتن

säga 

säg

sagt

sade 

säger

فرۆشتن‏ 

sälja

sälj

sålt

sålde

säljer

‏دانان

sätta

sätt

satt

satte

sätter

‏بردن

taga

tag

tagit

tog

tar

وێران‏ 

töras

töras

torts

tordes

törs

‏یه‌کتر بینین

umgås

umgås

umgåtts

umgicks

umgås

‏بوون

vara

var

varit

var

är

زانین‏ 

vet

veta

vetat

visste

vet

هه‌ڵ بژاردن

välja

välj

valt

valde

väljer

‏ڕاهێنان

vänja

vänj

vant

vande

vänjer

وه‌ر گێڕان‏ 

översätta

översätt

översatt

översatte

översätter

 

 

وانەی (٤١) فرمان لە زمانی سویدی:

 فرمان لە زمانی سویدی:


لە وانەی ٤٠ باسمانکرد کە چۆن فرمان بۆ زەمانەکان دروست دەکەین، بەڵام باسمان لەوە نەکرد کە ئەم یاسایانە بەشێکی دیکە لە فرمانەکان ناگرێتەوە، لەم وانەیە باسی ئەو فرمانانە دەکەین.

فرمان لە زمانی سویدی بە چوار یاسا ورد(صرف)دەکرێت. سێ گرووپیان لە یاسای دیاری کراو پەیرەو دەکەن و چوارەمین گرووپ فرمانە بێ یاساکانن.

 

فرمان لە زمانی سویدی ٥ فۆرمی چاوگ، ئەمر، تەواو، ڕابردوو و ڕانەبردوو لە خۆ دەگرێت لە ٥ گرووپدا گەردان (صرف)ی بۆ دەکرێت.

 

بۆ نموونە:

واتا

چاوگ

Infinitive

ئەمر

Imperative

تەواو

Supine

ڕابردوو

Past

ڕانەبردوو

Present

 

کارکردن

arbeta

arbeta

arbetat

arbetade

arbetar

١

‏‏کێشان

väga

väg

vägt

vägde

väger

٢

کڕین

köpa

köp

köpt

köpte

köper

لێژیان

bo

bo

bott

bodde

bor

٣

‏به‌ پێ ڕۆیین

gått

gick

går

٤


چەندین رێگە هەیە بۆ فێر بوونی ئەم ٥ فۆرمە بەڵام سادەترین رێگە بۆ صرفی فرمانەکان کەڵک وەرگرتن لە حاڵەتی ئەمری (imperative)ە.


 

گروپی ١ :

ئەو فرمانانەی کە ئەمرەکەیان بە a  کۆتایی دێت:

 

یاسا

فرمان

ئەمر

ڕانەبردوو

rبە کۆتایی ئەمری زیاد دەکەین.

arbetar

arbeta

ڕابردوو

deبە کۆتایی ئەمری زیاد دەکەین.

arbetade

تەواو

tبە کۆتایی ئەمری زیاد دەکەین.

arbetat

 

نموونە بۆ گرووپی ١


کار کردن

قسه‌کردن

گوێگرتن

یاری کردن

قسە کردن

کردنه‌وه

پرسیارکردن

چاوپێکەوتن

ناساندن

تێچوون

گواستنەوە

چاوەڕێ کردن

گێڕانەوە

دۆزینەوە

 گۆڕین

arbetar, arbetade, arbetat, arbeta, arbeta

pratar, pratade, pratat, prata, prata

lyssnar, lyssnade, lyssnat, lyssna, lyssna

spelar, spelade, spelat, spela, spela ‏ ‏

talar, talade, talat, tala, tala

öppnar, öppnade, öppnat, öppna, öppna  ‌‏  

frågar, frågade, frågat, fråga

träffar, träffade, träffat, träffa, träffa

presenterar, presenterade, presenterat, presentera, presentera

kostar, kostade, kostat, kosta, kosta

flyttar, flyttade, flyttat, flytta, flytta

väntar, väntade, väntat, vänta , vänta

berättar, berättade, berättat, berätta, berätta

hittar, hittade, hittat, hitta, hitta 

växlar, växlade, växlat, växla, växla


خۆتان تاقی بکەنەوە:

