فێرگەی زمانی سویدی

فێرگەی زمانی سویدی

بۆ فێربوونی زمانی سویدی
فێرگەی زمانی سویدی

فێرگەی زمانی سویدی

بۆ فێربوونی زمانی سویدی

تێکستی ١١

تێکستی ١١

تێکستی ١١

text elva

تێکستی یازدەهەم

elfte texten

باپیرەی ماریا

Marias morfar

 

باپیرەی ماریا لە گەملەستان(شاری قەدیمی) لە ستۆکهۆڵم دەژی.

Marias morfar bor i Gamla Stan i Stockholm.

ئەو ٨٠ ساڵ تەمەنییەتی و بەتەنیا لە گەڵ پشیلەیەکی بچووک دەژی لە قاتێکی دوو ژوور و چێشتخانەیەک.

Han är åttio år och bor ensam med en liten katt i en våning på två rum och kök.

ئەو هیچ تی.ڤی و  هیچ رادیۆیەکی نییە- تەنیا گرامافۆنێکی کۆن نەبێ کە ئێواران لێی دەدات.

Han har ingen TV och ingen radio – bara en gammal grammofon, som han spelar på varje kväll.

ئەو هەروەها ترۆمپێت دەژەنێ، بەڵام پشیلەکەی پێی خۆش نییە، بۆیە ئەو تەنیا رۆژانی پێنجشەممە دەژەنێ.

Han spelar trumpet också, men hans katt tycker inte om det, så han spelar bara varje torsdag.

کەواتە، ماریا دێت و سەردانی (باپیرەی) دەکات.

Då kommer Maria och hälsar på.

ئەوان نۆکاو دەخۆن و پۆنشی گەرم دەخۆنەوە و لە سیاسەت دەدوێن یان سەما دەکەن بە گرامافۆنە کۆنەکەی باپێرە.

De äter ärtsoppa och dricker varm punsch och diskuterar politik eller dansar till morfars grammofon.

هەموو سێشەممەیەک دایکی ماریا دێت و ئاپارتمانەکەی باپیرە خاوێن دەکاتەوە،

Varje tisdag kommer marias mamma och städar morfars lägenhet.

ئەو هەروەها خۆراک دەکڕی و باپیرە و پشیلەکەی دەشۆرێ.

Hon handlar mat också och tvättar morfar och hans katt.

کەواتە باپیرە هاوار دەکات!

Då skriker morfar!

بەڵام پاشان پێدەکەنێ و بە قاوە میوانیان دەکات(قاوەیان دەداتێ)

Men sedan skrattar han och bjuder på kaffe.


وشەی نوێ:

یازدە

elva

یازدەهەم

elfte

باپیره‌‏ (‏باوکی دایک‏)

en morfar, morfadern- O

دایک

en mor,  modern -O

باوک

en far, fadern- O

هه‌شتا

åttio

ته‌نیا‏

ensam, -t

لەگەڵ

med

ترامپێت‏، کەڕەنا

en trumpet, -en O3

‏سڵاو کردن، چاکوخۆشییکردن

hälsa, hälsar -V1

سه‌ردانکردن،

hälsa på

‏خواردن

äte, äter – V4

سووپی نۆک

en ärtsoppa,-n –O1

نۆک‏

en ärt, -en –O3

نۆک

en ärta, -n –O1

سووپ

en soppa, -n –O1

گەرم

varm, -t

پونش، مەشرووبی تێکەڵاو

punsch, -en

گفتوگۆکردن، لێدوان

diskutera, diskuterar – V1

سیاسەت

politik, -en

سه‌ما کردن‏

dansa, dansar- V1

دایک‏

en mamma, -n O1

خاوێن کردنه‌وه‌

städa, städar- V1

کڕیین‏

handla, handlar- V1

خۆراک

mat, -en

شۆردن‏

tvätta, tvättar – V1

‏هاوار کردن‏

skrika, skriker – V4

‏له‌ دوای ئه‌وه‌، پاشان

sedan

پێکه‌نین

skratta, skrattar – V1

داوه‌ت کردن‏

bjuda, bjudar - V4

خزمەتکردن، پێشکەش کردن، میوان کردن

bjudar på

 

شیکردنەوەی تێکست:

١

Marias morfar bor i Gamla Stan i Stockholm.

