فێرگەی زمانی سویدی

فێرگەی زمانی سویدی

بۆ فێربوونی زمانی سویدی
فێرگەی زمانی سویدی

فێرگەی زمانی سویدی

بۆ فێربوونی زمانی سویدی

تێکستی١٧

 

رۆژباش (سڵاو)، بۆم هەیە کەڵک لە تەلەفۆنەکە وەرگرم.

Goddag. Kan jag låna telefonen?

Herr Öman

ئاغای ئۆمان

بەڵێ، فەرموو. ئەو لەوێ لەو گۆشەیەدایە.

 

Ja, varsågod. Den står därborta i hörnet.

Expediten

دووکاندار

چەندی تێدەچێ ئەو پەیوەندییە؟

Hur mycket kostar ett samtal?

Herr Öman

٣٥ ئۆرە.

35 (trettiofem) öre.

Expediten

ئاغای ئۆمان تەلەفۆن دەکات بەڵام وڵام وەرناگرێت.

(Herr Öman ringer men får inget svar.)

نا، کەس نییە، کە وڵام بداتەوە. ناچارم(دەبێ) دواتر تەلەفۆن بکەم.

Nej, det är ingen, som svarar. Jag får ringa senare.

Herr Öman

رۆژنامە؟

Tidningar?

Expediten

من دەتوانم رۆژنامەیەکی ئێوارە وەرگرم؟

Ja, kan jag en kvällstidning?

Herr Öman

ئۆفتۆنبلادێت یان ئیکسپرێسێن؟

Aftonbladet eller Expressen?

Expediten

هەردووکیان هەڵدەگرم. – و یەک هەفتەنامە بۆ خانمەکەم. فێمینای نوێتان هەیە؟

Jag tar båda. - Och en veckotidning till min fru. Har ni Femina?

Herr Öman

نا، تەواو بووە. بەڵام ژمارەی نوێ رۆژی دووشەممە دێت.

Nej, den är slut. Men det kommer ett nytt nummer på måndag.

Expediten

کە واتە ڤێکۆژورناڵەکە دەبەم.

tar jag Veckojournalen.

Herr Öman

ئیدی‏ ئەوە باشە؟ (تەواوە)

Är det bra så?

Expediten

نا، من هەروەها سیگارم دەبێت. یەک پاکەت بۆند. و یەک قوتو شەمچە.

Nej, jag ska ha cigaretter också. Ett paket Bond. Och en ask tändstickor.

Herr Öman

فەرموو. ئیدی‏ ئەوە باشە؟

Varsågod. Är det bra så?

Expediten

بەڵێ سپاس، ئەوانە دەبنە چەندە؟

Ja tack. Hur mycket blir det?

Herr öman

یەک پاکەتەسیگار ٦ کرۆن و ٢٥ ئۆرە-

شمەچەکان ٢٠ ئۆرۆ-

٣ رۆژنامەکان ٦ کرۆن-

دەبێتە ١٢کرۆن و ٤٥ ئۆرە

Ett paket cigaretter - 6:25 (sex och tjugofem), tändstickor - 20 (tjugo) öre, och tre tidningar... 6 (sex) kronor. Det blir ... 12:45 (tolv och fyrtiofem).

Expediten

ئاغای ئۆمان ١٥ کرۆن دەدات.

 (Herr Öman lämnar femton kronor.)

فەرموو.

Varsågod

Herr Öman

زۆر سپاس، و  ٢ کرۆن و ٥٥ ئۆرە باقی (گەڕاوە)‌‏

Tack så mycket. Och 2:55 (två och femtiofem) tillbaka.

Expediten

سپاس و ماڵاوا

Tack och adjö.

Herr Öman

ماڵاوا

Adjö.

Expediten

 

وشەی نوێ:

١٧

sjutton

حەفدەهەم

sjuttonde

دوکانی جگەرە فرۆشیی

en tobaksaffär, -en 3

تووتن (‏ته‌ماکۆ‏)

tobak, -en,

بەیانی باش

goddag

باش

god, gott

ئیجازه‌ له‌سه‌ر بوون، وه‌رگرتن‏، ناچار بوون‏

få, får*

‏قه‌رزکردن‏

låna, -r I

دووکانداری

en expedit, -en 3

ڕۆژنامه‌‏

en tidning, -en

ڕۆژنامه‌ی ئێواران

en kvällstidning, -en 2

ناوی لاپەڕەیەکی ئێوارانە

Aftonbladet

ئێواره‌‏

en afton, -en 2*

‏کاخه‌ز‏

ett blad, -et

بردن (‏هه‌ڵگرتن‏)

ta, -r IV*

‏هه‌ردوو‏

båda

‏هه‌فته‌نامه‌‏ (‏گۆڤار‏)