تاقیکردنەوەی ١

تاقیکردنەوەی ٢

تاقیکردنەوەی ٣



گروپی ٢ :

ئەو فرمانانەی کە ئەمرەکەیان بە پیتە بێدەنگەکان کۆتایی دێت:

گرووپی ٢ خۆی دوو بەشە:

 

A: کاتێک کۆتایی فرمانی ئەمر s,k,p,t نەبێت:

 

یاسا

فرمان

ئەمر

ڕانەبردوو

erبە کۆتایی ئەمری زیاد دەکەین.

väger

väg

ڕابردوو

deبە کۆتایی ئەمری زیاد دەکەین.

vägde

تەواو

tبە کۆتایی ئەمری زیاد دەکەین.

gt

 

نموونە بۆ گرووپی ٢A

کێشان

زەنگ لێدان

 دوا که‌وتن

داخستن

دروست کردن

väger, vägde, vägt, väg, väga

ringer, ringde, ringt, ring, ringa

följer, följde, följt, följ, följa ‏ 

stänger, stängde, stängt, stäng, stänga

bygger, byggde, byggt, bygg, bygga

 




B : کاتێک کۆتایی فرمانی ئەمر s,k,p,t بێت:

 

یاسا

فرمان

ئەمر

ڕانەبردوو

erبە کۆتایی ئەمری زیاد دەکەین.

köper

köp

ڕابردوو

teبە کۆتایی ئەمری زیاد دەکەین.

köpte

تەواو

tبە کۆتایی ئەمری زیاد دەکەین.

köpt

 

نموونە بۆ گرووپی ٢B

کڕین

گەڕان

خوێندنه‌وه

بیرکردنەوە

جگەرە کێشان

köper, köpte, köpt, köp, köpa

söker, sökte, sökt, sök, söka

läser, läste, läst, läs, läsa  ‏‌

tänker, tänkte, tänkt, tänk, tänka 

röker, rökte, rökt, rök, röka   



 


گروپی ٣ :

ئەو فرمانانەی کە ئەمرەکەیان بە پیتی دەنگدار کۆتایی دێت بێجگە لە a :

 

یاسا

فرمان

ئەمر

ڕانەبردوو

rبە کۆتایی ئەمری زیاد دەکەین.

bor

bo

ڕابردوو

dde یان  te بە کۆتایی ئەمری زیاد دەکەین.

bodde

تەواو

ttبە کۆتایی ئەمر زیاد دەکەین.

bott

 

نموونە بۆ گرووپی ٣

لێژیان

پێ وا بوون

ڕوودان

درووین

ده‌ست پێگه‌یین

چۆن بوون

جل له‌به‌ر کردن

bor, bodde, bott, bo, bo

tror, trodde, trott, tro, tro ‏ ‏

sker, skedde, skett, ske, ske

syr, sydde, sytt, sy,sy

når, nådde, nått, nå, 

mår, mådde, mått, må, 

klär, klädde, klätt, klä, klä

 

 

 Träna på verb, grupp 3


گرووپی ٤ : 

بەڵام گروپی ٤ خۆی  دوو دەستەیە، ١- گەردانی بەهێز و٢-  گەردانی ناڕێکوپێک


 

یاسا

فرمان

ئەمر

ڕانەبردوو

نییە

går

ڕابردوو

نییە

gick

تەواو

نییە

gått

 

نموونە بۆ گرووپی ٤

سوتان

خواردنەوە

دۆزینەوە

شیرجەرۆیشتن

هەبوون

فڕین

brinner, brann, brunnit, brinn, brinna

dricker, drack, druckit, drick, dricka

finner, fann, funnit, finn, finna

dyker, dök , dykt, dyk, dyka

finns, fanns, funnits, finnas, finnas

flyger, flög, flugit, flyg, flyga


بۆ زانیاری زیاتر سەیری وانەی ٥٥ بکەن.




