فێرگەی زمانی سویدی

فێرگەی زمانی سویدی

بۆ فێربوونی زمانی سویدی
فێرگەی زمانی سویدی

فێرگەی زمانی سویدی

بۆ فێربوونی زمانی سویدی

وانەی (٦٠) کاری نادیار(مجهول)

کاری نادیار(مجهول): passiv

کاری دیار: کردارێ کە بکەرەکەی دیار بێ، وەک: نووسی، بردم، خوێندمان . بکەر: (ئەو) ، (من) و (ئێمە(

کاری نادیار: کارێ کە بکەرەکەی نادیار بێ، وەک: خوردرا، کێشرا، نووسرا

 لە زمانی سویدی دوو ڕێگە هەیە بۆ دروست کردنی فۆڕمی کاری نادیار.

١- بە لکاندنی –s بە سەر فرمان و پاشان بکەر (فاعل) لە سەرەتای رستە دەبەینە کۆتایی ڕستە بە دوای پێشبەنەدی av ( ئەگەر پێویست بێت بکەر لە کۆتایی ڕستە بێت)

ئەو ماشینەکەی شۆرد.

Han tvättade bilen.

ماشینەکەی ئەو شۆراوە بە دەستی ئەو.

Bilen tvättades av honom.

پیاوێکی دەوڵەمەند خانەوکەی کڕی.

En rik man köpte huset.

خانوەکە کڕا لە لایەن پیاوێکی دەوڵەمەندەوە.

Huset köptes av en rik man.

ماریا جلێکی دووریوە.

Maria har sytt en klänning.

جلێک دوورا لە لایەن ماریاوە.

En klänning har sytts av Maria.

ئەوان جادەیەکی نوێ لە نێوان ستکهۆڵم و ئۆبرۆ ساز دەکەن.

De ska bygga en ny väg mellan stockholm och Örebro.

جادەیەکی نوێ ساز دەکرێت لە نێوان ستکهۆڵم و ئۆبرۆ. ( لەم ڕستەیە de (بکەر) کەوتووە)

en ny väg byggas mellan stockholm och Örebro.

 

بۆ فرمانی ئێستە(ڕانەبردوو) پیتی –r لە فرمان دەکەوێت و –s لە کۆتایی فرمان دەلکێت هەروەها لە گرووپی ٢ و ٤ ی فرمان، زۆربەی جار پیتی e یش دەکەوێت( بۆ زانیاری زیاتر لە سەر فرمان بڕوانە وانەی ٤١):

ئەو ماشینەکەی دەشوات.

Han tvättar bilen.

ماشینەکەی ئەو دەشۆرێت بە دەستی ئەو.

Bilen tvättas av honom.

پیاوێکی دەوڵەمەند خانەوکە دەکڕێت.

En rik man köper huset.

خانوەکە دەکڕدرێت لە لایەن پیاوێکی دەوڵەمەندەوە.

Huset köp(e)s av en rik man.

ماریا جلێک دەدوورێ.

Maria syr en klänning.

جلێک دەدووردرێت لە لایەن ماریاوە.

En klänning sys av Maria.

سوێدییەکان زۆر قاوە دەخۆنەوە.

Sevenskarna dricker mycket kaffe.

زۆر قاوە دەخۆرێتەوە لە لایەن سوێدییەکانەوە.

Mycket kaffe drick(e)s av Sevenskarna.

 

٢-بەکار هێنانی bil لەگەڵ Perfekt particip :

گەردانی bli  دەبێتە ( blir, blev, blivit, bli , bli!)

هەوەها دەبێ پێرفێکت پارتیسیپ بە پێی رەگەز و ژمارەی بکەری فرمانەکە بەکاربەرین (وانەی ٥٩)

ماشێنەکە دەشۆرێت.

Bilen blir tvättad.

پەنجەرەکە شۆراوە.

Fönstret blev tvättat.

ماشینەکان شۆراون.

Bilarna har blivit tvättade.

پەنجەرەکان دەشۆرێن.

Fönstren ska bli tvättade.

 

نظرات 0 + ارسال نظر
برای نمایش آواتار خود در این وبلاگ در سایت Gravatar.com ثبت نام کنید. (راهنما)
ایمیل شما بعد از ثبت نمایش داده نخواهد شد