en veckotidning, -en 2

هه‌فته‌‏

en vecka, -n 1

گۆڤارێکی ژنانە

Femina

کۆتایی، تەواو

slut, slut

فه‌رموو‏

varsågod

وه‌ستان‏

stå, -r IV*

سووچ‏

ett hörn, -et 5

ئۆرە، ١٠٠ ئۆرە ١ کرۆنە

ett öre, -t 4

وڵام

ett svar, -et 5

وه‌ڵامدانه‌وه‌‏

svara, -r I

دواتر

senare

نوێ

ny, nytt

ناوی گۆڤارێکە

Veckojournalen

جگەرە

en cigar(r)ett, -en 3

پاکەت

ett paket, -et 5

ناوی جگەرەیەکە

Bond

‏قوتوو‏

en ask, -en

شه‌مچه‌‏، شقارتە

en tändsticka, -n 1

بوون‏

bli, -r IV*

‏کرۆن‏

to en krona, -n 1

‏به‌جێهێشتن‏، دان

lämna, -r I

گەڕاوە، باقی

tillbaka


شیکردنەوەی تێکست:

١

Kan jag låna telefonen?

ئایا ئیجازه‌م له‌سه‌رە تەلەفۆنەکە  قەرز بکەم.

= چاوگی får  ە بە واتای "ئیجازه‌ له‌سه‌ر بوون" کە لە وانەی (٣٤) باسی فرمانی یاریدەدەرمان کردووە، لەم ڕستەیەدا ٣ فرمان بەکار براوە، kan،  ، låna کە لێرەدا و kan فرمانی یاریدەدەرن، låna  چاوگە بو واتای بە ئەمانەت وەرگرتن یان بە قەرز وەرگرتن، بە کوردیی دەڵێن من ئیجازەم لەسەرە و دەتوانم تەلەفۆنەکەت بە قەرز وەرگرم.

få, får*= لەم تێکستەدا سێ واتای جیاوازی هەیە:

ئیجازه‌ له‌سه‌ر بوون:

ئایا ئیجازه‌م له‌سه‌رە تەلەفۆنەکە  قەرز بکەم.

 

Kan jag låna telefonen?

وه‌رگرتن:

ئاغای ئۆمان تەلەفۆن دەکات بەڵام وڵام وەرناگرێت.

من دەتوانم رۆژنامەیەکی ئێوارە وەرگرم؟

 

(Herr Öman ringer men får inget svar.)

kan jag en kvällstidning?

ناچار بوون، مەجبوور بوون

ناچارم دواتر تەلەفۆن بکەم.

 

Jag får ringa senare.

٢

Ja, varsågod. Den står därborta i hörnet.

(ئەو لەوێندەرێ جێگیرە لەو گۆشەیە.)

stå, -r IV*= واتای " به‌پێوه‌بوون " یان "وەستان" دەدات بەڵام سه‌باره‌ت به‌ شتومه‌ک واتای"جێگیر بوون، دەدات.

٣

Tidningar?

Cigaretter

Tändstickor

Kronor

ناوی کۆن کە لە وانەی ٣٠و وانەی ٣٢ باسی لێکراوە

 

Varsågod. Är det bra så?

Varsågod = فه‌رموو‏ (‏له‌ خزمه‌تدایه‌‏) (‏"ده‌ربڕینێکه‌ له‌ کاتی دانی شتێک به‌ که‌سێک"‏)

Är det bra så?= ئیدی‏ ئەوە باشە؟ واتە "تەواوە چی ترت ناوێ؟"

ئەوانە ئیدئۆم (دەستەواژە) ن

٤

slut= لێرە ئاوەڵناوە و بە واتای تەواو، ئەم ئاوەڵناوە گەردان(صرف)ی بۆ ناکرێت، واتا بۆ ناوی enو ett وەک یەک بەکار دەبردرێت:

Kaffe är slut.

Filmen är slut.

٥

ett nytt nummer

nytt = ئاوەڵناوە بۆ nummer کە ناوی ett ord ە وانەی (٣٥)

٦

(Herr Öman lämnar femton kronor.)

lämnar= واتاکەی "به‌جێهێشتن‏ "و "دان"ە بەڵام لێرە دەبێتە "دان"

lämna biljetten till konduktören

بلیتەکە بدە بە کۆنداکتۆڕەکە.

 

ڕاهێنان 

فایلەکەی بە وۆردە لێرەوە دەتوانن دایبگرن:

داگرتن 

نظرات 0 + ارسال نظر
برای نمایش آواتار خود در این وبلاگ در سایت Gravatar.com ثبت نام کنید. (راهنما)
ایمیل شما بعد از ثبت نمایش داده نخواهد شد