وانەی (١٨) پیتی K: - فێرگەی زمانی سویدی
X
تبلیغات
رایتل

فێرگەی زمانی سویدی

وانەی (١٨) پیتی K:

پیتی K:

پیتی K   ئەگەر پێش پیتە دەنگدارە سەختەکان (A O U Å) بێت، بە شێوەی )“ Kک ( دەخوێندرێتەوە.

 و   ئەگەر پێش پیتە دەنگدارە نەرمەکان (E I Y Ä Ö) بێت، بە شێوەی "ش" دەخوێندرێتەوە.

A O U Å

E I Y Ä Ö

وشە

واتا

وشە

واتا

kan

توانین

kedja

زنجیر

kopp

فنجان‏ 

kines

‏چینی‏

kultur

کولتوور

kyss

ماچ‏

kår

ده‌سته‌

kärlek

ئه‌ڤین

 

 

köra

لێخوڕین ‏ 

 

KN :

لە زمانی سویدی KN بە پێچەوانەی زمانی ئینگلیزی هەر دووک پیتەکە واتە K و N  دەخوێندێرێنەوە.

وشە

واتا

knyta

گرێدان

knäppa

شێت

knappast

به‌ ئاسته‌م

knut

گرێ

knacka

ته‌قته‌ق کردن‏

 

SK:

پیتی SK   ئەگەر پێش پیتە دەنگدارە سەختەکان (A O U Å) بێت، بە شێوەی SKدەخوێندرێتەوە.

 و   ئەگەر پێش پیتە دەنگدارە نەرمەکان (E I Y Ä Ö) بێت، بە دوو شێوەی "ش"  یان "خ ی نزیک بە ه " دەخوێندرێتەوە.


تێبینی: لە بەشی باکووری وڵاتی سوید SK پێش پیتە دەنگدارە نەرمەکان بە شێوەی "ش" و بەڵام لە ناوەند و باشووری ئەم وڵاتە بەشێوەی " خ ی نزیک بە ه لە ناو قوڕگەوە بە نەرمی" دەردەبڕدرێت. کە لە نموونەکاندا جوان سەیری بکەن و لە گەڵی دووپاتی کەنەوە.

 

A O U Å

E I Y Ä Ö

وشە

واتا

وشە

واتا

ska

ئامرازی داهاتوو

sked

که‌وچک‏

sko

پێڵاو

skina

دره‌وشانه‌وه‌

skulle

ئامرازی داهاتوو

skydda

پاراستن‏

skål

کاسه‌

skära

داس‏

 

skön

جوان

 

"KJ" ئەم دوو پیتەش پێکەوە دەنگی "ش" دەدەن. بۆ نمونە: 

 kjol واتە: دامه‌ن، ته‌نووره‌


بۆچوونەکان (0)
ناو :
ئیمەیل : [پارێزراوە]
ماڵپەڕ/وێبلاگ :
برای نمایش آواتار خود در این وبلاگ در سایت Gravatar.com ثبت نام کنید. (راهنما)