لە زمانی سویدی باپیر و داپیر وەک زمانی کوردی نییە کە بە دایکی باوک یان دایکی دایک بڵین داپیر(نەنک) و هەروەها بە باوکی دایک و باوکی باب بڵێن باپیر، هەر یەک لەمانە ناوی تایبەت بە خۆیان هەیە:

باپیر

باوکی دایک‏

morfar

باوکی باوک

farfar

داپیر

دایکی دایک‏

mormor

دایکی باوک

farmor

Gamla Stan= کۆنترین بەشی شاری ستۆکهۆڵم "گەملە ستان"

Gamla= ئاوەڵناوە بۆ ناوی ناسراو کە ئاوەڵناوی شازە لە gammal

Stan کورتکراوەی staden ە ناوی ناسراوی بۆ en stad، لە زمانی سویدی staden بەواتای شار لە حاڵەتی ناسراودا بە Stan کورت دەکرێت.

٢

Han har ingen TV och ingen radio – bara en gammal grammofon, som han spelar på varje kväll.

spela grammofon= گرامافۆن لێدان، بەکارهێنانی گرامافۆن

٣

Han spelar trumpet också, men hans katt tycker inte om det, så han spelar bara varje torsdag.

tycka om= پێخۆش بوون

tycka= پێوابوون

٤

Då kommer Maria och hälsar på.

hälsa på= سه‌ردان کردن

hälsa= چاکوخۆشی کردن

لە زمانی سویدی ئەو فرمانە دوو بەشیانە (زۆربەی جار بەشی دووەم پێشبەندە) فرمانێکی تازە درووست دەکەن، بە واتایەکی جیاواز لە خۆیان.

-دەبینین لەم ڕستەیەدا بەرکار کە باپیرەیە کەوتووە، زۆربەی جار لە زمانی سویدی وشەی بەرکاری ئێمە، ئەو... لە ڕستەدا نایە، ئەویش کاتێکە کە تۆ دەزانی سەبارەت بە کێ یان چ شتێک قسە دەکەی.

٥

De äter ärtsoppa och dricker varm punsch och diskuterar politik eller dansar till morfars grammofon.

ärtsoppa= سووپی نۆک کە خواردنێکی سونەتی تایبەت بە وڵات سویدە کە ڕۆژانی پێنجشەممە لە گەڵ کلووچەیەکی تایبەت و پونشی گەرم کە مەشرووبێکی تایبەتە.

ärtsoppa = سەیری تەلەفوزی rts بکەن: دەبێتە "ش"

punsch= سەیری تەلەفوزی sch بکەن: دەبێتە "ش"

morfars= سەیری تەلەفوزی rs بکەن: دەبێتە "ش"  s  خاوەنداریەتی بە morfar لکاوە و تەلەفوزی "مورفار"ی کردوەتە "موفاش"

وانەی (٢٢) پیتەکانی زمانی سویدی

٦

Varje tisdag kommer marias mamma och städar morfars lägenhet.

mamma= دایک، بەڵام لە زمانی رەسمیدا mor بەکار دەبردرێت.

هەروەها pappa باوک  لە زمانی رەسمیدا " far" ە.

٧

Hon handlar mat också och tvättar morfar och hans katt.

handlar= واتاکەی کاری کڕین کردنە، بەڵام لێرە واتای کڕینە:

ئەو چوو و کڕینی کرد.

Hon går och handlar.

ئەو هەموو ڕۆژێ خۆراک دەکڕێ.

Hon handlar mat varje dag.

٨

Men sedan skrattar han och bjuder på kaffe.

sedan= دەکرێ sen تەلەفوز بکرێ.

Sedan واتای "پاشان" دەدات بەڵام واتاکەی "ئەگەر وایە" یان "کەواتە" دەدات.

bjuda på= وەک tycka om و hälsa på وایە،

bjuda= داوەت کردن

Bjuda på = پێشکەش کردن یان دان (خواردن و ...).

لە زمانی سویدی ئەو فرمانە دوو بەشیانە کە زۆربەی جار بەشی دووەم پێشبەندە فرمانێکی تازە درووست دەکەن بە واتایەکی جیاواز لە خۆیان.

 

ڕاهێنان (دەمی –شفاهی):

وڵام:

ڕاهێنان (نوسین):

وڵام:

 

 

 

نظرات 1 + ارسال نظر
RaNja 1396/04/25 ساعت 01:46

Zor baswda Swpas

برای نمایش آواتار خود در این وبلاگ در سایت Gravatar.com ثبت نام کنید. (راهنما)
ایمیل شما بعد از ثبت نمایش داده نخواهد شد