وانەی (٤٠) زەمان لە زمانی سویدی:

 

زەمان لە زمانی سویدی:

 

لە زمانی سویدی چەمکی زەمان بەو شێوەیەی کە لە زمانی ئینگلیزی پۆلێنکراوە، نییە و زۆر جار بە ئاوەڵکردار (ئاوەڵفرمان) ی زەمان (قید زمان) دەتوانین دۆخ و کاتی رستەیەک دیاری کەین، بۆ نموونە دۆخی بەردەوامی (حالت استمراری) کردارێک ئەگەر پێویست بێت بە ئاوەڵکرداری زەمان (قید زمان) دیاری دەکرێت.

 

فرمان (فعل) لە زمانی سویدی بۆ هەموو بکەر (فاعل)کان وەک یەک بە کار دەبردرێت.

 

چاوگ (مصدر):

لە وانەی ٢٥ باسی چاوگ (مصدر)مان کرد. لێرەدا بە کورتی دووپاتی دەکەینەوە:

زۆربەیان بە a  کۆتاییان دێت. هێمای چاوگ (att)ە.

 

فرمانی ئەمری یان داخوازی:

حاڵەتێک بۆ داواکردن شتێک یان ئەمر کردنی کارێک.

چۆنییەتی دروست کردنی فرمان(فعل)ی ئەمر:

زۆربەی فرمانە ئەمرەکان هەر وەک چاوگ دێن، بەڵام لە هەندێکیان aی کۆتایی چاوگ لادەبەین.

لەبەر کردنی چاوک بۆ وردکردنەوە(صرف)ی فرمانەکان زۆر گرینگە کە لە وانەکانی داهاتوو زیاتر باسی دەکەین.

لە کتیبخانە بمبینەوە!

Träffa mig vid biblioteket!

Att träffa

شەڕابی زیاتر بکڕە!

Köp mera vin!

Att köpa

ئێستا وەرە ماڵەوە!

hem nu!

Att gå

 

زەمانی ڕانەبردوو:

لە وانەی ٢٥ باس کراوە

بۆ دروست کردنی فرمان(فعل)ی زمانی ڕانەبردووr  بە کۆتایی چاوگ زیاد دەکەین.

من کار دەکەم

Jag arbetar

 Att arbeta

 

ڕابردووی سادە:

 بەکاردێنین بۆ کارێکی تەواو بوو لە ڕابردوودا واتە دۆخێک باس دەکات کە لە کاتی ڕابردوو کراوە و تەواو بووە.

بۆ دروست کردنی فرمان(فعل)ی ڕابردووی سادە de  بە کۆتایی چاوگ زیاد دەکەین.

من کارم کرد.

Jag arbetade.

Att arbeta

 

کاری تەواو perfekt:

 کردارێک له‌ ڕابردوودا ڕویداوه‌ وه‌ ئێستا ئه‌نجامێکی هه‌یه‌. کاتێک باسی ماوەیەک لە کات دەکەین کە لە ڕابردووەوە بەردەوامە تاوەکو ئێستا.

بۆ دروست کردنی فرمان(فعل)ی ڕانەبردووی تەواو  t بە کۆتایی چاوگ زیاد دەکەین و پاش فرمانی یاریدەدەری har  فرمانە دروستکراوەکە دادەنێین.

من کارم کردوە.

Jag har arbetat.

Att arbeta

 

ڕابردووی تەواو:

بۆ کارێکی تەواو بوو لە ڕابردوویەکی دووردا بەکاردێت، واتە دۆخێک باس دەکات کە لە کاتی ڕابردووی دوور کراوە و تەواو بووە.

بۆ دروست کردنی فرمان(فعل)ی ڕابردووی تەواو  t بە کۆتایی چاوگ زیاد دەکەین و پاش فرمانی یاریدەدەری hade  فرمانە دروستکراوەکە دادەنێین.

من کارم کرد بوو.

Jag hade arbetat.

Att arbeta

 

داهاتوو:

بۆ کارێک کە قەرارە لە داهاتوو ڕووبدات:

بە دوو شێوە دروست دەکرێت:

یەکەم: پاش فرمانی یاریدەدەری ska  چاوگ دادەنێین.

من کار دەکەم(لە داهاتوودا).

Jag ska arbeta.

Att arbeta

 

دووەم: پاش فرمانیkommer att   چاوگ دادەنێین.

