فێرگەی زمانی سویدی

فێرگەی زمانی سویدی

بۆ فێربوونی زمانی سویدی
فێرگەی زمانی سویدی

فێرگەی زمانی سویدی

بۆ فێربوونی زمانی سویدی

تێکستی ٢٢

 

ساعەت شەش و نیوە، ئان و ماتس لە دەرگەی ماڵی بنەماڵەی ئۆلسۆن دەدەن.

Klockan halv sju ringer Ann och Mats på dörren hos familjen Olsson.

 

ئێریک ئۆلسۆن (دەرگە) دەکاتەوە.

Erik Olsson öppnar.

سڵاو! بەخێرهاتن!

وەرنە ژوورێ.

Nej men hej! Välkomna!

 - Stig in!

Erik

(ئەوان دەچنە ژوورێ)

(De stiger in.)

ئەوە خانمی تۆیە، من وا تێگەیشتم؟

Och det här är din fru, förstår jag?

Erik

بەڵێ ئەوە ئانە. ئان! کەواتە ئەوە ئەندازیار ئۆلسۆنە.

 Ja, det är Ann. Ann! Det här är alltså ingenjör Olsson.

Mats

یەکتر du (تۆ) بانگ کەین وانییە؟

من ئێریکم ناوە، سڵاو

Vi säger väl du?

Jag heter Erik. Hej!

Erik

سڵاو

Hej!

Ann

ئان و ئێریک پێکەوە دەست دەدەن.

(Ann och Erik skakar hand)

لە کوێیە خانمەکەت؟

Och var är din fru?

Mats

هەر ئێستە دێت. هەرئێستە ئێمە دەتوانین بچینە ژووری دانیشتن.

Hon kommer strax. Vi kan gå in i vardagsrummet så länge.

Erik

ئەوان دەچنە ناو ژووری دانیشتن.

(De går in i vardagsrummet.)

ئایا شتێکتان دەوێت بۆ خواردنەوە؟

Vill ni ha något att dricka?

Erik

بەڵێ سپاس پێمانخۆشە، بەڵام هاوسەری من شۆفیری دەکا. بۆیە ڕەنگە بۆ ئەو ئاوی میوە باش بێت. مەگەر نا، ماتس؟

Ja tack, gärna. Men min man kör, så han vill nog bara ha juice. - Eller hur, Mats?

Ann

چی؟ لیوانێکی بچووک ئاوجۆ خۆ دەتوانم وەرگرم؟

Va? Ett litet glas öl kan jag väl ta?

Mats

بەڵێ،  پێم وایە. ئێوە دەستبەجێ ناڕۆنەوە (مه‌گه‌ر نا) ، بەڵام ئێستە هاوسەرەکەم هات.

گرێتا، ئەوە ماتسە و هاوسەرەکەی ئان.

Ja, det tycker jag. Ni ska ju inte åka hem genast. — Men nu kommer min fru!

— Greta! Det här är Mats och hans fru Ann.

Erik

سڵاو و بەخێرهاتن. خواردن ئامادەیە. فەرموون.

Hej och välkomna! Maten är färdig. Varsågoda!

Greta

(ئەوان دەچن بۆ ژووری خواردن و دەستپێدەکەن بە خواردن)

(De går in i matrummet och börjar äta.)

ئەم ئێوارە منداڵەکانی ئێوە لە کوێن؟

 Var är era barn i kväll?

Mats

کچەکەی ئێمە و رەفیقەکوڕەکەی ئەو لە سینەمان، و کوڕەکەمان لە ماڵی هاوڕێیێکە.

Vår dotter och hennes pojkvän är på bio, och vår son är hos en kamrat.

Greta

و کوڕەکەتان لە کوێیە؟

Och var är er pojke?

Erik

ئەو لە لای دراوسێکەمانە.

Han är hos vår granne.

Ann

ئەو چەند ساڵی تەمەنە؟

Hur gammal är han?

Greta

ئەو ٧ ساڵە، بۆیە ئەو لە پاییزەدا  قوتابخانەکەی دەست پێدەکات.

ئێستە ئەو لە منداڵخانەیەک لە ڕۆژەکاندا.

Han är sju år, han ska börja skolan i höst. Nu är han på ett daghem på dagarna.

Ann

لە مناڵخانەی نزیک خانووەکەتان داتانناوە؟

Ligger daghemmet nära ert hus?

Greta

بەڵێ، لە گەڕەکی خۆمان داماناوە، و ئەوە زۆر باشە، لە بەر ئەوەی کە من بەیانیان پەلەم هەیە.

