فێرگەی زمانی سویدی

فێرگەی زمانی سویدی

بۆ فێربوونی زمانی سویدی
فێرگەی زمانی سویدی

فێرگەی زمانی سویدی

بۆ فێربوونی زمانی سویدی

تێکستی ٥

 

تێکستی ٥

Text fem

پێنجەمین تێکست

Femte texten

پەیوەندییەکی تەلەفۆنی

Ett telefonsamtal:

ماتس تەلەفۆن لە ئۆکێ دەکات:

Mats ringer till Åke.

 

 

ئۆکێ لیندێر

Åke Linder.

Åke

سڵاو، ئۆکێ! ئەوە ماتسە. تۆ چۆنی؟

Hej, Åke! Det är Mats. Hur mår du?

Mats

زۆر باش، که‌واته‌ تۆ چۆنی؟

Bara bra. Och du då?

Åke

منیش هەروەها باشم، تۆ چی دەکەی؟

Jag mår också bra. Vad gör du?

Mats

من دانیشتووم و دەخوێنمەوە.

Jag sitter och läser.

Åke

چی دەخوێنیتەوە؟

Vad läser du?

Mats

من کتێبێک دەخوێنمەوە، کە ناوی "شەوێک لە رۆمدا"یە.

Jag läser en bok, som heter ’Natt i Rom’

Åke

ئەوە (کتێبە) شتێکی باشە؟

Är den bra?

Mats

من نازانم بەڵام سەرنجراکێشە.

Jag vet inte, men den är intressant.

Åke

ئاها. ماریا چی دەکات کە واتە؟

Jaha. Vad gör Maria då?

Mats

ئەو ڕاکشاوە و گوێی گرتووە لە ڕادیۆ.

Hon ligger och lyssnar på radio

Åke

تۆ!  فیلمێکی باش نیشان دەدرێت لە گراند ئەم ئێوارێ.

Du! Det går en bra film på Grand i kväll.

Mats

ناوی چییە؟

Vad heter den?

Åke

ناوی سۆربایە.

Den heter ’zorba’.

Mats

ئەو خۆشە؟

Är den rolig?

Åke

بەڵێ، ئەو وایە. و  شوورئه‌نگیز و هەروەها سەرنجراکێشە . 

 لە گەڵ ئێمە دێن؟

Ja, det är den. Och spännande och intressant också. Kommer ni med?

Mats

نا، ئەم ئێوارەیە، ماریا باش نییە.

Nej, inte i kväll. Maria mår inte bra.

Åke

ئەها، ئەو زۆر نەخۆشە؟

Jaså, Är hon mycket dålig?

Mats

نا، ئەو وا نییە، بەڵام کەمێک ماندووە.

Ney, det är hon inte, men hon är lite tröt.

Åke

کەواتە، من بەیانی تەلەفۆن دەکەم .

Då ringer jag i morgon.

Mats

بەڵێ، وا بکە! ماڵئاوا

Ja, gör det! Hejdå!

Åke

ماڵئاوا

Hej, hej!

Mats

 


وشەی نوێ:

٥

fem

پێنجەمین

Femte

تەلەفۆن (O3)

en telefon

وتووێژ، (O5)

ett smartal

وتووێژێکی تەلەفۆنی (O5)

Ett telefonsamtal

تەلەفون کردن، (V2a)

ringer

چۆن بوون، زەمانی ئێستە، (V3)

mår

تەنیا، لێرەدا یانی زۆر

Bara

باش

Bra

که‌واته‌

کردن‏، دۆخی ئێستە، (V)  

gör

دانیشتن،  دۆخی ئێستە، (V4)

sitter

‏خوێندن، خوێندنەوە، دۆخی ئێستە (V2b)

läser

کتێبێک (O)

en bok

شەو (O)

en natt

زانین، دۆخی ئێستە،  (V)  

vet

سه‌رنجڕاکێش،  خۆش  

intressant

ئاها،

Jaha

ڕاکشان، جێگیر بوون،  زەمانی ئێستە، فرمانی شاز (V)  

ligger

گوێگرتن ،  زەمانی ئێستە،

lyssnar

ڕادیۆ

radio

به‌ پێ ڕۆیین،  که‌وتنه‌ڕێ‏، نیشان دان،  هه‌بوون  دۆخی ئێستە،  (V)

går

فیلم (O3)

en film

ئێوارێ (O2)

en kväll

خۆش

rolig

سه‌رنجڕاکێش،  شوورئه‌نگیز‏، ئاوەڵناوە  پارتیسیپ

spännande

ئەها

Jaså

زۆر

mycket

نه‌خۆش‏

dålig

کەمێک

lite

ماندوو

tröt

بەیانی

morgon

بەیانی، سبەی

i morgon

ماڵئاوا

Hejdå

 