من کار دەکەم(لە داهاتوودا).

Jag kommer att arbeta.

Att arbeta

 

ئەوەی باسمانکرد لەسەر یاسای فرمان بۆ زەمانەکان، بەشێکی دیکە لە فرمانەکان ناگرێتەوە، لە وانەکانی داهاتوو باسی فرمانە نایاسایی(شاز)ەکان دەکەین.


بۆ زانیاری زیاتر سەردانی ئەم سایتە بکەن


وانەی (٣٤) فرمانی یاریدەدەر (فعل کمکی)

فرمانی یاریدەدەر (فعل کمکی)


رستەیەکی سادە لە زمانی سویدی بەمشێوەیەیە لە چەپ بۆ راست: (  بەرکار +فرمان+ بکەر ).

 ئەگەر ئێمە فرمانێکی  یاریدەدەر بەکار بێنین هەر بەمشێوەیە دەبێت بەڵام فرمان دووەم پاش فەرمانی یەکەم بە شێوەی چاوگ(مصدر) بەکار دینین. بەم شێوەیە لە چەپ بۆ راست:

(  بەرکار + فرمانی دووەم =چاوگ +فرمانی یاریدەدەر+ بکەر ).

 

تۆ دەتوانی لە سویدی حاڵی بیت.

du kan förstå svenska.


 تۆ دەتهەوێ یارمەتی من بکەی

du vill hjälpa mig.

 

 

 

 

 

گرنگترین فرمانە یاردەدەرەکان:

واتە

فرمانی یارمەتی

 

واتە

فرمانی یارمەتی

بۆ سازکردنی دۆخی داهاتوو

ska

‏ڕێگەدان

låter

توانین‏

kan

وێران

törs

‏ویستن

Vill

مل نەدان

vägrar

‏دەبێت

Måste

ده‌ست پێ کردن‏

börjar

ڕاهاتن‏

brukar

به‌رده‌وام بوون

fortsätta

‏پێویست بوون

Behöver

ده‌ستلێبه‌ردان

sluta

‏جێی خۆ بوون

bör

بیر کردنه‌وه‌‏

tänker

بۆی هه‌بوون

får

هه‌وڵ دان

försöker

‏توانا هه‌بوون

orkar

هیوادار بوون‏ 

hoppas

‏وێران

vågar

نواندن‏

låtsas

‏فریاکه‌وتن

hinner

خۆزگه‌

‏به‌ڕێکه‌وت بوون

råkar

‏گوایه‌

Lär

‏له‌کۆڵ خۆکردنه‌وه‌‏

slipper

واتە

 

 

لەم وانەیە باسی ska /kan/ Vill / Måste/ brukar دەکەین و لە وانەکانی داهاتوو لە سەر فرمانەکانی دیکە دەدوێین.

 

 Ska:

زۆربەی جار بۆ سازکردنی دۆخی داهاتوو بەکار دەبردرێت.

من دەچم بۆ قوتابخانە.

 Jag ska till skolan.


هەندێک جار بۆ حاڵەت پێویست بوون بە کار دەبردرێت:

تۆ دەبێت پێش خەوتن (چونە ناو پێخەف) مسواک لە ددانەکانت بدەی.

 Du ska borsta tänderna innan du går och lägger dig


 kan:

بۆ دۆخی توانین بەکار دەبردرێت:

 من دەتوانم بە عەرەبی قسە بکەم.

Jag kan prata arabiska

 

Vill:

بۆ حاڵەتی ویستن بەکار دەبردرێت:

 من دەمهەوێت ئینگلیزی بخوێنم

Jag vill studera engleska

 

Måste:

بۆ حاڵەتی پێویست بوون و ناچار بوون بە کار دەبردرێت:

‏ئێمه‌ پێویسته‌ تا سبه‌ینێ چاوه‌ڕوان بکه‌ین.

vi måste vänta till i morgon.

 

Brukar:

بۆ حاڵەتێکی بەردەوامی

 من راهاتووم هەموو رۆژێ ساعەت ٦ لە خەو هەستم.

Jag brukar vakna klockan 6:00 varrje morgon.