فێرگەی زمانی سویدی

فێرگەی زمانی سویدی

بۆ فێربوونی زمانی سویدی
فێرگەی زمانی سویدی

فێرگەی زمانی سویدی

بۆ فێربوونی زمانی سویدی

وانەی (٣٥) ئاوەڵناو(صفت) ١ :

ئاوەڵناو(صفت) لە زمانی سویدی:


لە زمانی سویدی ئاوەڵناو وەک ئینگلیزی دوای ناو دێت بەڵام بە پێی وردکردنەوە (صرف) بە سێ شێوە بەخۆوە دەگرێ و پەیوەندی بە گروپی "ناوی ett /en "یان "ناوی کۆ"وە هەیە.


ناوی en  : ئەو ئاوەڵناوانەی کە لە گەڵ ناوی تاکی نەناسراو (مفرد نکرە) دێن، کۆتایی ئاوەڵناوەکە هیچ پیتێکی پێ زیاد ناکرێت و وەک خۆی دەنوسڕێت.

ماشێنێکی گەورە

 En stor bil


ناوی ett  : ئەو ئاوەڵناوانەی کە لە گەڵ ناوی تاکی نەناسراو (مفرد نکرە) دێن، کۆتایی ئاوەڵناوەکە –t ی پێ زیاد دەکرێت.

لیوانێکی گەورە

 ett stort glas  


ناوی کۆ: بۆ هەر دوو گرووپی en و ett  لە حاڵەتی نەناسراو بۆ  کۆ –a  بە کۆتایی ئاوەڵناوەکە زیاد دەبێت؛

دوو ماشینی گەورە

 två stora bilar 

دوو لیوانی گەورە

två stora glas 

هەندێک ئاوەڵناو هەیە کە ئەو یاسایەی سەرەوە بۆ ناوی ett  هەندێک جیاوازی هەیە.

واتا

ett

en

یاسا

‏شین

blått

blå

ئەگەر کۆتایی ئاوەڵناوەکە دەنگدار بێت.  tt زیاد دەکەین.

‏بۆر‏

grått

grå

نوێ

nytt

ny

باش

gott

god

d  لە کۆتایی دەنگدار هاتبێت d لادەبەین و tt زیاد دەکەین.

پان‏ 

brett

bred

سوور‏ 

tt

röd

خڕ‏

runt

Rund

d  لە کۆتایی بێدەنگ هاتبێت d لادەبەین و t زیاد دەکەین.

‏ڕەق

hårt

hård

لە دایکبوو

fött

född

dd  بێت  دەبێتە tt

‏سپی

vitt

vit

t  لە کۆتایی دەنگدار هاتبێت وەک یاسای گشتی تەنیا t  ی پێ زیاد دەکەین.

کورت

kort

kort

t  لە کۆتایی بێدەنگ هاتبێت هەر وەک خۆی دەمێنێتەوە.

رەش

svart

svart

‏نایاب

utmärkt

utmärkt

‏سه‌رنجڕاکێش

intressant

intressant

ماندوو‏

trött

trött

‏بچووک        

litet

liten

ئەگەر کۆتایی ئاوەڵناوەکە en  بێت.  n دەبێت بە t.

نیوەخوراو

halvätet

halväten

 

هەندێک ئاوەڵناو هەیە کە ئەو یاسایەی باسمان کرد بۆ ناوی کۆ هەندێک جیاوازی هەیە.

 

ئەگەر کۆتایی ئاوەڵناوەکە en/el/er  بێت، e  لا دەبەین ئەمجار  a پێ زیاد دەکەین.

واتا

کۆ

en

جوان

vackra

vacker

نیوەخوراو

halvätna

halväten

‏ساده‌‏

enkla

enkel

 

هەندێک ئاوەڵناو هەیە کە هیچ یەک لەم یاسایانە نایانگرێتەوە و شازن:

واتا

کۆ

ett

en

کۆن‏

gamla

gammalt

gammal

سەیر

Säregna

säreget

säregen

باش

bra

bra

bra

‏ئازار

onda

ont

ond

‏بچووک        

lilla/små

litet

liten

 

تێبینی:

(١) lilla/små لە بەشەکانی دیکەی ئاوەڵناو باسی لێ دەکرێت.           

(٢) ئەوەی تا ئێرە باسمان لێکرد تەنیا ئاوەڵناو بۆ ناوی نەناسراو (نکرە) بوو، لە بەشەکانی دیکەی ئاوەڵناو باسی لە ئاوەڵناو بۆ ناوی ناسراو (معرفە) دەکەین.


نظرات 0 + ارسال نظر
برای نمایش آواتار خود در این وبلاگ در سایت Gravatar.com ثبت نام کنید. (راهنما)
ایمیل شما بعد از ثبت نمایش داده نخواهد شد