فێرگەی زمانی سویدی

فێرگەی زمانی سویدی

بۆ فێربوونی زمانی سویدی
فێرگەی زمانی سویدی

فێرگەی زمانی سویدی

بۆ فێربوونی زمانی سویدی

تێکستی ٧

تێکستی ٧

Text sju

حەوتەمین تێکست

Sjunde texten

ئادەم، هاوڕێی ئۆکێ

Adam, Åkes vän

 

ئۆکێ هاوڕێیەکی هەیە، کە ناوی ئادەمە.

Åke har en vän, som heter Adam.

ئادەم لە پۆلەندا لە دایک بووە، بەڵام ئێستا لە تێنستا لە دەرەوەی ستکهۆڵم دەژی.

Adam är född i Polen Men bor nu i Tensta utanför Stockholm.

ئەو بە باشی سویدی قسە دەکات.

Han talar bra svenska.

ئادەم پەیوەندیی هاوسەری نییە، و هیچ هاوڕێیەکی کچی نییە، ‏بۆیه‌‏ ئەو زۆربەی جار ئۆکێ و ماریا دەبینێ.

Adam är inte gift, och han har ingen flickvän, så han träffar Åke och Maria ofta.

ئەوان دەچن بۆ سینەما یان بۆ ڕیستۆران یان دادەنیشن لە ئاپارتمانی ئۆکێ و ماریا و قسەدەکەن یان شەراب دەخۆنەوە یان یاری وەرەق دەکەن.

De går på bio eller på restaurang eller sitter i Åkes och Marias lägenhet och partar och driker vin eller spelar kort.

ئادەم زۆربەی جار لەلای  ئۆکێ و ماریا دەخەوێت لەبەر ئەوەی ئەو لە ناوەندی شاری ستکهۆڵم کار دەکات، و ئەوە هیچ بووسێک نییە بڕوا بۆ تێنستا دوای ساعەت ١٢.

Adam sover ofta hos Åke och Maria, för han arbetar i Stockholm centrum, och det går ingen buss till Tensta efter klockan tolv.

 

وشەی نوێ:

حەوت

sex

حەوتەم

sjunde

هاوڕێ، دۆست

en vän, vänen  - O3

پۆلاند، لێهستان

Polen

‏ئێستا‏

nu

‏قسه‌کردن‏

tala, talar  - V1

زمانی سویدی

svenska, svenskan,

هیچ

ingen, inget

هیچ کەس

ingen

هیچ شت

inget

دۆستی کچ

en flickvän    O3

به‌م شێوه‌یه‌، ‏بۆیه‌‏

بینین، دیدار کردن

träffa, träffar – V1

زۆربەی جار

ofta

سینەما

en bio, bion

ڕۆیشتن بۆ سینەما

gå på bio

یان

eller

ڕێستۆران

en restaurang - O3

‏ئه‌پارتمان

en lägenhet- O3

قسە کردن

prata, partar –V1

خواردنەوە

dricka, dricker V4

شەڕاب

ett vin – O3

کارتی یاری، وەرەق

ett kort – O5

‏له‌لای

hos

‏بۆ‏، ‏له‌به‌رئه‌وه‌ی

för

ناوەند

ett centrum, centret –O

‏ئۆتوبوس‏، بووس

en buss, bussen  O2

پاش، بەدوای

efter

سه‌عات، کاتژمێر

en klocka, klockan – O1

‏دووازده‌

tolv

 

شیکردنەوەی تێکست:

ئۆکێ هاوڕێیەکی هەیە، کە ناوی ئادەمە.

Åke har en vän, som heter Adam.

ئادەم لە پۆلەندا لە دایک بووە، بەڵام ئێستا لە تێنستا لە دەرەوەی ستکهۆڵم دەژی.

Adam är född i Polen Men bor nu i Tensta utanför Stockholm.

یەکەم پیتی نەتەوایەتی و زمان، لە سویدی بە پیتی بچوک دەست پێ دەکات. وانەی ٤٤

ئەو بە باشی سویدی قسە دەکات.

