فێرگەی زمانی سویدی

فێرگەی زمانی سویدی

بۆ فێربوونی زمانی سویدی
فێرگەی زمانی سویدی

فێرگەی زمانی سویدی

بۆ فێربوونی زمانی سویدی

تێکستی ١٥

تێکستی ١٥

text femton

تێکستی پازدەهەم

femtonde texten

بنەماڵەی بۆلین

Familjen Bolin

 

 

ماتس بۆلین ٣٠ ساڵی تەمەنە.

Mats Bolin är trettio år.

ئەو جۆشکارە و لە کارخانەیەکی گەورە کار دەکات، کە لە برومە، لە دەرەوەی ستۆکهۆڵم هەڵکەوتووە.

Han är svetsare och arbetar på en stor fabrik, som ligger i Bromma, utanför Stockholm.

ئەو ساعەت ٧ دەست بەکار دەکات و ساعەت ٤ و نیو تەواو دەبێت.

Han börjar klockan sju och slutar klockan halv fem.

ڕۆژ کارییەکی درێژە، و ئەو ماندوو دەبێت، کاتێک ئەو دێت بۆ ماڵ لە کارخانەوە.

Det är en lång arbetsdag, och han är trött, när han kommer hem från fabriken.

هاوسەرەکەی خانمی ئان ٢٥ ساڵ تەمەنییەتی و لە نوسینگەیەک سکرتێرە لە شاری ستکهۆڵم.

Hans fru Ann är tjugofem år och är sekreterare på ett kontor i Stockholm.

ئەو لە نێوان ٩ بۆ ٥ کار دەکات.

Hon arbetar mellan nio och fem.

ساعەت ١٢ نانی نیوەڕۆ لە ریستوڕانێکی بچووکی هەرزان دەخوات، کە لە نزیکی نوسینگەکە هەڵکەوتووە.

Klockan tolv äter hon lunch på en liten billig restaurang, som ligger nära kontoret.

ماتس لە کارخانە نان دەخوات.

Mats äter på fabriken.

ماتس بە ئۆتووبوس هاتووچۆ دەکات بۆ سەر کار، بەڵام ئان بە ئۆتۆمبیل.

Mats åker buss till och från arbetet, men Ann åker bil.

ئەو پاتریک کوڕەکەیان بەجێدەهێڵێت، لە یەک منداڵخانە لە بەیانیدا.

Hon lämnar Patrik, deras son, på ett daghem på morgonen.

ئێوارێ خۆراک دەکڕێ لە دوکانێکی تەنیشت خانووەکەیان.

På kvällen köper hon mat i affären bredvid deras hus.

پاشان پاتریک دەهێنێتەوە لە منداڵخانە.

Sedan hämtar hon patrik på daghemmet.


وشەی نوێ:

پازدەهەم

femtonde

سی

trettio

له‌حیمکار، جۆشکار

en svetsare, -n , O5

کارخانە

en fabrik, -en , O3

درێژ‏

lång, -t

ڕۆژی کاری

en arbetsdag, -en,  O2

کاتێک‏ ‏

när

ماڵ

hem

ماڵ

ett hem, hemmet , O5

‏سکرتێر

en sekreterare, -n, O5

نووسینگە

ett kontor, -et – O5

‏له‌ نێوان

mellan

خۆراکی نیوه‌ڕۆژە

en lunch, -en –O3

نزیک

nära

‏به‌سواری ڕۆیشتن

åka, -er  .V2

کار‏

ett arbete, -t , O4

‏جێهێشتن

lämna, -ar . V1

کوڕ

en son, -en

منداڵگە، مناڵخانە

ett daghem, -met, O5

‏کڕین

köpa, -er , V2

دووکان

en affär, -en , O3

ته‌نیشت

bredvid


شیکردنەوەی تێکست:

١

Det är en lång arbetsdag, och han är trött, när han kommer hem från fabriken.

ئاوەڵکاری شوێن:

ئاوەڵکار لە زمانی سویدی دوو فۆڕمی جیاوازیان هەیە؛ یەکییان شوێنی مانەوە و ئەوی تریان شوینی جوڵە نیشان دەدات وانەی ٥٤

 

  بۆ نموونە hem/hemma

شوێنی مانەوە

ئەو لە ماڵ نییە.

Han är inte hemma.

شوێنی جوڵە

ئەو ئێستە لە ماڵ رۆیشتە دەر.

Han ska gå hem nu.

٢

و i  دوو پێشبەندن کە لەگەڵ کات ئەگەر هاتن دوو واتای جیاواز دەبەخشن:

لە گەڵ ناوی ناسراو دێت و i  لە گەڵ فۆڕمی ناوی نەناسراو بەڵام وتایەکی ناسراو دەدات:

 

 

 

 

ئەم ئێوارە

i kväll

لە ئێوارە(دا)

på kvällen

بەیانی، سبەی

i morgon

لە بەیانی(دا)

på morgonen

ئەمڕۆ

idag

لە ڕۆژ(دا)

på dagen

 

 

٣

Mats åker buss till och från arbetet, men Ann åker bil.

åkar= بە سواری ڕۆیشتن، کاتێک لە گەڵ ئامێرێکی هاتوو چۆ بێت پێشبەند پێش ئامێرەکە نایات، åker buss، åker bil

till och från = بۆ و لە ، لە ڕستەکەدا ڕۆیشتن بۆ کار و هاتن لە سەر کار. واتە هاتووچۆ کردن.

٤

تەلەفوز:

trettio= o  تەلەفوز ناکرێت

tjugofem= go تەلەفوز ناکرێت.

billig= g  تەلەفوز ناکرێت و زۆربەی ئەو ئاوەڵناوانەی بە ig تەواو دەبن، g  تەلەفوز ناکرێت.

bredvid= dی یەکەم تەلەفوز ناکرێت.

lunch= لێرەدا ch  بە "ش" تەلەفوز دەکرێت.

köper= k  بە "ش" تەلەفوز دەکرێت.

 

ڕاهێنان (دەمی –شفاهی):

وڵام:

ڕاهێنان (نوسین):

وڵام:

نظرات 0 + ارسال نظر
برای نمایش آواتار خود در این وبلاگ در سایت Gravatar.com ثبت نام کنید. (راهنما)
ایمیل شما بعد از ثبت نمایش داده نخواهد شد