فێرگەی زمانی سویدی

فێرگەی زمانی سویدی

بۆ فێربوونی زمانی سویدی
فێرگەی زمانی سویدی

فێرگەی زمانی سویدی

بۆ فێربوونی زمانی سویدی

تێکستی ٩

تێکستی 9

تێکستی نۆ

Text nio

نۆهەمین تێکست

nionde texten

پەیوەندییەکی تەلەفۆنی دیکە:

ئان قسەدەکات لەگەڵ ماریا.

Ett annant telefonsamtal:

Ann talar med Maria.

 

ماریا گران

Maria Gran.

Maria

سڵاو! ئەوە ئانە.

Hej! Det är Ann.

Ann

سڵاو، ئان! چۆنی؟

Hej! Ann! Hur mår du?

Maria

باش. و ئەی تۆ(کەواتە)؟ تۆ چۆنی ئەمڕۆ؟

Bra. Och du då? Hur mår du idag?

Ann

من تا ڕادەیەک باشم، بەڵام کەمێک ماندووم.

Jag mår ganska bra, men jag är lite trött.

Maria

ئەها، ئۆکێ لە ماڵە؟

Jaha. Är Åke hemma?

Ann

بەڵێ، ئەو هەیە. بەڵام ئەو سەیری تەلەڤیزیۆن دەکات.

Ja, det är han, men han tittar på TV.

Maria

یاری تۆپی پێیە؟

Är det fotball?

Ann

بەڵێ، ئەوەیە(وایە)

Ja, det är det.

Maria

ئەها، کەی تەواو دەبێت؟

Jaså. När slutar det?

Ann

من نازانم. ساعەت ٥ پێم وایە.

 

دەقەیەک!

ئۆکێ! ئەوە کەی تەواو دەبێت؟

Jag vet inte. Klockan fem, tror jag.

Ett ögonblick!

 _ Åke! När slutar det?

Maria

ساعەت ٦

Klockan sex.

Åke

نا، ئان. ساعەت شەش تەواو دەبێت.

Nej, Ann. Det slutar klockan sex.

Maria

ئەم ئێوارە، ئێوە دێن بۆ سینەما لەگەڵ (ئێمە)؟

Kommer ni med på bio i kväll?

Ann

بەڵێ، ئێمە وا دەکەین.

کەی دەست پێدەکات؟

Ja, det gör vi.

 När börjar det?

Maria

ساعەت ٧ دەستپێدەکات.

Det börjar klockan sju.

Ann

ساعەت شەش و نیو یەکتر دەبینین لە دەرەوەی گراند.

Då ses vi klockan halv sju utanför Grand.

Maria

بەڵێ، ئێمە وا دەکەین. هەی!

Ja, det gör vi. Hej!

Ann

ماڵئاوا!

Hejsan!

Maria

 

وشەی نوێ:

نۆ

nio

نۆهەم

nionde

دیکه‌‏

annan,annat,andra

قسەکردن

tala,talar – V1

قسەکردن لەگەڵ

talar med

‏ئه‌مڕۆ‏

idag

‏تاڕاده‌یه‌ک‏

ganska

‏له‌ماڵێ

hemma

سه‌یرکردن، ‏ڕووانین‏

titta,tittar- V1

سه‌یرکردنی ...

titta på

تەلەڤیزیۆن

en TV, TV:n

‏تۆپی پێ

en fotboll,-en –O2

پێ

en fot, -en- O3

تۆپ‏

en boll,-en – O2

کۆتایی پێهێنان

sluta,slutar - V1

‏پێوابوون

tro, tror – V3

ساتێک، دەقەیەک

ett ögonblick –et, +O5

چاو

ett öga, -t O

‏نیگا

en blick, -en O2

‏ده‌ست پێ کردن

börja, börjar,-V2

بینین‏

se, ser -V

یەکتر بینین

ses

نیو

half, halft

سڵاو، ماڵئاوا

hejsan!

 

شیکردنەوەی تێکست:

ئەها، ئۆکێ لە ماڵێیە؟

hemma= لە ماڵێ، ئاوەڵکردارە، بۆ زانیاری زیاتر وانەی ئاوەڵکاری شوێن: وانەی ٥٤

 

Jaha. Är Åke hemma?

من نازانم. ساعەت ٥ پێم وایە.

دەقەیەک! (لە ئۆکێ پرسیار دەکات)

ئۆکێ! ئەوە کەی تەواو دەبێت؟

Jag vet inte. Klockan fem, tror jag.

Ett ögonblick! _ Åke! När slutar det?

ئەم ئێوارە، ئێوە دێن بۆ سینەما لەگەڵ (ئێمە)؟

لێرەدا وشەی ئێمە نەهاتووە. زۆربەی جار لە زمانی سویدی وشەی بەرکاری ئێمە، ئەو... لە ڕستەدا نایە، ئەویش کاتێکە کە تۆ دەزانی سەبارەت بە کێ یان چ شتێک قسە دەکەی.

med: لێرەدا d تەلەفوز ناکرێت.

Kommer ni med på bio i kväll?

gör: لێرە g  بە  j  تەلەفوز دەکرێت، ئەگەر دوای g یەکێک لەم پێتە دەنگدارانە بێت بە j دەخوێندرێتەوە: E I Y Ä Ö

وانەی ١٦

لێرەدا دەبینین لە وڵامی:

Kommer ni med på bio i kväll?

ڕستەی:

Ja, det gör vi.

هاتووە:

لە زمانی سویدی وەک زمانی کوردی و ئینگلیسی لە وڵامی پرسیاردا پێویست ناکات دەقاودەق هەمان فرمان یان بەشەکانی تری ڕستە دووپات کەینەوە. لە وڵامی فرمانی Kommer دا فرمانی gör  هاتووە، واتای gör کردنە و لە وڵامی پرسیاردا دەتوانین بەکاری بەرین.

بەڵێ، ئێمە وا دەکەین.

کەی دەست پێدەکات؟

Ja, det gör vi.

 När börjar det?

ses = یەکتر بینین ، فرمانی هاوبەش

بە لکاندنی –s بە فرمان،  فرمانی هاوبەش دروست دەبێت.  وانەی٦١

ساعەت شەش و نیو یەکتر دەبینین لە دەرەوەی گراند.

بۆ زانیاری زیاتر لە سەر ساعەت بڕوانە وانەی ٥٣

Då ses vi klockan halv sju utanför Grand.

شیوازێکی دۆستانە، بۆ سڵاو یان ماڵئاوایی بەکار دەبردرێت.

ماڵئاوا!

Hejsan!

 

ڕاهێنان (دەمی –شفاهی):

وڵام:

ڕاهێنان (نوسین):

وڵام:

 

نظرات 0 + ارسال نظر
برای نمایش آواتار خود در این وبلاگ در سایت Gravatar.com ثبت نام کنید. (راهنما)
ایمیل شما بعد از ثبت نمایش داده نخواهد شد