Ja, det ligger i vårt kvarter, och det är ju bra, för jag har bråttom på morgonen.

Ann

ئۆف بەڵێ، کار و مناڵ، من خۆشحاڵم کە مناڵەکانم ئێستە گەورەن.

Usch ja! Arbete och barn! Jag är glad att våra barn är stora nu.

Greta

ماتس! بگرە کۆتلێتێکی بەراز! تۆ دەبێ سبەینێ یاری بکەی مەگەر نا.

Mats! Ta en fläskkotlett till! Du ska ju spela en match i morgon.

Erik

بەڵێ سپاس، بە خۆشییەوە.

Ja tack, gärna.

Mats

سپاس بۆ ئەم فیگۆر(ژێست)ەت.

Mats! Tänk på din figur!

Ann

ئەوان پاش شێو قاوەیان خواردەوە. ئان و ماتس مانەوە تا ساعەت ١٠.

(De dricker kaffe efter middagen. Ann och Mats stannar till klockan tio.)

نا، ئێستە دەبێ ئێمە بڕۆین! کات درەنگە، و دراوسێکەمان بە دڵنییاییەوە چاوەڕێمان دەکات.

Nej, nu måste vi gå! Klockan är mycket, och vår granne väntar säkert.

Mats

بەڵێ، زۆر سپاس بۆ ئەو شێوە خۆشە! تۆ بەڕاستی دەتوانی خواردنێکی باش لێنێیت، گرێتا.

Ja. Tack så mycket för en underbar middag! Du kan verkligen laga god mat, Greta.

Ann

زۆر سپاس، و  بەخێر بێنەوە جارێکی دیکە!

Tack ska du ha. Och välkomna tillbaka en annan gång!

Greta

بەڵێ، ئێمە پێمانخۆشە بێنەوە. سپاس بۆ خواردنەکە.

Ja, vi kommer gärna tillbaka. Och tack för maten!

Mats

ماڵاو و شەوخۆش! و ماتس ئێمە دووشەممە یەکتر دەبینینەوە،

Hej och godnatt! Och Mats, vi ses på måndag!

Erik

بەڵێ، ئێمە ڕۆیشتین، ماڵئاوا،

 Ja, det gör vi. Hejdå!

Mats

ماڵئاوا،

Hej!

Ann


وشەی نوێ:

‏له‌ زه‌نگی ده‌رگەدان‏

ringa, -er II på

ده‌رگە

en dörr, -en 2

کردنەوە

öppna, -ar I

‏به‌خێرهاتوو

välkommen, -kommet, -komna

چوونه‌ ژوورەوە

stiga, -er IV in

ناوەوە

in

‏تێگه‌یشتن‏

förstå, -r IV*

کەواته‌

alltså

وتن‏

säga, -er* du

‏ڕە‌نگه‌

väl

‏ڕاوه‌شاندن، ته‌کاندان

skaka, -ar I to shake

‏ده‌ست

en hand, -en 3*

دەستدان

skaka hand

ده‌ستبه‌جێ

strax

لە ناو

in i

کاتی دەستپێک، بۆ ئێستا

så länge

ویستن

vilja, vill* to want

‏به‌خۆشییه‌وه‌‏

gärna

مێرد، پیاو

en man, mannen

‏لێخوڕین‏، شۆفیری کردن

köra, kör II

ڕە‌نگه‌‏

nog

ئاومیوه‌

en juice, -n 3

چی‏

va? = vad?

لیوان

ett glas, -et 5

‏ئاوجۆ

öl, -et, -

‏پێوابوون

tycka, -er II

ده‌ستبه‌جێ

genast  

ئامادە

färdig, -t

ژووری خواردن

ett matrum, -met 5

هی ئێوە

er, ert, era

هی ئێمە

vår, vårt, våra

کچ‏

en dotter, -n, döttrar

دۆستی کوڕ

 en pojkvän, -nen 3

هاوڕێ

en kamrat, -en 3

‏د‌راوسێ

en granne, -n 2

‏پاییز‏

en höst, -en 2

لە پاییزدا

i höst

گه‌ڕە‌ک‏

ett kvarter, -et 5

‏چونکه‌‏

för

‏ئۆف

usch

‏شاد‏

glad, glatt

ئه‌ندام، فیگور

en figur, -en 3

‏وه‌ستان

stanna, -ar I

به‌دڵنیاییه‌وه‌‏

säkert

هێندە زۆر

så mycket

دڵگیر، خۆش

underbar, -t

‏به‌ڕاستی

verkligen

‏چاک کردنه‌وه‌‏، ئامادەکردن

laga, -ar I

چێشت لێنان

laga mat

که‌ڕە‌ت

en gång, -en 3

شەوخۆش

godnatt


شیکردنەوەی تێکست:

Erik Olsson öppnar.