Han talar bra svenska.

ingen بۆ ناوی رەگەزی en و inget بۆ ناوی رەگەزی ett  بەکار دەبرێت. ingen واتای "هیچکەس" و inget واتای "هیچشت"  دەدات ئەگەر لە گەڵ ناو نەهاتبێن واتە تەنیا بێن. وانەی ٥٧ 

flickvän= دۆستی کچ، لە زمانی سویدی لە دوو ناو ناوێکی لێکدراو درووست دەبێت و بەسەر یەکەوە دەنووسرێت،

رەگەز و گرووپی ناوە لێکدراوەکان بە پێی ناوی دووەم دیاری دەکرێت، لە تێکستی ٥ باسی لێکراوە:

en telefon + ett smartal = ett telefonsamtal

 هەروەها لە هەندێک وشەدا پیتی کۆتایی وشەی یەکەم ئەگەر eیان a بێت، لەم حاڵەتەدا ئەو پیتە دەکەوێت:

en flica+ en kvän= en flickvän

en skola + en pojke = skolpojke کوڕی خوێندنگە

en pojke + en vän = en pojkvan دۆستیکوڕ 

ئادەم پەیوەندیی هاوسەری نییە، و هیچ هاوڕێیەکی کچی نییە، ‏بۆیه‌‏ ئەو زۆربەی جار ئۆکێ و ماریا دەبینێ.

Adam är inte gift, och han har ingen flickvän, så han träffar Åke och Maria ofta.

لە زمانی سویدی ئەگەر بمانهەوێ باسی شوینێکی تایبەت(خاص) بکەیەن پێویست بە هێمای ناسراو یان نەناسراو ناکات. بۆیە bio و restaurang هیچ هێمایەکی ناسڕواو یان نەناسڕویان پێوە دیار نییە.

lägenhet و våning هەردووکیان واتای ئاپارتمان دەدەن بەڵام lägenhet ئەمڕۆییترە بەڵام våning کەمێک دێمۆدە بووە و هەروەها våning واتای نهۆم (قات)یش دەدات.

Åkes och Marias lägenhet

ئەو s  ە هی خاوەندارییەتییە.

ئەوان دەچن بۆ سینەما یان بۆ ڕیستۆران یان دادەنیشن لە ئاپارتمانی ئۆکێ و ماریا و قسەدەکەن یان شەراب دەخۆنەوە یان یاری وەرەق دەکەن.

De går på bio eller på restaurang eller sitter i Åkes och Marias lägenhet och partar och driker vin eller spelar kort.

ئادەم زۆربەی جار لەلای  ئۆکێ و ماریا دەخەوێت لەبەر ئەوەی ئەو لە ناوەندی شاری ستکهۆڵم کار دەکات، و ئەوە هیچ بووسێک نییە بڕوا بۆ تێنستا دوای ساعەت ١٢.

لێرەدا دەکرا بەجێی:

och det går ingen buss till Tensta efter klockan tolv.

 بڵێی:

och ingen buss går till Tensta efter klockan tolv.

هیچ بووسێک ناچێ بۆ تێنستا دوای ساعەت ١٢.

نموونەی زیاتر:

En man sitter i Åkes bil.

پیاوێک دانیشتووە لە ماشێنی ئۆکێ.

Det sitter en man i Åkes bil.

ئەوە دانیشتووە پیاوێک لە ماشێنی ئۆکێ.

Adam sover ofta hos Åke och Maria, för han arbetar i Stockholm centrum, och det går ingen buss till Tensta efter klockan tolv.

 

ڕاهێنان (دەمی –شفاهی):

وڵام:

ڕاهێنان (نوسین):

وڵام:

نظرات 0 + ارسال نظر
برای نمایش آواتار خود در این وبلاگ در سایت Gravatar.com ثبت نام کنید. (راهنما)
ایمیل شما بعد از ثبت نمایش داده نخواهد شد