فێرگەی زمانی سویدی

فێرگەی زمانی سویدی

بۆ فێربوونی زمانی سویدی
فێرگەی زمانی سویدی

فێرگەی زمانی سویدی

بۆ فێربوونی زمانی سویدی

وانەی (٥٧) جێناوی نادیار (ضمیر مبهم)

 

جێناوی نادیار (ضمیر مبهم) Obestämda pronomen:

ئەو جێناوە دەگرێتەوە کە لە بری ناوی کەس یان شتێک بەکار دەهێنرێت، بەڵام ئەو ناوە دیار نییە کە کێیە.

١-man:

واتاکەی کەسێک یان هەندێک جار مەبەست تۆیە.

ئه‌گه‌ر کەسێک بیه‌وێت

om man så vill  ‏

کەسێک دەتوانێ لێرە گوڵ بکڕێ.

man kan köpa blommor där.

کەس بۆی نییە لێرە جگەرە بکێشێ.

man får inte röka här.

 

جێناوی بەرکاری man دەبێتە en و جێناوی خاوەنداریەتیشی دەبێتە ens:

ئەوە لە سەر ئەعسابی کەس دەڕوات.

Det går en på nerverba.

ئەوە ئەرکی کەسە.

Det är vars och ens plikt.

ئەوە کێشەی کەسە (تۆیە).

Det är vars och ens ensak.

 

٢- all , allt , alla:  

واتاکەیان "هه‌موو‏" یە، بە پێی گرووپی ناو هەر یەک لەم جێناوانە بەکار دێنیین:

هەموو ماسییەکە تەواو خوراوە.

All fisken åta upp.

بۆ ناوی گرووپی en

هەموو قاوەکە تەواو بووە.

Allt kaffet är slut.

بۆ ناوی گرووپی ett

هەموو مناڵەکان حەزیان لە کایەی تۆپی پێیە.

Alla pojkar tycker om att spela fotboll.

بۆ ناوی کۆ

 

Allt  واتای "هەموو شتێک" و alla واتای "هەموو کەسێک"یش دەدات دەدات:

 هەموو شتێک باشە.

Allt går bra.

هەموو کەسێک لێرەیە، بێجگە لە یوهان

Alla var där utom Johan.

 

٣-någon , något , någora:

واتاکەی " یان "کەمێک"ە، بە پێی گرووپی ناو هەر یەک لەم جێناوانە بەکار دێنیین:

ئایا تۆ کەمێک کەرەت کڕیوە؟

Köpte du något smör?

ئایا تۆ کەمێک پارەت هەیە؟

Har du några pengar?

 

någon واتای " کەسێک" و inget واتای "شتێک"یش دەدات دەدات:

ئایا کەسێکت بینییوە؟

Har du sett någon?

ئایا شتێکت وت؟

Sade du något?


٤-ingen , inget , inga :

واتاکەی "هیچ ‏"ە، بە پێی گرووپی ناو هەر یەک لەم جێناوانە بەکار دێنیین:

من هیچ دۆستێکی کوڕم نییە.

Jag har ingen pojkvän.

ئەو هیچ خانوویەکی نییە.

Han har inget hus.

من هیچ پارەیەکم نییە.

jag har inga pengar.

 ingen واتای "هیچ کەس" و inget واتای "هیچ شت"یش دەدات دەدات ئەگەر لە گەڵ ناو نەهاتبێ واتە تەنیا بێت:

 من لە شەقامدا هیچ کەسم نەبینی.

Jag såg ingen på gatan.

من هیچ شتێکم نەوت.

Jag sade inget.

 

نظرات 0 + ارسال نظر
برای نمایش آواتار خود در این وبلاگ در سایت Gravatar.com ثبت نام کنید. (راهنما)
ایمیل شما بعد از ثبت نمایش داده نخواهد شد