ئێریک ئۆلسۆن (دەرگە) دەکاتەوە.

هەر وەک پێشتریش باسمان کردووە هەندێک جار لە بەر ئەوەی بەرکار بۆ بیسەر دیارە، بەرکار لە ڕستەدا نایەت، لێرەدا "دەرگە"

Nej men hej! Välkomna!

نا بەڵام سڵاو، بەخێر هاتن.

واتاکەی هەر دەبێتە "سڵاو بەخێر هاتن".

Välkomna! ئاوەڵناوی کۆیە لە بەر ئەوەی بەخێرهاتنی کۆ دەکات

välkommen, välkommet, välkomna

Och det här är din fru, förstår jag?

ئەوە خانمی تۆیە، من وا تێگەیشتم؟

din, ditt, dina=هی تۆ

ئاوەڵناوی خاوەندارییەتی کە پێشتر باسمان کردووە و لە خوارەوەش زیاتر باسی دەکەین.

Ja, det är Ann. Ann! Det här är alltså ingenjör Olsson.

alltså = کەواته‌‏ ئەگەر وایە  "له‌ کاتی ده‌رئه‌نجامی ئه‌وه‌ی که‌ گوتراوه‌ دێت.

Vi säger väl du?

وەرن یەکتر du (تۆ) بانگ کەین وانییە؟

du-ni=

لە زمانی سویدی وەک زۆر زمانی تر بۆ ڕیزلێنان لە دووهەم کەسی تاک (کە خەریکە قسەی لە گەڵ دەکەی) بە "کۆ" بانگی دەکەی، بۆ نموونە لە ناو کوردی ڕۆژهەڵات لە جێی تۆ وشەی ئێوە بەکار دەبەن، لە زمانی ئینگلیزی وشەی you بۆ هەردوو دووهەم کەسی تاک و کۆ بەکار دەبرێت، لەزمانی سوید کە du(تۆ) و ni(ئێوە)مان هەیە بۆ ڕیزگرتن لە تاک دەتوانین ni بەکار بەرین، ئەوە زیاتر بۆ کەسی گەورە و یان بۆ ئەو کەسانە بەکار دەبرێت کە پەیوەندییەکی نزیکت لە گەڵی نییە بەڵام بۆ ئەندامانی بنەماڵە و بۆ دۆست و هاوڕێ نزیکەکان و بۆ هاوکاران لە du کەڵک وەردەگرین.

väl= بە واتای "وا نییه‌؟"یان"کە واتە؟" بەکار دێت و هەندێک جار ڕستەکە دەکا بە پرسیاری بێ ئەوەی جێگەی فرمان و بکەری کارەکە بگۆڕێ.

.

ئەو ئەمڕۆ دێ وانییە؟

Han kommer väl idag

که‌واته‌ ده‌بێت ئێستا بڕۆم‏

jag får väl gå nu

خۆ تۆ تووڕە‌ نیت؟‏

du är väl inte arg?

 

Vi kan gå in i vardagsrummet så länge.

بۆ ئێستا دەتوانین بچینە ژووری دانیشتن.‏

så länge= کاتی دەستپێک، بۆ ئێستا، جارێ

= بۆیە، ئەوکاتە، هێندە ، بەمشێوە

länge=دەمێک، ماوەیەکی درێژ

بەڵام ئەم دوو وشەیە کاتێک پێکەوە دێن مانایەکی جیاواز دەدەن:

بۆ ئێستا

 

Ja tack, gärna. Men min man kör, så han vill nog bara ha juice. — Eller hur, Mats?

بەڵێ تکایە، بەڵام هاوسەرەکەم شۆفیری دەکات، بۆیە تەنیا ئاوی میوە دەخوات، وا نییە ماتس؟

Ja tack= بەڵێ تکایە،

Eller hur? = بە واتای "وا نییه‌؟" ،"مه‌گه‌ر نا؟" بەکار دێت و ڕستەکەی پێش خۆی دەکا بە پرسیاری بێ ئەوەی جێگەی فرمان و بکەری کارەکە بگۆڕێ.

ئەو دانشووە و دەخوێنێتەوە، مەگەر وانییە؟

Han sitter och läser, eller hur?

ئەوان لە ئاپارتمان دەژین، مەگەر وانییە؟

De bor i en välling, eller hur?