شیکردنەوەی تێکست:

تێکستی ٥

Text fem

 

پێنجەمین تێکست

Femte texten

 

en telefon= تەلەفۆن (O3)

ett smartal= وتووێژ، (O5)

Ett telefonsamtal:= وتووێژێکی تەلەفۆنی (O5)

تێبینی گرنگ:

١-لە زمانی سویدی وشه‌ی لێکدراو (مرکب)  بەسەر یەکەوە دەنووسرێت.

٢- هەروەک دەبینن telefon لە رەگەزی "en  "ە و smartal لە رەگەزی ett ، بەڵام وشه‌ی لێکدراو (مرکب) telefonsamtal  ناوێکی تازەی درووستکردووە کە بووەتە رەگەزی ett  . لە زمانی سویدی رەگەز و گرووپی ناوە لێکدراوەکان بە پێی ناوی دووەم دیاری دەکرێت، لێرەدا هەرچەند telefon لە رەگەزی en   ە بەڵام telefonsamtal  دەچیتەوە سەر رەگەزی  smartal کە رەگەزی ett ە.

Ett telefonsamtal:

 

ringer= تەلەفون کردن، زەمانی ئێستە،  (V2a)

ماتس تەلەفۆن لە ئۆکێ دەکات:

Mats ringer till Åke.

 

لە زمانی سویدی کاتێک وڵامی تەلەفون دەدەیەوە، ژمارە یان ناوی خۆت لە پێشدا دەڵێت.

ئۆکێ لیندێر

Åke Linder.

Åke

mår = چۆن بوون، زەمانی ئێستە، (V3)

لە وڵامی تەلەفونیشدا خۆت دەناسێنی.(ئەوە ماتسە قسەت لەگەڵ دەکات)

سڵاو، ئۆکێ! ئەوە ماتسە. تۆ چۆنی؟

Hej, Åke! Det är Mats. Hur mår du?

Mats

Bara = تەنیا، لێرەدا یانی زۆر

Bra=  باش‏

Bara bra = زۆر باش، لە وڵامی  Hur mår du? دێت و تەنانەت ئەگەر باشش نەبووی هەر ئەو وڵامە دەدەیتەوە.

= که‌واته‌

زۆر باش، که‌واته‌ تۆ چۆنی؟

Bara bra. Och du då?

Åke

gör= کردن‏، دۆخی ئێستە، (V)   ,  g لێرە بە j  تەلەفوز دەکرێت. وانەکانی تایبەت بە پیت.

منیش هەروەها باشم، تۆ چی دەکەی؟

Jag mår också bra. Vad gör du?

Mats

sitter= دانیشتن،  دۆخی ئێستە، (V4)

läser=  ‏خوێندن، خوێندنەوە، دۆخی ئێستە (V2b)

من دانیشتووم و دەخوێنمەوە.

Jag sitter och läser.

Åke

چی دەخوێنیتەوە؟

Vad låser du?

Mats

en bok= کتێبێک (O)

 en natt= شەو (O)

Rom = رۆم، پێیتەختی ئیتالی.

من کتێبێک دەخوێنمەوە، کە ناوی "شەوێک لە رۆمدا"یە.

Jag läser en bok, som heter ’Natt i Rom’

Åke

den  و det هەر دووکیان جێناوی کەسین و واتای هەردووکیان "ئەو"ە، بەڵام شێوەی بەکار هێنانیان جیاوازە، den دەگەڕێتەوە بۆ سەر ناوی en و det یش بۆ سەر ناوی ett   وانەی ٣٨ لێرەدا den  دەگەڕێتەوە بۆ bok لە ڕستەی پێشوو.

ئەوە (کتێبە) شتێکی باشە؟

Är den bra?

Mats

vet= زانین، دۆخی ئێستە،  (V)  

intressant = سه‌رنجڕاکێش،  خۆش  

من نازانم بەڵام سەرنجراکێشە.

Jag vet inte, men den är intressant.

Åke

Jaha= ئاها،

ئاها. ماریا چی دەکات کە واتە؟

Jaha. Vad gör Maria då?

