فێرگەی زمانی سویدی

فێرگەی زمانی سویدی

بۆ فێربوونی زمانی سویدی
فێرگەی زمانی سویدی

فێرگەی زمانی سویدی

بۆ فێربوونی زمانی سویدی

وانەی (٣٠) ناوی کۆ (اسم جمع)

ناوی کۆ (اسم جمع)

لە وانەی ٢٦ باسی ناوی تاک ( مفرد) مان لە دوو گروپی خونسا و گشتی کرد و وتمان هەندێک لە ناوە نەناسراوەکان(نکرە) بە ett  و هەندێکیان بە en  لە سەرەتای ناوەکادا جیادەکرێنەوە.

بۆ حاڵەتی ناسرویش (معرفە) بۆ ناوە گشتییەکان en یانn  و بۆ ناوە خونساکان  et یانt  وەک پاشگر(پسوند) بە کۆتایی ناوەکەوە دەنووسێت.

لەم وانەیە باسی ناوی کۆ (اسم جمع) بۆ گروپی خونسا واتە گروپی ett دەکەین.

لە زمانی کوردی و فارسی ناوی کۆی ناسراو و نەناسراو (معرفە و نکرە) بە هیچ هێمایەکی تایبەت جیا ناکرێنەوە و تەنیا لەروی واتا و ئاوڵناوی نیشانە (صفت اشارە) جیا دەبنەوە، بەڵام لە زمانی سویدی هێمامان هەیە بۆ جیاکردنەوەی.

 

بۆ ناوی کۆی نەناسراو:

١- ئەگەر کۆتایی ناوەکە پیتێکی دەنگدار بێت، n  لە کۆتایی ناوەکە دێت:

سێو

äpplen

Ett äpple

حیساب

konton

Ett konto

تەمر

frimärken

Ett frimärke

 

٢- ئەگەر کۆتایی ناوەکە پیتێکی بیدەنگ بێت، هیچ ناگرێت.

مناڵ

barn

Ett barn

ساڵ

år

Et år

بەر

bär

Ett bär

لیوان

glas

Ett glas

 

٣- هەندێک ناو هەیە کە ئەم یاسایانەی سەرەوە ناین گرێتەوە. هەندێکیان er  دەگرن کە زۆر کەمن:

شەراب

viner

ett vin

 

٤- تەنیا یەک ناوش هەیە کە کۆتاییەکەی ar  ە ئەویش:

پەنجە

 fingrar

Ett finger

.

بۆ ناوی کۆی ناسراو:

١-  ئەگەر کۆتایی ناوەکە پیتێکی دەنگدار بێت، na  لە کۆتایی ناوەکە دێت:

سێو

äpplena

äpplen

Ett äpple

حیساب

kontona

konton

Ett konto

تەمر

frimärkena

frimärken

Ett frimärke

 

٢- ئەگەر کۆتایی ناوەکە پیتێکی بیدەنگ بێت، en لە کۆتایی ناوکە دێت.

مناڵ

barnen

barn

Ett barn

ساڵ

åren

år

Et år

بەر

bären

bär

Ett bär

لیوان

glasen

glas

Ett glas

 

نظرات 0 + ارسال نظر
برای نمایش آواتار خود در این وبلاگ در سایت Gravatar.com ثبت نام کنید. (راهنما)
ایمیل شما بعد از ثبت نمایش داده نخواهد شد