فێرگەی زمانی سویدی

فێرگەی زمانی سویدی

بۆ فێربوونی زمانی سویدی
فێرگەی زمانی سویدی

فێرگەی زمانی سویدی

بۆ فێربوونی زمانی سویدی

وانەی (٥٠) ئاوەڵناو(صفت) ٦:

شێوازی بەکار‌ هێنانی ئاوەڵناوی پلەی بەراورد:


١-ئاوەڵناوی پلەی بەراورد بۆ هەموو فۆڕمەکانی ناو وەک یەک بەکار دەبرێت:

 ناوی نەناسراوی تاکen

ماشێنێکی باشتر

en bättre bil

ناوی نەناسراوی تاکett

خانوویەکی باشتر

ett bättre hus

ناوی ناسراوی تاکen

ماشێنە باشترەکە

den bättre bilen

ناوی ناسراوی تاکett

خانووە باشترەکە

det bättre huset

 ناوی نەناسراوی کۆ

ماشێنە باشترەکان

bättre bilar

ناوی ناسراوی کۆ

ئەو ماشێنە باشترانە

de bättre bilarna

 

٢-بەڵام ئەو ئاوەڵناوانەی لە گەڵ mer(a)   دەبن بە ئاوەڵناوی بەراورد، وەک حاڵەتی نۆرماڵ دێن:

سویدییەکی نموونه‌ییتر

en mera typisk svensk

سویدییە نموونه‌ییترەکان

mer typiska svenskar

وێنه‌یەکی نموونه‌ییتر

ett mera typiskt exampel

وێنه‌ نموونه‌ییترەکان

mera typiska exampel

 

 

 

 



شێوازی بەکار‌ هێنانی ئاوەڵناوی پلەی باڵا:

١- لە حاڵەتی نەناسڕاودا ئاوەڵناوی پلەی باڵا ناگۆڕێت بۆ گرووپی en/ett  یان تاک و کۆ:

زستان ساردتریینە لە باکووری سوید.

vintern är kallast i norra Sverige.

زستانەکان ساردتریینن لە باکووری سوید.

vinterna är kallast i norra Sverige.

  

٢- لە حاڵەتی ناسڕاودا ئاوەڵناوی پلەی باڵا ناگۆڕێت بۆ گرووپی en/ett  یان تاک و کۆ بەڵام بە پێوەندی بەوەوە هەیە کە  ast/st بەکار دەبەین: (لە وانەی پێشوو باسمان کردووە: کەی ast و کەی st دێتە سەر ئاوەڵناو)

ا- e  دەچێتە سەر ast:

هەرزانترین گڵۆپ

den billigaste lampan

هەرزانترین مێز

det billigaste bordet

هەرزانترین گڵۆپەکان

de billigaste lamporna

هەرزانترین مێزەکان

de billigaste  borden

 

 

 

 

            


ب-a  دەچێتە سەر st:

باشترین حکوومەت

den bästa regeringen

باشترین بەرنامە

den bästa  programmet

باشترین حکوومەتەکان

de bästa regeringerna

باشترین بەرنامەکان

den bästa  programmen

 

 

 

 



٣- ئەو ئاوەڵناوانەی mest دەگرن بۆ پلەی باڵا بە پێی ناوکە دێن:

کام منداڵ خۆویستترینە؟

vilket barn är mest själviskt?

کام منداڵەکان خۆویستترینن؟

vilka barn är mest själviska?

خۆویستترینی مناڵەکان

de mest själviska barnen?

نظرات 0 + ارسال نظر
برای نمایش آواتار خود در این وبلاگ در سایت Gravatar.com ثبت نام کنید. (راهنما)
ایمیل شما بعد از ثبت نمایش داده نخواهد شد