Mats

ligger= ڕاکشان، جێگیر بوون،  زەمانی ئێستە، فرمانی شاز  (V)  

lyssnar=  ‏گوێگرتن،  زەمانی ئێستە،

radio= ڕادیۆ

ئەو ڕاکشاوە و گوێی گرتووە لە ڕادیۆ.

Hon ligger och lyssnar på radio

Åke

går = به‌ پێ ڕۆیین،  که‌وتنه‌ڕێ‏، نیشان دان،  هه‌بوون  دۆخی ئێستە،  (V)

en film= فیلم (O3)

en kväll = ئێوارێ (O2)

تۆ! ئەم ئێوارێ، فیلمێکی باش نیشان دەدرێت لە گراند.

Du! Det går en bra film på Grand i kväll.

Mats

ناوی چییە؟

Vad heter den?

Åke

ناوی سۆربایە. (z بە s  دەخوێندرێتەوە لە زمانی سویدی)

Den heter ’zorba’.

Mats

rolig= خۆش

ئەو خۆشە؟

Är den rolig?

Åke

Den  دەگەڕێتەوە سەر en film و جێناوی  det  دەگەڕێتەوە بۆ وڵامی پرسیارەکە کە لێرەدا  rolig ە.

det är den ئەو وایە. (یانی فیلمەکە خۆشە)

spännande= سه‌رنجڕاکێش،  شوورئه‌نگیز‏، ئاوەڵناوە و گەردانی بۆ ناکرێ لەو ئاوەڵناوانەیە کە لە فرمان وەردەگیرێ و پێی دەڵێن پارتیسیپ،  وانەی ٥٩

Kommer ni med?

ئێوە لە گەڵ (ئێمە) دێن؟

لێرەدا وشەی ئێمە نەهاتووە. زۆربەی جار لە زمانی سویدی وشەی بەرکاری ئێمە، ئەو... لە ڕستەدا نایە، ئەویش کاتێکە کە تۆ دەزانی سەبارەت بە کێ یان چ شتێک قسە دەکەی.

med: لێرەدا d تەلەفوز ناکرێت.

بەڵێ، ئەو وایە.

 و  شوورئه‌نگیز و هەروەها سەرنجراکێشە.

 لە گەڵ ئێمە دێن؟

Ja, det är den.

Och spännande och intressant också.

 Kommer ni med?

Mats

نا، ئەم ئێوارەیە، ماریا باش نییە.

Nej, inte i kväll. Maria mår inte bra.

Åke

Jaså,= ئەها

mycket= زۆر t  لێرە تەلەفوز ناکرێت. لو کاتی قسەکردن و موحاویرەدا لە زمانی سویدی هەندێک پیتی کۆتایی تەلەفوز ناکرێن بە تایبەت d,g و t

dålig=  نه‌خۆش‏

ئەها، ئەو زۆر نەخۆشە؟

Jaså, Är hon mycket dålig?

Mats

lite= کەمێک

tröt= ماندوو

نا، ئەو وا نییە، بەڵام کەمێک ماندووە.

Ney, det är hon inte, men hon är lite tröt.

Åke

morgon= بەیانی، g  ناخوێندرێتەوە.

i morgon.= بەیانی

ringer jag تەلەفۆن دەکەم من، لێرەدا پرسیاری نییە کە دەکرا بڵێی  jag ringer

 هەر وەک دەبیننringer  دۆخی ئێستایە بەڵام بە بەکار هێنانی   i morgon ئەم ڕستەیە لە دۆخی داهاتوودایە.

کەواتە، من بەیانی تەلەفۆن دەکەم .

Då ringer jag i morgon.

Mats

Hejdå= ماڵئاوا،

gör= دۆخی ئەمر یان داخوازییە، بۆ زانیاری زیاتر بڕوانە وانەی تایبەت بە فرمان  وانەی ٤١

بەڵێ، وا بکە. ماڵئاوا

Ja, gör det! Hejdå!

Åke

ماڵئاوا

Hej, hej!

Mats

 

ڕاهێنان (دەمی –شفاهی):

وڵام:


ڕاهێنان (نوسین):

وڵام:

نظرات 0 + ارسال نظر
برای نمایش آواتار خود در این وبلاگ در سایت Gravatar.com ثبت نام کنید. (راهنما)
ایمیل شما بعد از ثبت نمایش داده نخواهد شد