فێرگەی زمانی سویدی

فێرگەی زمانی سویدی

بۆ فێربوونی زمانی سویدی
فێرگەی زمانی سویدی

فێرگەی زمانی سویدی

بۆ فێربوونی زمانی سویدی

تێکستی ١٠

تێکستی ١٠

تێکستی ١٠

text tio

تێکستی دەیەم

Tionde texten

لە لای (لە ماڵی) بنەماڵەی ئۆلسۆن

Hos familjen Olsson

 

ماڵی ئاغا و خانمی ئۆلسۆن لە تێبی جێگیربووە.

Herr och fru Olssons hus ligger i Täby.

ڤیلایەک بە پێنج ژوور و چێشتخانە.

Det är en villa på fem rum och kök.

ئادرەسی ئەوان،  خانووی ژمارە ١٠ لە "دالڤەگێن"ە.  

Deras adress är Dalvägen 10(tio).

کوڕەکەیان کە ناوی یوهانە، ١٥ ساڵ تەمەنییەتی.

Deras pojke, som heter Johan, är femton år.

کارین، کچەکەیان، ١٨ ساڵی تەمەنە.

Karin, deras flicka, är arton år.

ژووری یوهان گەورەیە، بەڵام کارین ژوورێکی تا ڕادەیەک بچووکی هەیە، کە ئەو زۆری پێخۆشە.

Johans rum är stort, men karin har ett ganska litet rum, som hon tycker mycket om.

پشیلەکەی ئەو هەروەها لەوێ دەخەوێ.

Hennes katt sover också där.

ژووری دانشتنی بنەماڵە، گەورە و دڵگیرە.

Familjens vardagsrum är stort och trevligt.

لەوێ، ئەوان دادەنیشن و قاوە دەخۆنەوە و سەیری تی.ڤی دەکەن یان گوێ دەدەنە ڕادیۆ.

Där sitter de och dricker kaffe och tittar på TV eller lyssnar på radio.

هەموویان موزیکیان پێخۆشە، و زۆربەی جار یوهان گیتار دەژەنێ.

Alla tycker om musik, och Johan spelar ofta gitarr.

کچەکەیان پیانۆ دەژەنێ، بەڵام ژەنینەکەی هێندە باش نییە.

Hans syster spelar piano, men hon spelar inte så bra.

ئاغا و خانمی ئۆلسۆن  تەنیا گرامافۆن

 لێدەدەن.

Herr och fru Olsson spelar bara grammofon.



وشەی نوێ:

دە

tio

دەهەم

tionde

خانەوادە

en famjli, -en, O3

ماڵ، خانوو

ett hus,-et –O5

هی ئەوان

deras

ئادرەس، ناونیشان

en adress, -en –O3

جادە

en väg, -en O2

پانزدە

femton

هەژدە

arton

هی ئەو

hennes

پشیلە

en katt, -en , O3

‏له‌وێ

där

ژووری دانیشتن

ett vardagsrum, et ,O5

ڕۆژی پشوو

en vardag

قاوە

Kaffe, -t,

هەموو

all, allt, alla

پیانۆ

ett piano, -t, O4

گارمافۆن

en grammofon, -en O3

 

شیکردنەوەی تێکست:

١

familjen: ناوی ناسراوی familj یە.

لە زمانی سویدی بۆ ناوە گشتییەکان en  یان n و بۆ ناوە نیوترۆمەکان  et  یان  وەک پاشگر(پسوند) بە کۆتایی ناوەکەوە دەنووسێت. وانەی ٢٦ 

٢

Herr och fru Olssons hus ligger i Täby.

sی خاوەندارییەتی Olssons hus

ماڵی ئاغا و خانمی ئۆلسۆن لە تێبی جێگیربووە.

٣

Deras adress är Dalvägen 10(tio).

لە زمانی سویدی زۆربەی جار ژمارەی خانوو دوای ناوی شەقام دێت،  نموونەی دیکە لە تێکستی ٣:

Vi bor i en liten våning på Odengatan 8 (åtta) i stockholm.

هەروەک دەبینن ناوی شەقام بە شێوەی ناوی ناسراو دێت:

  Dalvägenو Odengatan

Deras : هی ئەوان،  ئاوەڵناوی خاوەنداریەتی . وانەی ٤٥

٤

Johans rum är stort, men karin har ett ganska litet rum,

ئاوەڵناو(صفت) تەنیا چ لە گەڵ ناو چ پاش ناو بە هۆی فرمانی  är بێت یاسای ناسراو نەناسراو دەیگرێتەوە.

litet rum لێرەدا پێش rum  هاتووە و لە rum är stort پاش rum کە لە هەردوو حاڵەتدا دەبێتە litet.

ganska : تا ڕادەیەک، پێش ئاوەڵناو دێت.

٥

Hennes katt sover också där.

hennes: هی ئەو،  ئاوەڵناوی خاوەنداریەتی . وانەی ٤٥

٦

Familjens vardagsrum är stort och trevligt.

sی خاوەندارییەتی دەتوانێ بە ناو یان ناوی کەسەوە چ ناسراو و نەناسراو یان کۆ بلکێت، وانەی ٤٥، بەڵام ئەگەر پیتی کۆتایی ناوەکە s بوو بە دانانی ئاپسترۆف  () خاوەندارییەتییەکە نیشان دەدەین.

Mats’ systerخوشکی ماتس  

٧

Alla tycker om musik

alla:  جێناوی نادیارە ، کۆی all ە بۆ زانییاری زیاتر: وانەی ٥٧

٨

hon spelar inte så bra.

inte så: نە هێندە،

 

ڕاهێنان (دەمی –شفاهی):

وڵام:

ڕاهێنان (نوسین):

وڵام:

 

نظرات 0 + ارسال نظر
برای نمایش آواتار خود در این وبلاگ در سایت Gravatar.com ثبت نام کنید. (راهنما)
ایمیل شما بعد از ثبت نمایش داده نخواهد شد