فێرگەی زمانی سویدی

فێرگەی زمانی سویدی

بۆ فێربوونی زمانی سویدی
فێرگەی زمانی سویدی

فێرگەی زمانی سویدی

بۆ فێربوونی زمانی سویدی

وانەی (٤٩) ئاوەڵناو(صفت) ٥ :

ئاوەڵناو  لە رووی پلەوە (صفت تفضیلی و عالی):


لە زمانی سویدی وەک هەموو زمانێکی تر ئاوەڵناوی پلەی بەراورد (صفت برتر) لە نێوان دوو کەس یان دوو شت دەکرێت و ئاوەڵناوی پلەی باڵا (صفت عالی) لە نێوان کەس یان شتێک لە گەڵ چەندین کەس یان شت دەکرێت:

فۆڕمی ئاوەڵناو لەم دوو حاڵەتە لە زمانی سویدی چوار شێوازی هەیە:


١- are  بۆ پلەی بەراورد و ast  بۆ پلەی باڵا لە کۆتایی فۆرمی گشتی ئاوەڵناو زیاد دەکەین:

ساردترین

kallast

ساردتر

kallare

سارد

kall

گەرمترین

varmast

گەرمتر

varmare

گەرم

varm

 

ئەگەر کۆتایی ئاوەڵناوەکە el/en/er  بێت e  دەکەوێت:

سادەترین

enklast

سادەتر

enklare

سادە

enkel

گەییوترین

mognast

گەییوتر

mognare

گەییو (کامل)

mogen

جوانترین

vakrast

جوانتر

vakrare

جوان

vaker



٢- re  بۆ پلەی بەراورد و st  بۆ پلەی باڵا لە کۆتایی فۆرمی گشتی ئاوەڵناو زیاد دەکەین و لەم حاڵەتە دەنگداری ئاوەڵناوەکە دەگۆڕێت: ( ئەم گرووپە زۆر کەمن)

نزمترین

lägst

نزمتر

lägre

نزم

låg

درێژترین

längst

درێژتر

längre

درێژ

lång

تەسکترین

trängst

تەسکتر

Trän8gre

تەسک

trång

قورسترین

tyngst

قورستر

tyngre

قورس

tung

لاوترین

yngst

لاوتر

yngre

لاو

ung

گەورەترین

störst

گەورەتر

större

گەورە

stor

بەڵام لە hög دەنگدار ناگۆڕێت:

بەرزترین

högst

بەرزتر

högre

بەرز

hög

 

٣- گرووپی٣ شازن (بێ یاسان) هەرچەند re  بۆ پلەی بەراورد و st  بۆ پلەی باڵا لە کۆتایی ئاوەڵناوەکە دێت بەڵام  فۆرمی بنچیەییی ئاوەڵناوەکە لە گەڵ فۆرمی گشتی ئاوەڵناو جیاوازە:

خراپترین

sämst

خراپتر

sämre

خراپ

dålig

کۆنترین

äldst

کۆنتر

äldre

کۆن

gammal

باشترین

bäst

باشتر

bättre

باش

god

بچووکترین

minst

بچووکتر

mindre

بچووک

liten

زۆرترین

flest

زۆرتر

fler(a)

زۆر

många

 

 

٤-چوارەمین گرووپ هیچ شتێک بە کۆتایی ئاوەڵناو نالکێت بەڵام mer(a)  بۆ پلەی بەراورد و mest  بۆ پلەی باڵا لە پێش ئاوەڵناوەکە دێت:

ئەویش سێ بەشە:

ا-ئەو ئاوەڵناوانەی کۆتاییان"isk"ە:

‏نموونه‌ییترین

mest typisk

‏نموونه‌ییتر

mera typisk

‏نموونه‌یی

typisk

خۆویستترین

mest självisk

خۆویستتر

mera självisk

خۆویست

självisk

 

ب-  ئەو ئاوەڵناوەی ریشەی چاوگیان هەیە و کۆتاییان ande یە: (لە وانەکانی داهاتوو باس لەم ئاوەڵناوانە دەکرێت)

سه‌رنجڕاکێشترین

mest spännande

سه‌رنجڕاکێشتر

mera spännande

‏سه‌رنجڕاکێش

spännande

ماندووترین

mest

ماندووتر

mera

ماندوو

tröttande

 

ج-  ئەو ئاوەڵناوەی ریشەی چاوگیان هەیە و کۆتاییان  d/t/de/en/et/… یە: (لە وانەکانی داهاتوو باس لەم ئاوەڵناوانە دەکرێت)

‏سووتاوترین

mest brand

‏سووتاوتر

mera brand

‏سووتاو

brand

بەئەزموونترین

mest erfaren

بەئەزموونتر

mera erfaren

بەئەزموون

erfaren

 

 

نظرات 0 + ارسال نظر
برای نمایش آواتار خود در این وبلاگ در سایت Gravatar.com ثبت نام کنید. (راهنما)
ایمیل شما بعد از ثبت نمایش داده نخواهد شد