تۆ بە سویدی قسە دەکەی مەگەر وانییە؟

Du talar svenska, eller hur?

Va? Ett litet glas öl kan jag väl ta?

چێ؟ یەک لیوانی بچووک ئابجۆ دەتوانم  ‏وەرگرم،  ناتوانم؟

ta= چاوگی tar  ‏وەرگرتن ،

Maten är färdig. Varsågod

خواردن ئامادەیە، فەرموون!

Varsågod= واتاکەی فەرموونە و کاتێک بەکار دەبرێت کە شتێک بدەی بە کەسێک یان ئەوەی کە داوای لێبکەی کارێک بکات:

Varsågod och sitt!

فەرموو(تکایە) دانیشە!

 Varsågoda!= لێرەدا روو لە کۆیە گرێتا داوا لە کۆی خەڵکەکە دەکات بۆ خواردن.

Var är era barn i kväll?

مناڵەکانتان ئەمشەو(ئەم ئێوارە) لە کوێن؟

لێرەش دا بۆ ڕیزگرتن لە کۆ کەڵک وەرگیراوە، دەنا ماتس دەبوو بەم شێوە پرسیاری کردبا:

 Var är dina barn i kväll?

er/ert/era =  هی ئێوە

ئاوەڵناوی خاوەندارییەتی ، لە زمانی سویدی ئاوەڵناوی خاوەنداریەتی بۆ ناوی گشتی و ناوی نیوترۆم و ناوی کۆ وەک یەک نایەت، وانەی ٤٥ 

Vår dotter och hennes pojkvän är på bio, och vår son är hos en kamrat.

vår, vårt, våra=هی ئێمە

hennes= هی ئەو

ئاوەڵناوی خاوەندارییەتین وانەی ٤٥

Han är sju år, så han ska börja skolan i höst.

i höst = لە پاییزدا

till hösten  ‏ = بۆ پائیز‏

hösten 1979 = پاییزی ١٩٧٩

هەروەک دەبینین لە گەڵ پێشبەندی i ناوی وەرزەکان بەشێوەی نەناسراو دێت بەڵام واتای ناسراو دەدات. ‏

Nu är han på ett daghem på dagarna.

dagarna= رۆژەکان

ناوی کۆی ناسڕاوی dag وانەی ٣٣

Nej, nu måste vi gå! Klockan är mycket, och vår granne väntar säkert.

säkert= به‌دڵنیاییه‌وه‌‏، بێشک، ئاوەڵکردار (قید)ە

لە زمانی سویدی ئاوەڵکردار و  ئاوەڵناو(صفت) بۆناوی  نیترۆم "ett ord  وەک یەکن واتە بۆ دروستکردنی ئاوەڵکردار لە  ئاوەڵناوتەنیا t  بەکۆتایی ئەوەڵناوەکە زیاد دەکەین(بێجگە لەو ئاوەڵناوانەی گەردانییان بۆ ناکریت)

Han kommer säkert i morgon.

ئەو بەدڵنییاییەوە سبه‌ینێ دێت.

Hon talar snabbt.

ئەو بە خێرایی قسە دەکات.

Tack ska du ha. Och välkomna tillbaka en annan gång!

Tack ska du ha.= سپاس دەبێت لە تۆ هەبێت!

واتاکەی هەر دەبێتە "زۆر سپاس"

لە زمانی سویدی بەم شێوانەش سپاس دەردەبڕدرێت:

Tack. سپاس

Tack, tack. سپاس

Tack så mycket. زۆر سپاس

Tack ska du ha. زۆر سپاس

Tusen tack. زۆر سپاس

Ja, vi kommer gärna tillbaka.

بەڵێ، ئێمە پێمانخۆشە بێینەوە.

 gärna = به‌خۆشییه‌وه‌، پێمخۆشە

ئاوەڵکردارە و دەتوانێ واتای tyckar om بدات.

بۆ نممونە:

Jag röker gärna cigaretter.

من سیگارکێشانم پێخۆشە.

Jag spelar gärna gitarr.

من گیتار لێدانم پێخۆشە.

Och tack för maten!

 سپاس بۆ خواردنەکە!

لە سوید باوە کە پاش خورادن سپاس لە خاوەنماڵ بکەی، تەنانەت منداڵیش هەر دەستخۆشی لە دایک دەکات.

 

نظرات 0 + ارسال نظر
برای نمایش آواتار خود در این وبلاگ در سایت Gravatar.com ثبت نام کنید. (راهنما)
ایمیل شما بعد از ثبت نمایش داده نخواهد شد